ژن نیوز: تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٢٨ ژن کوژراون

بە گوێری ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٨ ژن و دوو منداڵ کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و دوو منداڵی دیکەش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی ژن نیوز سەبارەت بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـدا ئامارێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ئامارەکاندا دەستنیشان کراوە، بە هۆکاری جیاوازی پیاوسالاری، توندوتیژی خێزانیی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، تەنها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ـدا ٢٨ ژن و دوو منداڵ کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و دوو منداڵی دیکەش بەشێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

 

تاوانەکان بە گوێرەی شارەکان بەم شێوەیە، مێرسین ژنێک، لە کرککالیە دوو ژن، لە هاتای ژنێک، لە سامسوون ژنێک، لە ئەنقەرە دوو ژن، لە قەیسەری ژنێک، لە چاناکالی دوو ژن، لە سەمسوور دوو ژن، لە ئیستەنبووڵ ژنێک، لە دیلۆک دوو ژن، لە مەرەش ژنێک، لە ئانتاڵیا ژنێک، لە کرکلاریلی ژنێک، لە ئامەد دوو ژن، لە کاماران ژنێک، لە مانیسای سێ ژن، لە زۆنگولداک دوو ژن، لە سێرت ژنێک، لە ڕحا ژنێک.