ڕۆژانە
-
زیندانیانی سیاسی لە تاران بانگەوازییەکیان لە بارەی پەخشان عەزیزییەوە کرد
زیندانیانی سیاسی ئەنیشا ئەسعەد ئیلاهی و هوار نیکبەخت ڕایانگەیاند کە پێویستە پەخشان عەزیزی بپارێزرێت و پێویستە هەمووان یەکبگرن لە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان.
-
مونیرە قازی پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد
مونیرە قازی، کچی قازی محەمەدی پێشەنگی مێژوویی کورد، پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد.
-
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان دژی هێرشەکان: هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدەن
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەرەژە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لە بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و داوای له دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان کرد هەڵوێستی خۆیان بە ڕوونی بخەنە ڕوو.
-
کەژەکە: ڕۆژی پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە
کەژەکە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی و چەکی قورس لە بەردەم هەموو جیهان خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، بۆیە ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە بەنداوی تشرین ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
لە سەرەتای هێرشەکانەوە، دەوڵەتی تورکیا ٨ هاوڵاتیی لە بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و ٥٥ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
-
دانیشتنی دادگای هالیدە ئاکسۆی دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی هالیدە ئاکسۆی کە پاشماوەی تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکیان لە سندوقێکدا بە بار بۆ ڕەوانە کردەوە، دواخرا بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بتوانێت بڕیارەکەی ئامادە بکات.
-
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمپانیای مارتی و گونجەل
لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسیدا کە ناوەندەکەی لە ئەستەنبوڵەوە دەستی پێکرد، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمپانیاکانی مارتی و گونجەل، لە شوێنی کاردا کە خاوەنەکانیان ئامادە نەبوون، پۆلیس دەستی بەسەر سەرجەم کۆمپیوتەر و هارد دیسکەکاندا گرتووە.
-
شاندی ئیمرالی: پشتیوانی گشتی گرنگترین فاکتەری ئاشتی دەبێت
شاندی ئیمرالی ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکان بەرژەوەندی هەمەلایەنەی هەبووە، "پاڵپشتی بەردەوامی گەل بۆ ئەو هەوڵانە گرنگترین فاکتەر دەبێت لە بنیادنانی ئاشتی و چارەسەردا، لە نزیکترین کاتیشدا دەچینەوە ئیمرالی".
-
سێ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هەڵکوتانە سەر ماڵانی دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژنامەنووسان ڕەیحان حاجیۆئۆغڵو، ئەحمەد گونەش و نەکلا دەمیر دەستبەسەر کران.
-
ژنانی کۆبانێ ستایشی بەرخۆدانی گەلی باکووری کوردستان دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکاندا
ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات ستایشی بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵکی باکووری کوردستانی ئازادیان کرد بۆ هاودەنگییان لەگەڵ گەلی کۆبانێ.
-
ژنانی سووریانی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نموونەی پاراستنی هەموو نەتەوە و ئایین و باوەڕێکە
ژنانی سووریانی ئیدانەی ئەو کردەوانەی دژ بە ئایین و بیروباوەڕی مەسیحییەکانیان کرد کە لە حەما و لازقییە ڕوودەدەن و ڕایانگەیاند: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نموونەی پاراستنی هەموو نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕەکانە.
-
لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن برایەکیەوە کوژرا
ژنێکی ٣٧ ساڵ لە شاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیس تا ئێستا ڕووداوەکەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.
-
پشتیوانی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا: بەرخۆدان ژیانە
نەسرین.ب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کرد و وتی: لە هەموو شوێنێکی کوردستان خەبات بۆ سەرکەوتن بەردەوام دەبێت، چونکە بەرخۆدان ژیانە.
-
گەلی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی بەنداوی تشرین چوونە مەیدانەکان
گەلی شاری حەسەکە بە هەموو نەتەوەکانیانەوە - کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی- بە ڕێپێوانێک ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ئێشکگرانی بەنداوی تشرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
هەوڵدانی دادپەروەری ڕاگەیەندراوێکی دژی گۆشەگیریی بڵاوکردەوە
هەوڵدانی دادپەروەری بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیری لە کۆتاییدا کارەکانی خۆی تەواو کرد و داوای کرد، ئۆپۆزسیۆن بۆ خەباتی دیموکراسی لە پێناو تەندروستی و ئاسایش و ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بانگهێشت دەکەین.
-
پەروین بوڵدان: بەڕێز ئۆجالان بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە میانی کۆبوونەوەی داهاتوودا بانگەوازێکی تایبەت بۆ ژنان دەکات.
-
دوای تێکۆشانی دوو ساڵ بکوژەکەی مەریەم بە توندی سزا درا
موسا سەڤیم کە مەریەم سەڤیمی هاوژینی کوشتووە، دوای دوو ساڵ خەبات، سزای بەسەردا سەپێندرا، خوشکی مریەم وتی: ئەگەر ئەو سزایە بە بکوژانی ژنان بدرایە کە شایەنی خۆیان بوو، نە مەریەم و نە ژنەکانی دیکە نەدەکوژران.
-
"دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەڵگەی نائومێدی ڕژێمە لە بەرامبەر خەباتی ژنان"
لە کاردانەوە بە پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانان بەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ڕێکخراوی ٨ی مارسی ژنان (ئێران-ئەفغانستان) جەختی لەوە کردەوە کە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی چالاکوانانی ژن بەڵگەی لاوازی و بێ ئومێدی ڕژێمی کۆماری ئیسلامییە
-
ئاگربەست لە غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دوای ١٥ مانگ شەڕی توند، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیەندرا، بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئاگربەستەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
-
لوبنا نەجیب: هیچ پاراستنێک بۆ کرێکاران لە کارە زۆر سەختەکاندا نییە
لوبنا نەجیب توانی لەو بوارانەدا جێگای خۆی بگرێتەوە کە پێشتر بۆ پیاوان دیاری کرابوون، ئەو یەکەم ئێشگری ئاسایشی تایبەتی ژنە لە مەغریب کە دامەزراوەیەکی بۆ پاراستنی مافی ژنانی کرێکار دامەزراندووە.