کۆبانێ پشتگیری لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکات

سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری کۆبانێ وەک هاوسۆزی لەگەڵ بەرخۆدانی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕژانە سەر شەقامەکان.

کۆبانێ

 

 گروپە جیهادییەکانی هەتەشە لە ٦ی کانوونی دووەمەوە، بە توندی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە شاری حەلەب، کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا تا ئێستا ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.

 

ئەم هێرشانە کە ماوەیەکە دووبارە دەبنەوە و بەتایبەتی دوایین هێرش، توڕەیی گەورەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست کردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەمڕۆ سەدان کەس لە شاری کۆبانی لە کانتۆنی فورات ڕێپێوانیان کرد و پشتیوانی خۆیان نیشان دا.

 

خەڵک لە گۆڕەپانی ژینا ئازاد کۆبوونەوە و بە هەڵگرتنی وێنەی منداڵانی کوژراو لە هێرشەکاندا دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد و لەگەڵ هەڵگرتنی دروشمێک کە لەسەری نووسرابوو، ''گەمارۆ و هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئیدانە دەکەین''، کە  لە میانی ڕێپێوانەکەدا خەڵک بەردەوام دروشمی هاودەنگییان لەگەڵ هەردوو گەڕەکەکەدا دەوتەوە و توڕەیی خۆیان دەربڕی.

 

دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی ئاشتی، خەڵک بۆ ماوەی خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی تێکۆشەران، پاشان، ئەحمەد خۆجە، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکرات، ڕایگەیاند، کە ئەم هێرشە پلانی دەوڵەتی تورکیایە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی خەڵکی حەلەب سەرکەوتوو دەبێت.

 

ڕێپێوانەکە بە سڵاو لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کۆتایی هات.