ژنانی سوەیدا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن

بەهۆی بەردەوامی پەرەسەندن و پێشێلکارییەکانی گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشەی جیهادی لە شاری سوەیدای سووریا، دەنگی ژنان بەرز دەبێتەوە و داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لەم پێشێلکارییانە.

ڕۆشێل جونيور

 

سوەیدا-ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سوەیدا ڕوویداوە، ڕووداوێکی خێرا نەبووە، هەروەها لەناکاو لە شوێنێکی نادیارەوە نەتەقیوەتەوە، بەڵکو دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی زوڵم و پێشێلکاری لەمێژینەیە، کە بە سنووردارکردن و گەمارۆیەک دەستپێدەکات و بە ناوزڕاندنی گەلەکەی تەواوکەری دەکات، تۆمەتبارکردنی بە جوداخوازی و هاوکاری، ئەم چیرۆکە کە بەشێکی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە گێڕدراوەتەوە، ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی پەرەسەندنی سیستماتیکییە کە تێیدا هاوڵاتیانی سوەیدا تووشی زنجیرەیەک هێرش و هاندانی خوێناوی بوون لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە هەتەشەوە، کە بە پەردەی درۆی دەسەڵاتی ئایینیدا ئەنجامدراون.

 

لینیا دەروێش، چالاکوانی سووری، هاوڵاتی شاری سوەیدا، سەرەتای قسەکانی بە وشەی پڕ لە ئازار دەستپێکرد، باسی لە شارێک کرد کە ئێستا هاوارەکانی تەنها لە کۆریدۆرەکانی ئازار و خیانەتدا دەبیسترێت، سوەیدا ئەو شارەی کە بڕیاریدا بە قسە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ببێتەوە، ئێستا ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی سیستماتیکی بووەتەوە کە دەنگی داکوتاوە، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییە ئاسایشییەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پەلەیان کرد بۆ بێدەنگکردنی هاوڵاتیانی، وتی: ئەمڕۆ بانگەوازەکەم ئاڕاستەی هاوبەشەکانی میللەت ناکەم، بەڵکو ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەم کە خاوەنی عەقڵی ئازاد و ویژدانی زیندووە، هاوبەشێکی ڕاستەقینە بە کۆیلەکردنی مرۆڤەکانیان قبوڵ ناکات، نە پێشێلکردنی ئازادی و کەرامەتی ئەوانیش قبوڵ دەکەن، هیوادارم دەنگی من بگاتە هەموو مرۆڤە ئازادەکان لە سەرانسەری جیهان، ئەوانەی پێیان وایە ئازادی مافێکی سازشنەکراوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگرییە، هەڵمەتێکی جینۆساید هەرکەسێک ئەمڕۆ بێدەنگ بێت، ڕەنگە ببێتە قوربانی سبەینێ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوەتەی سوەیدا بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕژێمی ستەمکارانەی داوە، بەهۆی هەڵوێستەکەیەوە سزا دراوە، هاوڵاتیانی لەسەر دەربڕینی بۆچوونەکانیان دەکوژرێن، هەڵمەتی هاندانی تائیفی دژیان بەڕێوەدەچێت و پێشێلکارییەکی نەگێڕدراویان بەسەردا دێت، تەنها لەبەر ئەوەی ڕەتیانکردەوە ملکەچی دەسەڵاتێک بن کە جینۆساید وەک ئامرازێک بۆ زاڵبوون بەکاردەهێنێت، لە وەڵامی پرسیاری کرد کە " بۆچی ئەمڕۆ دەکوژرێین؟ ئایا مەعقولە ئێمە دەکوژرێین چونکە دژایەتی ئەو دەسەڵاتەمان کرد؟ ئەوان تائیفەگەرییان لە دژی ئێمە هان دا بۆ ئەوەی ملکەچمان بکەن و کاتێک ئێمە ملکەچ نوبووین، هەوڵیان دەدا لەناومان ببەن.

 

تیرۆری سیستماتیک و دەسەڵاتێک کە خۆی بە یاسایی دەزانێت

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیمەنێکدا کە کابوسەکانی بیردەخاتەوە، کاروانی چەکدار بە چەک و ئایدۆلۆژیای توندڕەوەوە چوونەتە ناو شاری سوەیدا و بانگەشەی دروستکردنی دەوڵەت دەکەن، ئەو چەکدارانە چەندین پێشێلکارییان ئەنجامداوە، لەوانە کوشتن، ڕفاندن، سووتاندنی ماڵەکان و سووکایەتیکردن بە کەرامەتی ژنان و پیاوان بەبێ ڕێگریکردن و لێپرسینەوە، ئەو دەنگانەی لە دەمی ئەم گروپانەوە دەردەچن، جگە لە گۆرانییەکی لەناوچوون هیچی تر نەبوون، کە بە ئاوازی هاندان و تائیفەگەری دەیانوت، پۆشاکێکی درۆینەی یاساییان لەبەردا بووە کە کەسی فریو نەداوە.

 

١٥ی تەمووز ساتێکی سەرەکی بوو، کاتێک دروشمی "دەرچوون" وەک بیانوویەک بۆ فراوانکردنی کۆمەڵکوژییەکان بەکارهێنرا، وتی: لە ١٥ی تەمووزدا بە بیانووی لێکدانەوە، هێزەکانی بەناو ئاسایشی گشتی لەبری کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان لایەنگری چەکدارەکانیان کرد، هەروەها بەشدارییان لە تاوانە سیستماتیکییەکانی کوشتن و ئاگرتێبەردان کرد، تەنانەت بۆردوومانی شارەکەیان بە چەکی قورس و سوک و تەنانەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش کرد.

 

تاوانە سیستماتیکییەکان و ناشرینکردنی کەرامەت

گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە سوەیدا بە دەنگی ژیان خەوتبوون، پێش ئەوەی بەهۆی تەقەی تۆپباران و ڕووخاندنی بیناکان بەسەر دانیشتووانەکانیاندا بەئاگا بێنەوە،ئیتر شوێنێکی سەلامەت نەبوو، تەنانەت ئەو ماڵانەی کە ڕۆژێک چیرۆکی خێزانیان دەگێڕایەوە، لە داروپەردوودا کورتکرانەوە، لە دیمەنە ساردەکاندا، لەسێدارەدانی مەیدانی لەناو ماڵەکاندا ئەنجامدرا، لە بەر چاوی تەواوی دراوسێکان، بەپێی وتەی لینیا دەروێش، تەنانەت دامەزراوە پزیشکییەکان کە بڕیار بوو پەناگەی سەلامەتی بن، بێبەری نەبوون لە بەئامانجکردن، نەخۆشخانەی نیشتمانی هێرشیان کرایە سەر و کارمەندەکانی تیرۆر کران و بریندارەکانی ناوەوە کوژران لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر، بۆردوومانەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی نەبوو، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە ئەنقەست بوو، هەموو هێماکانی ژیانی شارەکەی شکاند، هەزاران کەس ناچاربوون بەرەو گوندەکان هەڵبێن، ماڵ و دوکانە تاڵانکرا و سوتاوەکانیان و ژیانی دزراویان بەجێهێشت، ژنان لە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ ڕزگاریان نەبوو، لەنێوان هەڵمەتەکانی قسەکردنی تائیفی و هاندانی سیستماتیکی ڕق و کینە.

 

ڕوونیکردەوە کە دیمەنەکانی زەلیلکردن زاڵ بوون بەسەر وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا، لە هێرشێکی ئاشکرادا بۆ سەر کەرامەت و هێماسازیی کولتووری، ئەمانە تەنها ڕووداوی تێپەڕین نین، بەڵکو تاوانی بەڵگەدارن کە داوای دادپەروەری دەکەن و داوای دەنگێکی ڕاستەقینە دەکەن بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ ئەوانەی بە قورسایی ستەم و هاوبەشیدا چەقێنراون.

 

برسێتی و ڕەشکردنەوە... بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلە

جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گەمارۆیەی بەسەر شاری سویدا سەپێنراوە، تەنیا ڕێوشوێنێکی ئاسایشی نییە، بەڵکو خنکاندنی بە ئەنقەست بووە بۆ ژیان بە هەموو وردەکارییەکانیەوە، ڕێگاکان بەڕووی یارمەتییە مرۆییەکان داخران و ڕێگری لە کاروانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە بگەنە ئەو شوێنانە، تەنانەت هێرش کرایە سەر ڕێکخراوەکانی وەک مانگی سوور، لە دیمەنێکدا کە کۆی ڕادەی ڕەشکردنەوەی بە ئەنقەستە، تەنانەت ئاوی خواردنەوەش ڕزگار نەبوو، بەو پێیەی لەناو نەبوونی هیچ چاودێری و وەڵامێکی نێودەوڵەتیدا ژەهراوی بوو، ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەساڵاچووان و کەمئەندامان لەناو بێدەنگیی شەرمەزارکەرانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دیمەنە تاریکەدا ژنێکی بەساڵاچوو لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا کوژرا، ئایا ئەم ژنە هەڕەشە بوو بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی؟ ئەمە پرسیارێکە زیاتر ئازاری دەدات لەوەی داوای وەڵام بکات، بارودۆخی شارەکە کارەساتبارە: تەرمەکان شەقامەکان پڕدەکەن، پەیوەندییەکان دەبڕدرێن، خێزانەکان بە تەواوی دابڕان لە جیهان دەژین، ئەمڕۆ دانیشتووان داوای خۆشگوزەرانی ناکەن، بەڵکو هاوار دەکەن بۆ دەستڕاگەیشتنی بە بەپەلە بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، ڕەنگە بەڵگەنامەکردن ئەو شتانە ڕزگار بکات کە لە ژیاندان لە پشت داروپەردوو و گەمارۆکانەوە.

 

سوەیدا لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بە تەنیایە

سەرەڕای ڕاگەیەندراوی ئاگربەست لە ٩ی تەمووز، قسەکان و ڕێکەوتنەکان ڕێزیان لێنەگیرا، جارێکی دیکە گوللـەهاوەنەکان کەوتە سەر گەڕەکەکانی سوەیدا، شارێک کە بە تەنیا لە بەرامبەر تیرۆردا وەستابوو، ئەمڕۆ لەسەر خۆڕاگرییەکەی سزا دەدرێت و بێدەنگی نێودەوڵەتیش پەڵەیەک لەسەر مرۆڤایەتییە، دوای دەرچوونی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی ٤٨ کاتژمێری، توخمەکانی داعش کە پارەیان بۆ دابین دەکرێت و سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریان، ڕێکەوتنەکەیان پێشێل کرد، ڕەنگە جیهان نەتوانێت بیانپارێزێت، بەڵام کەمترین شت کە دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە دەنگی ڕاستی بگەیەنرێت و وێنەی تەواوی ئەو شتانە بگەیەنرێت کە لە سوەیدادا ڕوودەدات بەبێ ساختەکردن و چەپڵە لێدان، داوای پاراستنی نێودەوڵەتی و هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆکە دەکات و پرسیاری ئەوەی کردووە "چۆن دەتوانرێت چەکی گروپ و کوتلە چەکدارەکان پێگەی 'یاسا'یان پێبدرێت، لەکاتێکدا بەرگریکردن لەخۆی هاوڵاتیانی سوەیدا بە 'نایاسا' پۆلێن دەکرێت؟"

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداران کە هەوڵی چەکداماڵینی گروپە تیرۆریستییەکان نادەن بەڵکو چاویان لە تاوانەکانیان کوێرە، هاوبەشێکی ڕاستەوخۆن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکان، ئەوەی ئەمڕۆ لە سوەیدا ڕوودەدات تەنها ململانێیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو شەڕێکە بۆ کەرامەت و بوون کە لە مێژوودا نەمر دەبێت.

 

ئەوەی کە ڕوودەدات بەراورد دەکات بەو شتانەی کە لە ساڵی ١٨٤٧ەوە لە فەڵەستین ڕوویانداوە، کاتێک کوشتن و ئاوارەبوون و کارەساتەکان دژی هاوڵاتیانی دەستیپێکردووە، تا ئەو کاتەی گەمارۆدانی غەززە هاتە ئاراوە، جیهان هاوسۆزی و کاردانەوەکانی دەربڕی، تەنانەت ئەگەر تەنها وتاریش بێت، بەڵا سوەیدا گوێی لە دەنگێکی هۆزە عەرەبەکان نەبوو، تا ئەو کاتەی گروپە چەکدارەکانی بەرەو شاخی ڕەیان هەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی شەڕێک بکەن کە جگە لە جینۆسایدی تائیفی هیچ ئامانجێکی دیکەیان نەبووە.