پارێزەرانی ماف: بەهۆی داگیرکارییەوە لە عەفرین گیان لەدەستدانی گوماناویی زیادی کردووە

هیهان عەلی، پارێزەری مافی مرۆڤ و فاتمە لاکتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەل تیشکیان خستەسەر زیادبوونی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لەژێر ناوی "خۆکوشتن" و داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەم دۆخە ڕابگرن.

ڕوبارین بەکر

 

شەهبا- دەوڵەتی تورک لە شاری عەفرینی داگیرکراو، کوشتنی بەکۆمەڵ و توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر خەڵکی مەدەنی بەتایبەت ژنان ئەنجام دەدات، تاوانەکانی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دەدرێن، جگە لە کاریگەرییە جەستەییەکان، دەبنە هۆی تێکچوونی دەروونی خەڵک.

 

، فاتمە لاکتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەل، تاوانە نامرۆڤەکانی دەوڵەتی تورکیان دژی گەل لە عەفرین هەڵسەنگاند.

 

 دەوڵەتی تورکیا تاوانێک ئەنجام دەدات"

هیهان عەلی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-شەهبا ڕایگەیاند، لە عەفرین و ناوچە  داگیرکراوەکانی دیکە ژنان دەستدرێژییان دەکرێنە سەر و وتی: دەوڵەتی تورکیا مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاری دیمۆگرافی، کۆچی خەڵک، تاوانەکانی وەک ڕفاندن، کوشتنی بەکۆمەڵ، دزی و چەندین تاوانی تر دەکات، سەرپێچی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دەکات، لە عەفرین چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا زۆرێک لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە ژنان دەپارێزن پێشێل دەکەن، چەتەکان لە زیندانە ژێر زەمینییەکان و نهێنییەکاندا دەستدرێژی، کوشتنی بەکۆمەڵ، ئەشکەنجەدان، ڕەشبگیری، دزی و سوکایەتی کردن ئەنجام دەدەن، لەوانەش شێوازی جیاواز بۆ ئەشکەنجەدان دژی مرۆڤ و ژنان، لە هەمان کاتدا چەتەکان ژنان وەک ئامرازێک بۆ فشار لە دژی پیاوان بە ڕەشبگیری و دزیکردنیان بەکاردەهێنن.

 

"ژمارەی ئەو ژنانەی لە عەفرین ڕفێنراون، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ ژنە"

هیهان عەلی سەبارەت بە ئاماری ئەو تاوانانەی کە لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دراون وتی: ژمارەی ژنە ڕفێنراوەکانی عەفرین گەیشتووەتە هەزار و ٢٠٠ ژن، تا ئێستا چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە، ژمارەی ئەو ژنانەی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و دەرەوەدا تووشی توندوتیژی بوون، گەیشتووەتە ٨٠ ژن،  ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە شێوازی جیاواز کوژراون، هەموو ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن بێ لێپرسینەوە ماونەتەوە، هۆکاری خێزانی و کەسی نیشان دەدەن و هەندێک لە ژنان بە هۆکاری 'شەرەف' دەکوژرێن، هەموو ئەمانە وەک کۆمەڵکوژی ژنان بەڵگەدار کراون.

 

"حاڵەتی خۆکوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە عەفرین زیاد دەکات"

هیهان عەلی ئاماژەی بەوەدا مەحاڵە ژنان لە عەفرین بە سەلامەتی بژین، ئەو دۆخە ئاژاوەگێڕەی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دروستی کردووە، کاریگەری دەروونی و کۆمەڵایەتی لەسەر ژنان دروست دەکات، ژنان لە ترسی مردن لە ماڵەکانیان دەرناچن. ئەزموونکردنی ڕەشبگیری و ڕفاندن لەلایەن چەتەکانەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی مرۆڤەکان، لەم دواییانەدا خۆکوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە عەفرین ڕووی لە زیادبوون کردووە.

 

"داگیرکەر هەوڵی لەناوبردنی بەها ژیانییەکانی کۆمەڵگە دەدات"

هیهان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پارەیان لە خەڵک دەوێت بۆ ئەو دار زەیتونانە و سەرنجی بۆ ئەو پێشێلکارییە نامرۆڤانە ڕاکێشا کە ئەزموونی دەکەن و وتی: خەڵک دەڵێن چەتەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت لەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە، لە عەفرین ڕۆژ بە ڕۆژ تاوانی چەتەکان لە زیادبووندایە، هاوکات لە عەفرین ڕێگای هاوسەرگیری لە تەمەنێکی گەنجیدا کرایەوە، خێزانەکان بەهۆی ترسی چەتەکانەوە ناچارن لە تەمەنێکی کەمدا هاوسەرگیری بە منداڵەکانیان بکەن، هەموو بارودۆخەکان دەبنە هۆی سەرهەڵدانی چەندین ستانداردی کۆمەڵایەتی جیاواز کە لەسەر بنەمای کولتووری گەلە، خۆکوشتن، جیابوونەوە، فرەژنی و هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا لە عەفرین بەهۆی فشاری دەروونییەوە لە زیادبووندایە.

 

"مەبەست لەم پێشێلکاریانە شکاندنی ئیرادەی ژنانە"

فاتمە لاکتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گەل، باسی لەوە کرد کە زۆرێک لە تاوانەکان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا داگیریان کردووە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت تۆڵە لەو ژنانە بکاتەوە کە لە دژی داعش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، توندوتیژی دژی ژنان لە عەفرین بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە. یەکەمیان توندوتیژی جەستەییە کە تێیدا ژنان لەلایەن چەتەکانەوە ئەشکەنجە دەدرێن، دووەمیان توندوتیژی دەروونییە کە تێیدا ژنان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ئازار دەچێژن.

 

فاتمە لاکتۆ ئاماژەی بەوەدا، لەم دواییانەدا لە عەفرین گیان لەدەستدانی گوماناویی بە ناوی خۆکوشتن جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو پێشێلکاریانە و وتی: پێویستە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی دژی خەڵکی مەدەنی بەتایبەتی ژنان بکەن، ژنان دەبێت بەرخۆدانی پێویست لە دژی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی نیشان بدەن بۆ ئەوەی مافەکانیان وەربگرنەوە.