شیرین عەبادی هەوڵی خۆکوشتنی وەرزشوانێکی کورد بە هۆی فشارە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات

شیرین عەبادی، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێران و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرای کرد، کە ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشکاری هونەری جەنگ کەوتۆتە بەر فشاری ئەمنی بۆ هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هەڕەشەی ئەشکەنجەدان کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەوڵی خۆکوشتن بدات.

ناوەندی هەواڵ

 

وەرزشی ئێران ڕووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە، چونکە وەرزشوانان لە نێوان سنووردارکردنی سانسۆر و تۆمەتی توندی سیاسی و ئەمنیی دەسەڵاتداران و سزا نێودەوڵەتییەکان و بانگەشەکانی مافی مرۆڤ کە لە کۆڕبەندییە وەرزشییە جیهانییەکاندا تاران دەگرن.

 

شیرین عەبادی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئێران لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشەوانی هونەری جەنگی تێکەڵاوی کورد، تەمەن ٢٠ ساڵ، بە هۆی فشاری هەڕەشەی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ ناچارکردنی بە هاوکاریی هەواڵگری، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

 

شیرین عەبادی ڕوونیکردەوە، ڕۆژان ئیبراهیمی چەندین جار بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی درێژخایەنی لێکراوە،هەروەها هێزە ئەمنییەکان دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایل و هەژماری ئینستاگرامییدا گرت و بەکاریان هێنا بۆ پەیوەندیکردن بە چالاکوانانی سیاسی دەرەوەی ئێران و چاودێریکردن و ناساندنیان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم فشارە وایکردووە ئەو وەرزشوانە گەنجە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ژیانی بدات، ڕۆژان ئیبراهیمی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی بارودۆخی مەترسیدار بووەتەوە بۆ سەر ژیانی و تەنانەت لەکاتی وەرگرتنی چارەسەریشدا هەستی بە پارێزراوی نەکردووە، ئەمەش نیگەرانییەکان نوێ دەکاتەوە، سەبارەت بەو شێوازە ئەمنیەتیانەی کە لە دژی گەنجان لە ئێران بەکاردەهێنرێن.