بەهۆی بۆردوومانی گەڕەکی شێخ مەقسود کەسێک گیانی لەدەستداو چوار کەس کە دوویان منداڵن برینداربوون

لە ئەنجامیبۆردوومانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کەسێک گیانی لەدەستداو چوار کەس کە دوویان منداڵن برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود لەلایەن چەکدارانی هەتەشە دوو منداڵی کچ بە ناوەکانی ئیڤان عەبدۆ تەمەن دوو ساڵ و شەم دالو تەمەن سێ ساڵ برینداربوون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان، چەکدارانی هەتەشە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشی توندیان بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود دەستپێکردووە، بە بەکارهێنانی چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئەم هێرشانە جگە لە برینداربوونی ئەو دوو منداڵە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەم هەڵکشانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی دیکە کە ناوچەی دێرحافر لە تەبقاو هەروەها تل سەرتەل لە نزیک بەنداوی تشرین کە فوراتیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.