وەلا جەعبری... ناوێکی نوێ بۆ لیستی کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە زیاد کرا

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین "سەفا" بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٧ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ – زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراوی ناحکومی هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی "برسییەتی بەکۆمەڵ" لە غەززە، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی گەمارۆ و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە.

 

ڕۆژی ٢٣ی تەمووز، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١١١ کەس، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا کە ڕۆژنامەنووس وەلا جەعبری و پێنج لە منداڵەکانیشی تێدایە، بەهۆی بۆردوومانکردنی ماڵەکەی لە گەڕەکی تل هاوا لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە، بەمەش ژمارەی ئەو ڕاگەیاندنیە فەڵەستینیانەی لە کەرتی غەززە کوژراون لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٢٣٢ کەس، جگە لە برینداربوونی سەدان کەس.

 

هەروەها کچێکیش کوژرا و ١١ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر چادری ئاوارەکان لە پارکی کەمپی پەنابەرانی شاتی لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە.

 

کۆمەڵەی پزیشکی "شیفا" ڕایگەیاند، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە "بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتی".