ئاسڵیهان بوڵوت: زیندانیانی نەخۆش بە مەبەستی مردن لە زیندانەکاندا زیندانی دەکرێن

پارێزەر ئاسڵیهان بوڵوت لەبارەی گیانلەدەستدانی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکان قسەی کرد و ئەو مردنانەی بە کوشتن وەسف کرد، ڕایگەیاند ئەو پڕۆسەیەی کە وەک زنجیرەیەک بەڕێوەدەبرێت بە پێشێلکردنی مافی ژیان بۆتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و وتیشی: "دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێ".

پارێزەر ئاسڵیهان بوڵوت لەبارەی گیانلەدەستدانی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکان قسەی کرد و ئەو مردنانەی بە کوشتن وەسف کرد،  ڕایگەیاند ئەو پڕۆسەیەی کە وەک زنجیرەیەک بەڕێوەدەبرێت بە پێشێلکردنی مافی ژیان بۆتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و وتیشی: "دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێ".

 

مەدینە مەمەدئۆغلۆ

ئامەد-  تەنها لە مانگێکدا حەوت زیندانی لە زیندانەکاندا بەهۆی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە زیندانییە نەخۆشەکان کە بەهۆکاری جۆراوجۆر ئازاد ناکرێن و بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی پەتادا ئاستەنگی زیاتر لە بەرامبەر مافی تەندروستی و چارەسەرکرندیان هەیە.

 

"مردن لە زیندانەکاندا کوشتنە"

ئاسڵیهان بوڵوت، پارێزەری لقی ئامەدی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پڕۆسەکە بە سیاسەتی ناتەواویی پەیڕەو دەکرێت، گیانلەدەستدانی زیندانیانی سیاسی بەکوشتن لێکدایەوەو دەڵێت: "سیاسەتی دژ بە بەندکراوان دیارترین نموونەی ئەمەیە کە بەڕێوەبەرایەتیەکانی زیندانەکان مافی ژیانی زیندانیان زەوتکردووە".

 

"هەرچەندە مافیان هەبوو، بەڵام ئازاد نەکراون"

ئاسڵیهان بوڵوت ئاماژەی بەوەدا کە خەلیل گونەش عەبدولرەزاق شوەیور کە ماوەی ٢٩ ساڵە لە زینداندان ئازاد نەکراون هەرچەندە کەمتر لە ساڵێک سزایان بەسەردا سەپێنراوە، وتیشی: "ئەگەر هەردوو بەندکراو ئازاد کران، لەوانەیە ئەم مردن ڕووینەدایە".

 

ئەوەشی وت: "ئەو زیندانیانەی دوای چوونە ناو زیندانەوە نەخۆش بوون، بەهۆی کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردن خراپتر بوون، بە تایبەتی ئەو کێشانەی خەلیل گونەس کە شێرپەنجەی هەبوو دوای گواستنەوەی لە زیندانی جۆری ئامەد دی بۆ زیندانی ئاسایش ژمارە ٢ و دەرمانەکانی پێنەدراوە ئەوە کێشەیەکی گەورەیە، لەم بارەیەوە چەندین جار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە چاوپێکەوتن کراوە سکاڵا پێشکەش بە وەزارەتی داد کراوە، بەڵام دەستگەیشتن بە دەرمانەکانیان هەمیشە دواکەوتوە بۆیە نەخۆشییەکەی قورستر بوو و ئەنجامەکەی بینرا".

 

"دەوڵەت هەوڵ دەدات زیندانییە نەخۆشەکان بکوژێت"

ئاسڵیهان بوڵوت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مردنی زیندانییەک کە لە زینداندا لە چارەسەری بێبەش بووە کوشتنە، ڕایگەیاند، کە دەوڵەت بە دەستی خۆی ئەو کوشتنەی دروست کردووە وتی: " "ئێمە دەتوانین دیارترین نمونەی ئەمە نیشان بدەین کە عەبدولڕەزاق شویور شەش مانگ لەمەوپێش لەزیندان نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ دیاریکرا دوای سێ مانگ سەردانێکی تری نەخۆشخانە کرا. بۆ ئەو بەندکراوانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەیان تووش بووە، سێ مانگ دەتوانێت ببێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی نەخۆشییەکە  ئەم دۆخە بەڵگەی ئەوەیە کە دەوڵەت هەوڵ دەدات بەندکراوەکە بکوژێت".

 

"پێشێلکردنی مافی ژیان دەبێتە هۆی کوشتن"

ئاسڵیهان ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو ڕێگریکردن لە چارەسەرکردن و نەبوونی چارەسەر لە کەیسی خەلیل گونەش ئاماژەی بەوەداوە کە دەوڵەت زیندانیانی نەخۆش بە مەبەستی کوشتنیان لە زینداندا دەهێڵێتەوە، وتی: "ئەم تاوانە هەم لە یاسای نەتەوەیی و هەم لە یاسای نێودەوڵەتیدا تاوانی ئەشکەنجەیە پێش هەموو شتێک هۆکاری مردن کە بە پێشێلکردنی مافی ژیان بۆ تاوانەکانی فەرامۆشکردنی ئەرک و پێشێلکردنی ئەرک وەسفی دەکەین ئەم پێشێلکارییەی مافی ژیان دەبێتە هۆی کوشتن".