دەم پارتی سکاڵای تاوانکاری سەبارەت بە کۆمەڵکوژی نارین گوران تۆمار کرد

کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سکاڵای تاوانکاری لە دژی ئەو کەسانە تۆمار کرد، کە ڕێگرییان لە ئاشکراکردنی ئەو کەسانە کردووە، بەرپرسن لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵکوژی نارین گوران.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان – دەم پارتی، سەبارەت بەو کەسانەی کە ڕێگری لە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی نارین گۆرانی ٨ ساڵان دەکەن، سکاڵای تاوانکاری تۆمار کرد.

 

دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، لە بەردەم دادگا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، هاوسەرۆکی وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسای دەم پارتی، بە بیری هێنایەوە کە لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی نارین بەردەوام بوون، بڕیاری "نهێنی" و "قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوە" لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا دراوە.

 

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل ڕایگەیاند، کە زانیاری و بەڵگەنامەکان تەنها لە دەستی پۆلیس و داواکاری گشتیدا لەگەڵ میدیای پشتیواندا هاوبەش کراون و وتی: نارین لەلایەن هێزێکی ڕێکخراوەوە کوژراوە، هەوڵ دەدەن بکەری تاوانەکە بشاردرێنەوە، گومانمان هەیە کە لێکۆڵینەوەیەکی دروست لەسەر کوشتنی نارین ئەنجام نەدرابێت.

 

سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل سەرنجی بۆ قسەکانی گەلیب ئەنساری ئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکەپە ڕاکێشا، کە وتی، "هەندێک جار هەندێک شت دەزانێت، بەڵام ناتوانێت قسە بکات" و وتی: ئەو لێدوانانە کاریگەری و فشاریان لەسەر دادوەر و جەندرمەکان دروستکرد، هەوڵێکی گەورە هەیە بۆ لەناوبردنی بەڵگەکانی ناو دۆسیەکە.

 

نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان، لە گوندی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان سەر بە ئامەد بێسەروشوێن کراو پاش ٩ ڕۆژ، بە کوژراوی لە نزیک ڕووبار دۆزرایەوە.