ڕۆژانە
-
هەزنا عەبدە لە بەنداوی تشرین کرایە ئامانج
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، هەزنا عەبدە، ئەندامی هەپەجە- ژن کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
-
هاوپەیمانی ١٨٨: پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسیی بڕیارێکی نامرۆڤانەیە
دژی پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسیی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، هاوپەیمانی ١٨٨ی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامداو وتیان: بڕیارێکی نامرۆڤانەیە و سەودا و مامەڵەی بە ژیانی تەواوی کۆمەڵگەی عێراقەوە کرد، بەتایبەتی منداڵان و ژنان.
-
دەوڵەتی تورکیا ڤیدیۆی تاوانی جەنگی بڵاوکردەوە
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی گرتە ڤیدیۆییەکانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرینیان بڵاوکردەوەم سەرەڕای ئەم دیمەنانە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.
-
ژمارەی ئەو کەسانەی لە کارتالکایا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل کارتالکایا لە شاری بۆلو گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەتەوە، سەبارەت بە ئاگرەکە ٩ کەس ڕاگیراون.
-
لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی پەخشان و وریشە هەڵواسران
لەچوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان لەدژی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، شەوی ڕابردوو وێنەی پەخشان و وریشە لەسەر شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵواسران.
-
ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی دەچنە ئیمڕالی
شاندی دەم پارتی ئەمڕۆ دەچنە دورگەی ئیمڕالی و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبێتەوە.
-
ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیغیت دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان، ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابەیغیت دەستبەسەر کرا.
-
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی پەسەند کردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە مانگرتنی گشتیی دەستی پێکرد، چالاکوانان و ئازادیخوازان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان دەکەن.
-
عێراق گۆڕانکاری لە یاسای باری کەسیدا پەسەند کرد
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا دەنگی بە هەموواری یاسای باری کەسی دا، کە بەپێی یاساناسان و چالاکوانان ئەمە ڕێگە بۆ هاوسەرگیری منداڵان دەکاتەوە.
-
پەیامی ژنان لە سەفەربەری: چارەنووسی تورکیا وەک داعش دەبێت
ژنانی گوندی هەلینجەی سەر بە شاری کۆبانێ، کە خواردن ئامادە دەکەن و دەینێرن بۆ پاڵپشتیکردنی شەڕڤانەکانیان لە بەرەکانی شەڕدا، ڕایانگەیاند، چارەنووسی دەوڵەتی تورک وەک داعش دەبێت.
-
لە ٧ ساڵدا دوو کۆچبەری: دەوڵەتی تورکیا نەیهێشت لە منداڵی خۆماندا بژین
ژنێکی گەنج کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا تەمەنی منداڵی و گەنجی خۆی لە کۆچبەری بەسەر بردووە وتی: لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لە کۆچبەری ژیان بەسەر دەبەین، چیتر ناتوانین لە بارودۆخی کۆچکردندا بژین، دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ عەفرینەکەمان.
-
پشتیوانی لە هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ سێدارە" کرا
هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ سێدارە" لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوەچوو، ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتنخوازیش پشتیوانیان لە هەڵمەتەکە و مانگرتنی گشتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی.
-
کەمپەینی زیندانیانی سیاسی: پشتیوانی لە بانگەوازیی مانگرتنی گشتی سبەی چوارشەممە دەکەین
کەمپەینی زیندانییانی سیاسیی دەڵێن: پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی سبەی چوارشەممە دەکەین کە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە مانگرتن بەڕێوەدەچێت.
-
لە هێرشەکەی دێرەزوور منداڵێک گیانی لەدەستدا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەهۆی گولـلەی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو و "بەرگری نیشتمانی"، منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
-
لە هەولێر وانەبێژانی لادراو گردبوونەوە
وانەبێژانی لادراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە و وتیان: ژمارەمان لە نێوان هەزار و ٥٠٠ بۆ دوو هەزار وانەبێژدایە و داوادەکەین بە گرێبەست دابمەزرێینەوە.
-
بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرا
ئەکادیمیستەکان، سەندیکاکانی کرێکاران، سیاسەتمەداران، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ٦٩ کەس لە براوەی خەڵاتی نۆبڵ، بانگەوازیان ئاراستەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد.
-
دەوڵەتی تورکیا لە تشرین بۆردوومانی هاوڵاتیانی مەدەنی کرد: بریندار هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گەلی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد و بریندار هەیە.
-
لە شارەدێی تەقتەق ژنێک سووتا
لە شارۆچکەی تەقتەق ژنێک سووتا و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ژنەکە خۆی سووتاندووە.
-
تاوانباری دەستدرێژی سێکسی سەر پزیشکەکەی هیندستان سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
سزای هەتاهەتایی بەسەر ئەو تاوانبارەدا سەپێندرا کە لە ٩ی ئابی ٢٠٢٤، لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی هیندستان دەستدرێژی کردە سەر پزیشکێکی ڕاهێنراو و کوشتی.
-
گروپێکی خوێندکاران: ئێران دەیەوێت تۆڵەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەتایبەتی لە ژنان بکاتەوە
گروپێک لە خوێندکارانی زانکۆی کورد و هاوپەیمانی ژنانی کورد سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئێران دەیەوێت تۆڵەی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بەتایبەتی لە ژنان بکاتەوە.