ڕۆژانە
-
کەژەکە: بانگەوازی ٢٧ی شوبات بانگەوازییە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە بەهای ڕاستەقینە بە کار دەدات
کۆردیناسیۆنی کەژەکە دەڵێت: پێویستە لە پێناو ئازادی کار و ڕەنجدەراندا سیستمی پیاوسالاری هەڵبوەشێتەوە، تا ژن ئازاد نەبێت ژیان ئازاد نابێت، تا ژیانیش ئازاد نەبێت کار ئازاد نابێت.
-
یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کرێکاران لەکەرتی تایبەت لەهەڵەبجە تاوتوێ کرا
لە هەڵەبجە لە وۆرکشۆپێکدا یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کرێکاران لەکەرتی تایبەت تاوتوێ کرا، ئامانج لێی ئاشناکردنی کرێکاران بوو بە مافەکانیان.
-
لە کۆیە فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری نەتەوەیی بەڕێوەچوو
لە کۆیە فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری نەتەوەیی بەڕێوەچوو خوێندکارانی بەشە جیاوازوەکان بە چالاکی جۆراوجۆر بەشداربوون.
-
دەنگی شەریفە دەنگی داواکاری کرێکارانە بۆ دادپەروەری
کامپەینی بەرگریکردن لە شەریف محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری کە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایار، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی و چالاکوانی دیکەی کرد.
-
ئێران پزیشکێکی کوردی سزا دا
ژنێکی کورد بە ناوی بەیان ساڵحیان پزیشکی پسپۆڕی هەناوی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەكێك لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لەلایەن دادگای سزاکانی ورمێ بە ٥ مانگ زیندانیی کردن و پێبژاردنی ١٥٠ ملیۆن تمەن سزا درا.
-
تاژێ داوای وەستاندنی هێرشەکانی سەر گەریلا دەکات
تاژێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای وەستاندنی هێرشەکانی سەر گەریلای کرد و ڕایگەیاند، سەرەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن گەریلاوە، بەڵام هێشتا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی ڕانەگرتووە و بە پێچەوانەوە هێرشی سەخت ئەنجامدەدات.
-
بە ئامانجی پاراستنی هونەر ئێوارەیەکی هونەری لە تل تەمر بەڕێوە چوو
یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێوارەیەکی هونەری سازکرد بە ئامانجی پاراستنی ئەو کولتوورە دێرینەی کە ژنان تێیدا بە خواوەند دادەنرێن.
-
تەژەکە-ئە بەدروشمی ' گفتوگۆکان بۆ ژیانێکی ئازاد' ڕیزە چالاکیەک ئەنجام دەدات
تەژەکە- ئە ڕایگەیاند لە ٣ی ئایار بە دروشمی ' گفتوگۆکان بۆ ژیانێکی ئازاد' لە زۆربەی ناوەندەکانی ئەورووپا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات.
-
چالاکوانێکی ئەفغانی خەڵاتی دەرچوانی زانکۆی کۆلۆمبیای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی وەرگرت
وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان،جیسو یاری، چالاکوانی مافی ژنانی ئەفغانی خەڵاتی دەرچوووی دیاری ساڵی ٢٠٢٥ی زانکۆی کۆڵۆمبیا پێبەخشرا.
-
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەکات
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کرد ،جەختی لە گرنگی درێژەدان بە ڕێگای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ژینگەدۆست، ئازاد لەسەر بنەمای دادپەروەری ڕەگەزی، یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردەوە.
-
وۆرکشۆپی خولی پەروەردە لەسەر توندوتیژی دژی منداڵان و کاردانەوەکانی لە تونس بەڕیوەچوو
'پزیشکانی بێ سنوور' و 'یونیسێف' وۆرک شۆپێکی خولی پەروەردەیان ڕێکخست بۆ تیشک خستنەسەر ئەو توندوتیژیانەی کە منداڵان تووشی دەبن، کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونییان.
-
لەناو پەرەسەندنی تاوانەکان لە ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨، چالاکوانێک بە گولە کوژرا
سۆزان عەبدولقادر بیشارە، چالاکوان دوای ئەوەی لە شاری تیرە لە ناوچەی سێگۆشەی باشوور لە چوارچێوەی ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ تەقەی لێکرا، کوژرا.
-
ژنانی سەبها ڕووبەڕووی بێکاری دەبنەوە
بەمەبەستی بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لەبازاڕی کاری ناوخۆیی و لەبەر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی بێکاری خولێکی ڕاهێنان لەشاری سەبها بەڕێوەچوو.
-
لەسەر گۆرانی کوردیی تورکیا ٥ سیاسەتمەداری کوردی زیندانی کرد
لە دێرسیم تورکیا سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ٥ سیاسەتمەداری کورددا سەپاند، بەبیانووی ئەوەی، کە لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادیی" بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕیوون.
-
پاشەکشەی پەروەردە لە ژێر بارگرانی توندوتیژی لە ئێران
توندوتیژی لە سیستمی پەروەردەی ئێراندا ڕەگ و ڕیشەی پێکهاتەیی هەیە و لە ژێر سایەی گوێڕایەڵی، ئایدۆلۆژیای حکومەتی و پشتگوێخستنی پەروەردەی مۆدێرن، بە شێوەی ڕەمزی، دەروونی و جەستەیی بەرهەم دەهێنرێتەوە.
-
"یەکڕیزیی کورد دەرئەنجامی ڕەنج و فیداکاریی ساڵانێکە"
ژنانی کورد لە کانتۆنی جزیرە، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیان بەرز ڕاگرت و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکڕیزیی دەرئەنجامی ساڵانێک ڕەنج و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، ژن هەمیشە لە خەبات و بەرخۆدان بۆ یەکگرتوویی کورد بەشدار بووە.
-
تەژەئا: ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تەڤگەری ژنانی ئازاد'تەژەئا' بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،دووپاتی کردەوە کە ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە، تەنها لە ڕێگەی نزیکبوونەوەی ئازادییەوە بەرگری لە ناسنامە و کارکردنی ژنان دەکرێت.
-
له ماوەی کەمتر له مانگێکدا ٥ ژن له ئه فغانستان کوژراون
ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان بەشێوەیەکی بێ وێنە زیادیکردووە، لەم مانگەدا ٥ ژن کوژراون.
-
لە بەرامبەر زیادبوونی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان زیندانی سنە دەچێنە پاڵ هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارە"
گیراوانی زیندانی سنە بەشدارییان لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارە" کرد، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند، بەمە ژمارەی زیندانەکانی بەشداربوو لەو هەڵمەتەدا گەیشتە ٤١ زیندان.
-
لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ پێشانگایەکی شێوەکاریی کرایەوە
لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ١٢٠ خوێندکار کرایەوە، لەپێشانگاکەدا نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٢٠ تابلۆی خوێندکاران نمایشکرا.