"ئێمە پاشەکشە ناکەین وشەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە"

ژنێکی گەنجی سووری بەشداربووی ئەو ناڕەزایەتییەکەی کردبوو کە لەبەردەم ئەنجومەنی گەل بەڕێوەچوو وتی: ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایەتی دیکە، دروشمی ئێمەش وەک خۆی دەمێنێتەوە: خوێنی سوورییەک بۆ سوورییەکی دیکە پیرۆزە.

وەلا محەمەد

 

دیمەشق-سەرکوتکردن لە دیمەشقی پایتەخت و هەموو ئەو ناوچانەدا باڵادەستە کە لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە بە پەردەی ئاسایشی گشتیدا کۆنتڕۆڵکراون، کە ئەحمەد شەرع "جوڵانی" و حکومەتە کاتیەکەی پێشەنگایەتی دەکەن.

 

بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە بڵاوەپێکردنی ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانە لەبەردەم ئەنجومەنی گەلدا بەڵگەی لەسەرە، هەروەها ئەو سووکایەتییەی کە زەینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس تووشی بوو، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە جیهادییەکانی هەتەشە، کە قێزەونترین تاوان ئەنجام دەدەن بە ئامانجی وروژاندنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا.

 

(ڕ.ل.) بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا کرد و باسی لەوەکرد کە لەو ماوەیەدا چی ڕوویدا، ئەو پێی باشترە ناوی خۆی نەهێنرێتەوە، چونکە دۆخی ئاسایشی و مافەکانی مرۆڤ بە باشی ناسراوە، هەر دەنگێکی ناکۆکی سەرکوت دەکرێت و لەوانەیە لەناو ببرێت.

 

دەنگەکان پێشێلکارییەکانی دژی پێکهاتەکانی سووریا شەرمەزار دەکەن

ڕ.ل.وتی: لەبەر ڕۆشنایی ئازارە بەردەوامەکانی گەلی سووریا و لەکاتێکدا کە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ڕوو لە زیادبووندایە، پێویست بوو دەنگمان بەرز بکەینەوە بۆ داوای دادپەروەری و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و داوای ئاشتی، لەم ڕوانگەیەوە بەشداریم کرد لە ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانەدا لەبەردەم ئەنجومەنی گەل لە دیمەشقی پایتەخت، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی سووریا، بە هەردوو ڕەگەزی مێ و نێر، هەڵوێستی ئێمە نە سیاسی و نە تائیفی بوو، بەڵکو تەنیا مرۆڤدۆستانە بوو، ئامانجی گەورەکردنی دەنگی هەموو سوورییەکان و داوای کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتن بوو.

 

ڕوونیشیکردەوە، من یەکێک بووم لە بەشداربووانی هاودەنگی لەو ناڕەزایەتییەی کە لەبەردەم ئەنجومەنی گەل بەڕێوەچوو، ناڕەزایەتیەکە بێدەنگ بوو، ئاشتیانە بوو، هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر کەس نەبوو، ئێمە بەناوی گەلی سووریاوە هاتینە دەرەوە و هەموو سورییەکانی زیانلێکەوتوو بووین، ئێمە نوێنەرایەتی پێکهاتە و گروپێکی دیاریکراومان نەکرد، نەهاتینە دەرەوە بۆ ئەوەی زیان بە کەس بگەیەنین، بەڵکو زیاتر بۆ گەیاندنی دەنگی هەموو سوورییەکان و داوای ئاگربەست لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان.

 

ئەو هێرشانەی کە لەلایەن جیهادییەکانەوە دژی ژنانی بەشداربووی دانیشتنەکە ئەنجامدراون

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە بێدەنگی دانیشتبووین، پیاوێک هات و دەستیکرد بە هەڕەشەکردن لە بڵاوەپێکردنی دانیشتنەکە، ڕەتمانکردەوە پابەندی هەڕەشەکانی بین، کاتێکیش بینی کە ئێمە بە هەڵوێستەکەمانەوە چەسپاوین، دەستی بردە گیرفانی خۆیەوە و چەکێکی دەرهێنا، لەو ساتەدا هەستمان بە ترس کرد، یەکێک لە ژنانی بەشداربووی دانیشتنەکە هەنگاوی نایە پێشەوە و چوو بۆ ئەوەی بانگەوازی ئەندامێکی ئاسایشی گشتی بکات، پۆلیسێک گەیشتە ئەوێ و بە یاوەرییەوە پیاوەکەی دوورخستەوە، بەڵام هەر زوو پیاوەکە گەڕایەوە، بە یاوەری کۆمەڵێک کەسی گەورە کە لە گروپێک دەچوو، ڕواڵەت و شێوەزاریان ئەوە بوو کە هاوڵاتیانی دیمەشق نەبن، بەڵکو هاوڵاتیانی شارەکانی ترن، داریان بەدەستەوە بوو و دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران، ئێمە ژن و گەنج بووین، ئەوانیش لە پیاوەکانیان دەدا، لە کاتێکدا ژنە گەنجەکان دەترسان و یەکسەر ڕایانکرد.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەی لەگەڵ زەینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس ڕوویدا و وتی: لەنێو ئامادەبوواندا زەینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس بوو، کە لە نزیکەوە بە پێ دەڕۆیشت، لە دوورییەکی کەمەوە سەیری دیمەنەکەم کرد، بینیم کەسێک لێی نزیک دەبێتەوە، نەمدەتوانی گوێم لەوە بێت کە پێی وتووە بەهۆی دوورییەوە، بەڵام شێوازەکەی ڕوون بوو کە هەڕەشەی لێدەکات ئەو و لە قاچی زینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس دا.

 

پێیوایە ئەوەی بێزاری کردوون ئەو دروشمە بوو کە ئێمە بەرزمان کردەوە، خوێنی سورییەک بۆ سورییەکی دیکە پیرۆزە، تێناگەم بۆچی ئەوانی توڕە کرد، بەو پێیەی دروشمێکی گشتگیرە کە هەموو سورییەکان لەخۆدەگرێت و ئاڕاستەی پێکهاتە و گروپێکی دیاریکراو نییە ئێمە ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانەمان ئەنجامدا، دەگەڕێینەوە بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی دیکە دروشمەکەمان وەک خۆی دەمێنێتەوە، خوێنی سورییەک بۆ سورییەکی دیکە پیرۆزە.

 

"دەنگی ئازاد بە توندوتیژی پێشوازی لێدەکرێت"

(ڕ.ل.)هێشتا هیوادارە ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر ناڕەزایەتییەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها هەموو ئەوانەی دەستدرێژییان کردە سەریان و  ئەوانەی دەستدرێژیان کردە سەر زەینە شەهلا، ڕۆژنامەنووس دادگایی بکرێن، زەینە هێمای شۆڕشی سووریایە و پێشتریش لەلایەن ڕژێمەوە دەستبەسەر کرابوو، پرسیاری کرد: بە چ مافێک هێرش کراوەتە سەری؟.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سووریا ئەمڕۆ دەوڵەتێکی یاسا نییە، بەڵکو یەکێکە لەو چەتانەی کە تاوان دژی پێکهاتە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن و ژنان دەکەنە ئامانج، ئەوەی لەبەردەم ئەنجومەنی گەلدا ڕوویدا، ڕەنگدانەوەی بە ئازارە بۆ ئەو ڕاستییەی ئێمە تێیدا دەژین، کە دەنگی ئازاد و بانگەوازی ئاشتیش بە هەڕەشە و لێدان بەرەوڕووی دەبێتەوە، سەرەڕای ئەمەش پاشەکشە ناکەین، دەنگمان بە دەنگی بەرز دەمێنێتەوە، و قسەکەمان بە توندی دەمێنێتەوە.