لە کەلار سێیەمین پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستیی بۆ ژنان کرایەوە
لە شارۆچکەی کەلار سێیەمین پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستیی بۆ ژنان کرایەوە، ژنانی بەشداربووی پێشانگاکەش ڕایانگەیاند، پێویستە ژنان هەر توانا و بەهرەیەکیان هەبوو پەرەی پێ بدەن و لە ناخی خۆیاندا نەیکوژن.
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی شێوەکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە بەشداری ٣٧ ژنی شێوەکار و دەستڕەنگینی گەرمیان، سێیەمین پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستیی بۆ ژنان کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا تابلۆکان گوزارشت لە جوانی ژن وەک ژنی ماڵەوە، خوێندکارو پزیشک و هەرکارێکی دیکە دەکەن و ڕەنج و ماندووبوونی ژنان دەخاتە پێش چاو.