منداڵانی عێراق لەژێر ئەشکەنجە و توندوتیژیدا دەژین

توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵان لە جیهاندا بەربڵاوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاستی توندوتیژی تێیدا بەرزە، بەهۆی دواکەوتووانەی کۆمەڵگاوە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێن، ژنان بۆ ڕزگاربوونیان واز لە هاوژینەکانیان دەهێنن، بەڵام منداڵەکانیان لێ قەدەغە دەکرێت.

 

غوفران ئەلرادی

بەغدا- هەموو ئەو وێرانکاریانەی لە کۆمەڵگادا ڕوودەدەن، سەرەتا کاریگەری لە لاوازترین خاڵەکان دەکەن، بۆیە لە توندوتیژی خێزانیدا، منداڵان بە ڕێژەیەکی بەرز ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی دەبنەوە، ئەمانەش بەهۆی دواکەوتوویی سیستەمی کۆمەڵایەتی و پەیوەست نەبوون بە یاساوە ڕوودەدەن.

 

ژنێکی بە ناوی ن. م. ٣٠ ساڵ، دایکی دوو منداڵی ٦ و ٣ ساڵە، سەبارەت بەو توندوتیژییانەی بەرامبەر منداڵەکانی دەکرێن لەلایەن باوکیانەوە دەڵێت: چەندێک دەستوەردان لە خێزاندا بکرێت، بێ سودە، هەندێک خێزان دەڵێن باوک مافی ئەوەی هەیە کە منداڵەکانی فێربکات و لێدان بۆ پەروەردەکردنی منداڵ سوودی هەیە، چەندێکیش دایک سەردانی دەزگا حکومییەکان بکات وەڵامی دەدەنەوە بەوەی 'ئەو بابەتە خێزانییە و لەگەڵ هاوژینەکەتدا چارەسەری بکە' ".

 

ئەو ژنە ئاماژەی بەوەدا کە جیابوونەوەش کێشەی هەیە و دەڵێت: هەوڵمدا لە هاوژینەکەم جیاببمەوە و لەگەڵ منداڵەکانم بژیم، بەڵام لەلایەن خێزانەکەمەوە ڕەتکرایەوە، چونکە هاوژینەکەم منداڵەکانم دەبات و خێزانەکەشم دەڵێن کە ئەو باوکی منداڵەکانە و دەتوانێت بەو شێووەیەی دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیدا بکات.

 

"خۆم لێدانم بە دەستی باوکم خواردبوو، بۆیە جەستەی خۆمم دەکردە قەڵغان بۆ منداڵەکان،"

ژنێکی دیکە بە ناوی س.ج. دایکی منداڵێکی ٥ ساڵان، باسی لەوەکرد کە منداڵەکانی بە جەستەی خۆی پاراستووە: لەجێی ئەوان من لێدانم دەخوارد، ڕۆژێک بۆی ئازارم بدات، منی لە ژوورێکدا سجن کرد و بە هەموو هێزییەوە لە منداڵەکانی دا، لە ژوورەوە دەستم بە هاوار کردن کرد، چونکە هیچم پێنەدەکرا بۆیان بکەم، ئەوە کۆتا جاربوو، ئیتر من قبوڵم نەکرد و بڕیارمدا لەگەڵ کچەکەمدا ڕابکەم، چونکە هاوژینەکەم بۆ منداڵەکەم باوک نەبوو، دوژمن بوو.

 

کەموکورتی لە یاسادا هەیە

سەبارەت بەگرنگی یاسای پاراستنی ژنان و منداڵان، زینە ئەبو قەلام، ئاماژەی بەوەدا کەموکورتی یاسایی لەو بوارەدا هەیە، عێراق پێویستی بە هەڵوێستی جدی هەیە لەسەر یاسای پاراستنی منداڵ لە توندوتیژی خێزانی بەتایبەتی کە عێراق واژۆی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی منداڵی کردووە بۆ زامنکردنی ماف و سەلامەتی منداڵان.

 

پەیماننامەی مافەکانی منداڵ لەلایەن زۆربەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە و ساڵی ١٩٨٩ کرایەوە ناو یاسا گشتییە نێودەوڵەتییەکانەوە، لە ساڵی ١٩٩٠شدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، رێککەوتنەکە دان بە مافە بنەڕەتییەکانی منداڵاندا دەنێت لەوانە، مافی ژیان، مافی ناو و هاوڵاتیبوون، هەروەها مافی دەربڕینی بۆچوون و هەموو ماف و پێویستییەکانی منداڵان.

 

ت.پ