ئامینە ئۆجاکی سیمبوڵی دایکانی شەممە کۆچی دوایی کرد
ئامینە ئۆجاک، یەکێک لە سیمبوڵەکانی دایکانی شەممە، بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ئامینە ئۆجاکی، سیمبوڵی دایکانی شەممە دوای مانگێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئامینە ئۆجاک بۆ ڕوونبوونەوەی چارەنووسی حەسەن ئۆجاکی کوڕی کە لەساڵی ١٩٩٥دا لە کاتی دەستبەسەرکردنییدا بێ سەروشوێن کرا و بۆ لێپرسینەوە لە بکەرانی بێ سەروشوێن کردنی حەسەن ئۆجاک، هاوشانی دایکانی شەممە لە تێکۆشانی بەردەوامبدا بوو.
دایکانی شەممە لەسەر دیجیتاڵ میدیایی خۆیان، پەیوەست بە گیان لەدەستدانی هاوکارییان ئامینە ئۆجاک بە پەیامێک غەمگینی خۆیان دەربڕی .