ڕۆژانە
-
ژنان لە سودان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
سەلیمە ئیسحاق، سەرۆکی یەکێتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان ڕایگەیاند، ٥٥٦ هێرشی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان بەڵگەدار کراوە، ئەم دۆخە ژنانی بەرەو خۆکوشتن بردووە.
-
ژنێک لە هەولێر بەدەستی براکەی کوژرا
لە شاری هەولێر ژنێكی تەمەن ٢٦ ساڵ کە کارمەندی هێزەكانی زێرەڤانی سەر بە پەدەكەیە لەلایەن براکەیەوە کوژرا و تا ئێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.
-
ژنانی گەنجی شەنگال: ڕێکخستبوونمان گەورە دەکەین
بەشداربووانی کۆنفڕانسی ژنانی گەنجی شەنگال ئیرادەی خۆیان بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنووبنیان دەربڕی و وتیان: ژنانی ئێزدی ٧٤ فەرمانی لەسەر کراوەو ئێستا شەڕێکی گەورە لە دژی هەموو ژنان بەڕێوە دەچێت.
-
"سیستمی خۆبەڕێوەبەریی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گونجاوترینە"
ڕۆهات خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمیتەی ژنان لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەریی بە هەموو پێکهاتەکانی و کۆمەڵە و ئەنجومەن و سەرکردایەتییەوە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، گونجاوترینە بۆ ژنان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.
-
کۆمەڵکوژی سیرین: سێ کەس گیانیان لەدەستداو ٥ کەسیش بریندار بوون
دەوڵەتی تورک ماڵێکی مەدەنی لە گوندی مەسرەب لە شاری سیرین بۆردومان کردو کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سێ کەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
ڕێپێوانی هەزاران کەسی دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت
ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، تیایدا داوایان لە دەوڵەتی فەرەنسا کرد لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات.
-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بارەی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نادادپەروەرییە".
-
بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە دوو منداڵ بریندار بوون
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ماڵێکیان لە گوندی بیر حەسۆ لە نزیک پردی قەرەقۆزاخ تۆپباران کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا دوو منداڵ بریندار بوون.
-
ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو لە ژووری تاکەکەسیدا دەهێڵدرێنەوە
بە پێی زانیارییەکان ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ڕۆژی ڕۆژنامەنووساندا بۆ زیندانی مەڕمەڕە نێردرابوون، لە ژوورە تاکە کەسییەکاندا ڕاگیراون.
-
نێرگس محەمەدی دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بانگی گەلی کرد: یەک دەنگ بن
سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی، نێرگز محەمەدی داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی ئێران و ئازادیخوازان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە یەکگرتوو بن و دژی ئەم سیاسەتی لەسێدارەدانە بوەستنەوە.
-
بانگەوازی لە ژنانی ئەستەنبوڵەوە: ئێمە دەنگی پەخشان عەزیزین
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ دژی سەپاندندی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "سزای لەسێدارەدان بۆ ژنان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە".
-
سروە شیری بۆ تەواوکردنی زیندانی دەستگیر کرا
سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برا کورد و خەڵکی گوندی تەرغەی شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانی، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرانەوە.
-
ژنێک لە یەمەن یەکەم پلاتفۆرمی پۆدکاستی دامەزراند
ژنێکی گەنجی یەمەنی بە ناوی کامیلیا کامیل دەنگی گەلەکەی لە ڕێگەی شێوازی ڕاگەیاندنمۆدێرنەوە دەگەیەنێتو بەو ئامانجەش دەستی کرد بە دروستکردنی پۆدکاستێک.
-
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی گەل
ژنانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆیان لە دژی کردەوەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە مەنبجی داگیرکراو دەربڕی و ڕایانگەیاند: بە لەناوبردنی گۆڕی شەهیدان، دەیانەوێت تۆڵەی داعش بکەنەوە.
-
ژنانی سوەیدا: ئێمە دەستوورێکمان دەوێت کە ژنانی تێدابێت
لە سووریا لەم دواییانەدا ژنان چەندین کۆنفرانسیان ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی مافی بڕیاردانی ٪٥٠، ژنانی سوەیداش ڕایانگەیاند، کە حکومەتی تازە پێکهێنراو نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
-
مەترسی سێدارە لەسەر پەخشان عەزیزی و ٥٠ زیندانی دیکە هەیە
پێنج زیندانیی سیاسیی لە زیندانی قزلحەسار لە کەرەج لەبارەی پەسەندکردنی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئەوین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان کرد.
-
ژنانی زرگان بە ئامادەکردنی خواردن پشتیوانی شەڕڤانان دەکەن
شاها عەلی خەڵکی گوندی گرێ میرە لە شاری زرگان دەڵێت کە ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەی ئەگەر هێرشێک ڕووبدات خۆیان و شەڕڤانان بێ نان نەمێنن.
-
ئامەد، ساڵی ٢٠٢٤ توندوتیژی ئەلکترۆنی و سێکسی بۆ سەر ژنان زیادی کرد
بە گوێرەی ئاماری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستانەوە داواکاری وەردەگرن، تادێت ژنان تووشی توندوتیژی ئەلکترۆنی و سێکسی بوون و لە ساڵی ٢٠٢٤یشدا توندوتیژییەکان زیادیان کرد.
-
مزگین خەلیل: پێویستە هەموو پێکهاتەیەکی سووریا مافی هەبێت
ژنانی سووریا نیگەرانن لە 'حکومەتی کاتی' کە لەلایەن چەتەکانی تەحریر شامەوە دامەزراوە، مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی کارگێڕی کانتۆنی فورات، دۆخی سووریا و مەترسییەکانی بەردەم ژنانی بۆ دەزگاکەمان هەڵسەنگاند.
-
لە گوندی تۆتمە لە قەندیل کۆمەڵکوژی پاریس یاد کرایەوە
بە بەشداری ژنانی گوندی تۆتمە و دەوروبەری لە بناری قەندیل، ١٢یەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس کرایەوە، کە هەریەک لە ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن سیخوڕێکی میتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کران.