بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و جیاوازی جێندەری چین یاسای نوێ دەردەکات

بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی لە شوێنی کاردا، جیاوازی جێندەری و نەبوونی دەرفەت بۆ کاری ژنان چین یاسایەکی نوێ دەردەکات و مافی ژنانی تێدا دەپارێزێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسی سەرەکی ئەنجومەنی یاسادانانی چین، گفتوگۆیەکیان ئەنجامدا دەربارەی ڕێگریکردن لە جیاکاری ڕەگەزی و دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان لە شوێنی کاردا و بڕیاریاندا بە دەرکردنی یاسای نوێ بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی.

 

بۆ ئەو مەبەستەش ٢٤ی کانوونی یەکەم پڕۆژە یاسایەکی نوێیان لەسەر مافی ژنان بڵاوکردەوە، کە تایبەت بوو بە پارێزگاریکردنی ژنان دژی توندوتیژی و جیاوازی ڕەگەزی لە شوێنی کاردا، پڕۆژەیاساکە بریتییە لە قەدەغەکردنی جیاوازی جێندەری لە شوێنی کاردا بە تایبەت بۆ ئەو ژنانەی چوونەتەوە ژیانی هاوژینییەوە یاخود دووگیانن، کە ئەمە کێشەی دەیان ساڵەیە و تا ئێستا ڕەخنەی لێدەگیرێت بەڵام چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.

 

بە پێی یاساکە لە شوێن و کاتی کارکردندا کۆمەڵێک خاڵ قەدەغەکراون وەک "قسەی نەشیاو، پیشاندان و بڵاوکردنەوەی وێنەی سێکسی"، هەروەها هاتووە پێویستە خاوەنکارەکان ڕێکاری تایبەت بگرنەبەر بۆ بوونی هەر دۆخێکی لەو شێوەیە.

 

هەروەها یاساکە باس لەوە دەکات ڕێگری بکرێت لە دابینکردنی کاری یەدەگ بۆ پیاوان، بەڵکو وەک ژنان مافی کارکردنیان پێبدرێت بێ گوێدانە بەرپرسیارێتی، بەشداریکردنی ژنان لە بازاڕەکانی کاردا بەهۆی جیاوازی ڕەگەزی کەمبووەتەوە، بەو هۆیەش ژنان زیاتر لە مەڵەکانیاندان و سەرقاڵی منداڵ بەخێوکردنن.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی Human Rights Watch دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠١٩دا کەرتی خزمەتگوزاری زیاتر داوای پیاوان دەکەن بۆ ئەوەی کاریان بۆ بکات، جێی ئاماژەیە تا ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەبێت هەمواری پڕۆژە یاساکە لە چین بکرێت.

 

ت.پ