٢٠٢٥ بۆ ژنان ساڵێکی نائارام بوو
ئامارە شۆککەرەکان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و پلاتفۆرمە سەربەخۆکانی چاودێریکردنەوە ئاشکرا کران، لەناو هۆشدارییەکان کە ڕەنگە ڕاستیەکە لەوە ترسناکتر بێت کە ئامارە فەرمییەکان باسی دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ساڵی ٢٠٢٥ شایەتی بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ژنان لە تونس و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی بەخۆیەوە بینی، کە پرسی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی گەڕایەوە پێشەوەی گفتوگۆکانی مافی مرۆڤ.
لە ڕاپۆرتێکدا کە کۆمەڵەی "دەنگی ژنان" بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا ٣٠ کەیسی کوشتنی ژن لە تونس تۆمارکراوە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ زیادیکردووە کە تەنها شەش تاوانی لەو جۆرەی بەخۆیەوە بینیوە، کۆمەڵەکە لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا لە ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەم ڕایگەیاندووە، کە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە زیاتر بێت لەوەی کە ڕاپۆرت کراوە بەهۆی نەبوونی ڕوون و کەم ڕاپۆرتکردن و سەختی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان.
کۆمەڵەکە ڕوونیکردەوە، کە توندوتیژی دژی ژنان لە ماوەی کەمتر لە حەوت ساڵدا پێنج هێندە زیادی کردووە، ناتوانرێت ئەم ژمارانە وەک ئامارێکی سادە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو وەک دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی شکستی دەوڵەت لە ڕێگریکردن لە توندوتیژی و کەموکوڕییە بەردەوامەکانی پاراستنی ژنان و دابەزینی ڕاستی جێبەجێکردنی یاسا و ئاساییکردنەوەی بێ سزایی.
سەبارەت بە بەرپەرچدانەوەی تاوانەکان لەسەر پلاتفۆرمی"شريكة ولكن" "هاوبەش بەڵام" کوژرانی نۆ ژن و منداڵی لە نێوان ١ بۆ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ تۆمارکردووە، لە سێ وڵاتی عەرەبی، دوو وڵات لە میسر، شەش لە لوبنان و یەک لە عێراق، هەروەها کوژرانی ٢١ ژن و منداڵی کچی لە نێوان ١ بۆ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە حەوت وڵات کە بە زمانی عەرەبی قپسەدەکەن بەڵگەدار کردووە و تەنها شاری فاشر لە سودان شایەتحاڵی کوشتنی نزیکەی ٣٠٠ ژن بووە لە سەرەتای ئەو مانگەدا.
هەروەها لە ژماردنەکەدا کوژرانی ٢١ ژن و منداڵی کچ لە نێوان ١ بۆ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە حەوت وڵاتی عەرەبی تۆمارکراوە کە حەوت لە میسر، یەک لە جەزائیر، دوو لە سووریا، چوار لە لوبنان، دوو لە عێراق، دوو لە تونس، سێ لە لیبیایە.