ڕۆژانە
-
ژنانی بەشداربوو لە ئێشکگری تشرین: دەبێت خۆمان بپارێزین
ئەو ژنانەی بۆ پاراستنی ئاو و خاکی خۆیان چوونەتە بەنداوی تشرین و گەڕانەوە ئاماژەیان بەوە کرد، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەنداوی تشرین وێران بکات و شارەکانی کوردستان لافاو بیبات.
-
سێ بارمتەی ئیسرائیلیی ئازاد كران
سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، پێشوازییان له سێ ژنه زیندانیی كردووه، كه بارمتەبوون و بهپێی ڕێككهوتنی ئاڵوگۆڕكردن لهلایهن حهماسهوه ئازاد كراون.
-
ئاگربەست لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە
ئاگربەست لە غەززە کاتژمێر ١٢:٠٠نخولەکی شەو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان. بڕیارە حەماس کاتژمێر٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سێ بارمتە ئازاد بکات.
-
قەسەدە: دەوڵەتی تورک تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا خەڵکی مەدەنی و ژێرخان دەکاتە ئامانج و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
-
کۆنگرەی ستار بەئامانج گرتنی هاوسەرۆکی پەیەدەی شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستار هێرشەکانی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر کاروانی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەناویاندا هاوسەرۆکی پارتی پەیەدە.
-
لە خولی یەکەمی خەڵاتی ئەدەبی کاڵدا بەشداری ژنان کەم بوو
خەڵاتی ئەدەبیاتی کاڵ کە خاوەنی شکۆ و متمانەیەکی بەرزە، لە خولی یەکەمیدا بەشدارییەکی باشی لەلایەن ژنانەوە تیادا نەبوو، ئەو مەراسیمە کە بڕیار بوو ناوەندی یەکسان بۆ ئەدەبیاتی ژنان و پیاوان دەستەبەر بکات، گۆڕا بۆ گۆڕەپانێکی پیاوسالاری.
-
کوشتن و ڕفاندن و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی لە سودان بەردەوامە
لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوودەدات، لە ئەنجامی ئەو ململانێیانەدا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی ١٤ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە بوون.
-
دوای چوار ڕۆژ بکوژی ژنەکەی هەولێر دەستگیرکرا
ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو تۆمەتبارەی لەدوای کوشتنی خوشکەکەی لە شاری هەولێرەوە بۆ کۆیە هەڵاتبوو، دەستگیرکرا.
-
چالاکوانانی یەمەن داوای کۆتایی هێنان بە کردەوەکانی حوسییەکان دەکەن
چالاکوانانی یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەی حوسییەکان لەدژی دانیشتووانی گوندی حەنکە مەسعوود، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەم کردەوە و تاوانانە ڕابگرن و ژنان بگەڕێننەوە بۆ گوندە ڕەسەنەکانیان.
-
دۆسیەکانی تایبەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا پێشکەش بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کران
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەوروپا ڕایگەیاند، دۆسیەکانیان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە پێشکەش بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.
-
ئایدا عەمەویی دانیشتووی شاری سنە دەستگیر کرا
ئایدا عەمەوی، چالاکوانی مافی ژنان، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی کارەکەی دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
-
"پێویستە ڕۆڵی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێت"
بەڕێوەبەری دەستەی ژنانی کانتۆنی فورات پەیامێکی ئاراستەی ژنانی سووریا کرد و وتی: ژنانی سووریا دەبێت یەکڕیزی و هاوپشتی خۆیان بونیاد بنێن و لە دەستووری نوێی سووریادا جێگەی خۆیان بگرن.
-
"نزیكەی ١٠ هەزار منداڵ لە دیالە ڕووبەڕووی مەترسی بەكارهێنانن لەلایەن باندەكانەوە دەبنەوە"
سەرۆكی كۆمەڵەی ئیلهام بۆ چاودێریكردنی منداڵانی بێ دایك و باوك ڕایگەیاند، نزیكەی ١٠ هەزار منداڵی بێ باوك لە دیالە هەیە، كە ڕووبەڕووی مەترسی بەكارهێنانن لەلایەن باندەكانەوە دەبنەوە.
-
کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە داهاتووی سووریادا بەڕێوەچوو
لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا کە لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر پێویستی داننان بە توانا و هێزی ژناندا کرایەوە.
-
لە مێرگەپانی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر داری سرووشتی بڕانەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەكاتی گەڕانی تیمەكانمان لە سنووری مێرگەپان دەركەوت ژمارەیەك داری سرووشتی كە ژمارەیان ٤٠ دار دەبێت بڕاونەتەوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
-
ژنان لە ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای یەکسانییان دەکرد
پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ژنان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، "رێپێوانی ژنانی ٢٠٢٥"یان ئەنجامدا و داوای مافی لەباربردن و یەکسانییان دەکرد.
-
ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە هێرشی تشرین گیانی لەدەستدا
مەنیجە حاجۆ حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە و هاوسەرۆکی نوسینگەی قامیشلۆی پەیەدە، لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێشکگری بەنداوی تشرین گیانی لەدەستدا.
-
پەروەردە لە کاتی شەڕدا دەبێتە پەیامی بەرخۆدان
سامر نەجار، کە چادرێکی بچووکی پەروەردەیی بۆ منداڵانی غەززە دروستکرد، دەڵێت: لە هەموو ئاوارەبوونێکدا بەخۆمم دەوت، ناهێڵم شەڕ شکستم پێبهێنێت.
-
سەنتەری میترۆ: ١٠٪ی پێشێلکارییەکانی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن بووە
سەنتەری میترۆ لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستاندا، ڕایگەیاند، لە ١٨٢ پێشێلکاری ١٠٪ی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنوس ئەنجام دراون.
-
ژنان بەرەو سنووری کۆبانی ڕێپێوان دەکەن
ژنان لە پرسوسی ڕەحا گردبوونەوەو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکیان بەرەو سنووری کۆبانێ دەستپێکرد.