لە زرگان بە سیمینارێک یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس کرایەوە
لە ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس، کۆنگرەی ستار سیمینارێکی بۆ ژنانی گوندی ئوم هەرمێلا لە شاری زرگان سازکرد.
زرگان
کۆنگرەی ستار بۆ یادی ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" فیدان دۆغان، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد، لە ق٣ ساڵەی شەهیدبوونیان، چالاکی ساز کرد.
بەهەمان ئامانج، کۆنگرەی ستار ئەمڕۆ لە گوندی ئوم هەرمێلەی سەر بە شاری زرگان، کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار داگیرکەری تورکیاهێرشی کردۆتە سەر، بە سیمینارێک یادی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزی کردەوە، ژنان و پیاوان ئامادەی سیمینارەکە بوون.
ژن و پیاو تێکۆشانی سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی دەناسن
هودا ئەلحەریری سەرەتا هەرسی پێشەنگ سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی بەبیرهێنایەوە و سەرنجی بۆ گەشتی تێکۆشانیان بۆ ساڵانێک لە گەڕان بەدوای ئازادی و دادپەروەری و کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا ڕاکێشاو وتی: بە ئامانجکردنی پێشەنگەکان بە هاوکاری میتی تورک ئەنجامدراوە، دواتر دۆسیەکە بە کوشتنی ئەو داخراوە بەبێ ئەوەی دادپەروەری ڕاستەقینە بدرێت.
کۆمەڵگایەکی تەندروست بە شۆڕش و پێشەنگەکانی ژنان مسۆگەرە
هودا ئاماژەی بەوەکرد کە بەم تاوانە دەوڵەت ترسی خۆی لە ژنانی پێشەنگ ئاشکرا کردووە، چونکە دەزانن کۆمەڵگەیەکی تەندروست تەنها بە شۆڕش و پێشەنگەکانی ژنان و لە ڕێگەیانەوە بونیاد دەنرێت.
هێرش بۆ سەر دەنگی ئازادی و دیموکراسی
لە میانەی سیمینارەکەدا هودا ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی و دیموکراسی بە ئەنجامدانی هێرشی توند بۆ سەر پێشەنگ و فەرماندەکان شکستدەهێنن، دەنگی ژنان بۆ ئازادی و ئاشتی ئەمڕۆ هێندەی تر بەرز دەبێتەوە.
هودا لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە خەباتی ژنان و گەلان تا گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.