ڕۆژانە
-

بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان زیاتر لە هەزار منداڵی کوشت و هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی دەدرێت
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" دووپاتیکردەوە، کە زیاتر لە هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش زیاتر لە نیوەی کۆی گشتی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەیە کە لە کۆتای مانگی ئابدا لە ئەفغانستان ڕوویدا.
-

نێرگس محەمەدی: شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" بەردەوامە
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند،شۆڕشی"ژن ژیان ئازادی" هێشتا زیندووە و گوڕانکارییەکی گەورەیان لە کۆمەڵگەدا خوڵقاندووە، کە لە ئەنجامی هێز و خۆڕاگری خەڵک و ژنانە، هەروەها زیندوویەتی شۆڕشەکە لە دەماری کۆمەڵگەدا دەبینرێت
-

لەناوبردنی دارستانەکان و دروستکردنی بەنداوەکان قەیرانی ئاوی باکووری کوردستان قوڵتر دەکەنەوە
دەریا ئاکیۆل، توێژەری بواری ژینگە هۆشداریدا لەوەی قەیرانی ئاو لە تورکیا لە باکووری کوردستان خراپتر دەبێت بەهۆی لەناوچوونی دارستانەکان و دروستکردنی بەنداوەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیاسەتانە دەتوانن ببنە هۆی مەترسییەکی ڕاستەقینەی ئاوارەبوونی دانیشتوون.
-

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی دەکات
لقی نەمسای ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی چالاکییەکانی شەریفە محەمەدی بە ئاشتیخوازانە پێناسە دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی شەریفە و ئازادکردنی بەبێ مەرجی دەکات.
-

پرۆفیسۆر ئیڤا ئیلۆز: ئۆجالان لە کاتی ململانێدا سەرکردایەتی پێناسە کردەوە
لە پەیامێکی پشتیوانیدا، ئیڤا ئیلۆز، کۆمەڵناس نامەیەکی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە هەنگاوێکی بوێرانە و نمونەی بۆ سەرکردە مەزنەکان ناوە بە هەڵبژاردنی ئاشتی لە جیاتی ململانێی بەردەوام.
-

"ژن، ژیان، ئازادی: دۆسیەی کۆبانی لە ئاوێنەی خەباتی فێمینیستدا
"ژن، ژیان، ئازادی" : دۆسیەی کۆبانێ شایەتحاڵی سیاسی و چالاکانە لە ڕوانگەی ڕزگاریخوازی ژنانەوە، ئاشکرای دەکات کە چۆن دۆسیەی کۆبانێ بووەتە گۆڕەپانێک بۆ بەئامانجگرتنی تەڤگەری دیموکراتی و خەباتی ژنان بۆ ئازادی.
-

قەیرانەکان کاری کردۆتە بازاڕی ژنان
لەم ساڵانەی دوایی لە هەرێمی کوردستان ژنان زیاتر لە جاران هەوڵی بەبازاڕیکردنی بەرهەمەکانیان دەدەن و لێهاتویەکانیان بەگەڕ خستووە، هەم خزمەت بەخۆیان و هەم بە کۆمەڵگەش دەکەن، بەڵام قەیرانی دارایی و سیاسی و هتد، کاریگەری لەسەر کارەکانیان کردووە.
-

ماتۆڕسواری... داواکارییەکی نەدۆڕاو لە بەرامبەر سەرکوتکردندا
بەهۆی نەبوونی خولی پەروەردەی سیستماتیک و نەبوونی مەرجی پارێزراویی و ئاسایش، زۆرێک لە ژنان لە ئێران بەردەوامن لە لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە شەقامەکانی شارەکان و بەرەنگاری ئەو سنوورداریانەی بەسەریاندا سەپێندراوە.
-

ژنانی ئەفغانستان لە نێوان ستەم و بەرخۆدان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا
دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، وەزارەتی بەرەوپێشبردنی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکاری، ژیانی ژنان و ژنانی گەنجی کۆنترۆڵکرد، هەڕەشە و دەستگیرکردنیان کردە بەشێکی ڕۆژانەی ژیانیان، ئەوانی کردە کابوسێکی بەردەوام.
-

ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو لە یەمەن بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە
ئاماری کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان بەهۆی بۆردوومانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەنعا و شاری جەوفی پایتەختی یەمەن بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار و بێسەروشوێنن.
-

شاندی ژنان لەگەڵ لایەنە فەرەنسییەکان بۆ گفتوگۆکردنی پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆدەبنەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی دۆخی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شاندی ژنانی بەرەو ئەوروپا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و ڕاگەیاندنییان لە پاریس ئەنجامدا.
-

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، دەنگ و ڕەنگی تێکۆشان بەهێزتر دەبێت"
گوڵستان گۆلۆ، ئەندامی کۆردیۆناسیۆنی کۆنگرە ستار ڕایگەیاند کە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوەو بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، دەنگ و ڕەنگی تێکۆشان بەهێزتر دەبێت.
-

بۆ یەکەمجار ژنێک بوو بە سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ
سوشیلا کارکیی تەمەن ٧٣ ساڵ، کە بە پێداگرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی و ڕاستگۆیی ناسراوە، وەک ژنێک بوو بە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ.
-

شەهلا محەمەدی: "ژن، ژیان، ئازادی" بووە سیمبولێک بۆ ئامانجەکانی ژنی کورد
شەهلا محەمەدی، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ یەکەمجاربوو بە شێوازیکی دیموکراتیک لەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی بەشداری هەموو جومگەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیان کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بووە سیمبولێک بۆ ئامانجەکانی ژنی کورد.
-

لە سودان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان دەدرێت
دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە سودان بڵاوبوونەوەی نوێی نەخۆشی کۆلێرایان لە ویلایەتی کەسالا ڕاگەیاند و لە ئەنجامدا ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥٠ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
-

زیندانیانی ژن لە زیندانی قەرچەک ڕووبەڕووی پشتگوێخستنی پزیشکی و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەبنەوە
بەشی ژنان لە زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین بەدەست بارودۆخی تەندروستی لەڕادەبەدەر خراپەوە دەناڵێنن، بەشێکی زۆریان بەدەست نەخۆشییە درمیەکان و کەمخوێنی و بەدخۆراکی و نەبوونی دەرفەتی پزیشکییەوە دەناڵێنن.
-

لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ئەکادیمیای ژینا دەکرێتەوە
ڕۆژین موکریان شرۆڤەکاری سیاسیی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی ئەکادیمیای ژینا دەکرێتەوە.
-

کەژەکە: تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ نەکرێت هیچ چارەسەرێک ڕوونادات
کەژەکە دەڵێت: چۆن مامەڵەکردن لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ، پێوانی سەرەکی نزیکبوونەوە لە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکە. تاکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ نەکرێت و ڕێگەی بۆ نەکرێتەوە کە لە هەلومەرجێکی یەکساندا دانوستان بکات، پرۆسەکە بەرەو پێش ناچێت.
-

ڕەمزیە محەمەد: هاوپشتی گەل لەگەڵ هێزەکانیان کلیلی سەقامگیری ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعشە
هێزەکانی"قەسەدە" و "یەپەژە" و "یەپەگە" بڕبڕەی پشتی ئاسایش و سەقامگیری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان. هەڵمەتە ئاسایشییە هاوئاهەنگەکان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش بەشدارییەکی کاریگەریان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
-

هەڵمەتی "شوێنێک بۆ ئۆجالان" دەستپێدەکات
هەڵمەتێک بە ناوی "شوێنێک بۆ ئۆجالان" دەستپێدەکات و زۆرێک لە چالاکوانان، ئەکادیمیست و کەسایەتییە ناسراوە جیهانییەکان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکە ڕادەگەیەنن.