سزاکەی فەرزانە زیلابی یەک ساڵ زیندانیکردن و دوو ساڵ قەدەغەکردنی دەرچوونە لە وڵات

پارێزەری فەرزانە زیلابی، ڕایگەیاند، کە فەرزانە سزای ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ناسر زەڕافشان، پارێزەری فەرزانە زیلابی ڕایگەیاند، کە دادگایەکی خوارەوە بڕیاری بۆ کرێکارانی شەکری حەفت تەپە دەرکرد و بەپێی بڕیاری دادگای شۆڕشیش، فەرزانە سزای ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێنراوە.

 

بە وتەی ناسر زەڕافشان، فەرزانە زیلابی " بە تۆمەتی کۆبوونەوە و بڵاوکردنەوەی درۆ و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری باڵا لەدادگای شۆڕشگێڕیی سزاکەی بۆ دەرکراوە ئەوەش بە تۆمەتی بەتۆمەتی پروپاگەندە".

 

داوا لە ناسر زەڕافشان کراوە کە بچێتە دادگای شۆڕشی ئەهواز بۆ وەرگرتنی سزای بەکرێگرتەکەی.

 

ناسر زەڕافشان ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو ناڕەزایی بەرامبەر بەو سزایەی کە بۆ فەرزانە دەرکراوە دەربڕیوە و بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناردوە.