ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی حوسییەکان لە شاری ئیب ئاشکرا دەکات

تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا پەرەسەندنێکی نیگەرانکەر و مەترسیداری پێشێلکارییەکانی حوسییەکان لە شاری ئیبب لە ناوەڕاستی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاشکرا کرد، دەیان پێشێلکاریی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی بەڵگەدار کرد.

یەمەن- ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی یەمەن داوای کرد دەستبەجێ هەموو ئەو کەسانە ئازاد بکرێن کە لەلایەن حوسییەکانەوە ڕفێندراون و بە زۆر بێسەروشوێنکراون، هەروەها لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت بەتایبەتی دوای ئەو هەڵمەتە سیستماتیکییەی ئەم دواییە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی تیرۆر و بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان.

 

تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی ٢٢ی تەمووز بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە گروپە مەیدانییەکەی کەیسەکانی ڕفاندن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، هەڵکوتانە سەر و زیندانە نهێنییەکانیان بەڵگە کردووە، ئەم کەیسانە بریتی بوون لە ڕفاندنی ٨٣ هاوڵاتی مەدەنی لەنێوان ١ی ئادار تا ٢٠ی تەمووز، کە ٩ کەیسی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ٢٢ پەروەردەکار، ١٢ خوێندکار، سێ منداڵ، ١٤ فرۆشیاری سەر شەقامەکان، چوار بازرگان، ٦ بانگخواز، پێنج کەسایەتی کۆمەڵایەتی، و ١٧ پزیشک، ئەکادیمی، پارێزەر و فەرمانبەرانی دەوڵەت.

 

پێشێلکاری سیستماتیکی و نەبوونی چاودێرییەکی تەواو

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حوسییەکان ٣٤٢ هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیانیان دەستپێکردووە، ئەمە جگە لە ١٨ کەیسی تاڵانکردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان، ئەم پێشێلکارییانە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی سیستماتیکی بۆ بڵاوکردنەوەی تیرۆر و بێدەنگکردنی دەنگەکان، لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی و بەبێ هیچ ڕێکارێکی دادوەری ئەنجام دەدرێن.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، حوسییەکان ١٢ زیندانی نهێنی نوێیان لە شاری ئیب دامەزراندووە، کە شێوازی ئەشکەنجەدانی دەروونی و جەستەیی "ترسناک"ی تێدا پراکتیزە دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەتەواوی هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی یاسایی تێدا نییە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم زیندانانە بە کارگەی تیرۆر، توندوتیژی و سووکایەتیکردن بەڕێوەدەبرێن، کە کەرامەتی مرۆڤ لە ژێرزەمینە تاریکەکاندا نێژراوە و بێ دادپەروەری پێناسە کراوە.

 

ڕفاندن و هەڵکوتانە سەر

 

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی سێ مانگە حوسییەکان هەڵمەتەکانی ڕفاندنی هەڕەمەکییان لە پارێزگا جیاوازەکانی شارەکەدا پەرەپێداوە، ئەمەش هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی شەوانە و داخستنی بەردەوامی ڕێگاوبان و پەیوەندییەکان، ئەم هەڵمەتانە پێشەنگی هۆزەکان و بازرگانان و کەسایەتییە گشتیەکان و هاوڵاتیانی ئاسایی کردۆتە ئامانج.

 

ڕێکخراوەکە دووپاتی کردەوە کە زۆرێک لە ڕفێنراوەکان بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە، هاوکات حوسییەکان ڕەتیانکردووەتەوە چارەنووسی خۆیان یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە ئاشکرا بکەن، ئەمەش لە کاتێکدا بێدەنگییەکی تەواو دادوەری و ئاسایشی بووە.

 

بانگەواز بۆ کردەوە

 

تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن خوازیاری کردەی بەپەلەی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوو بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی کە بە "تاوانە ڕێکخراوەکان" پێناسەیکردووە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ڕفێندراوان و کەسانی بێسەروشوێنکراوی زۆرەملێ و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی یەمەن و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە دڕندەیی حوسییەکان، کە بەردەوامن لە وێرانکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی لە ئیب و ناوچەکانی کۆنترۆڵی خۆیاندا.

 

ئەم پەرەسەندنەی مافەکانی مرۆڤ لە کاتێکدایە کە پێشێلکارییەکان لە پارێزگاکانی دەسەڵاتی حوسییەکان پەرەسەندن دەبن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بێدەنگی نێودەوڵەتییە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی نیگەران کردووە.