چالاکوانانی تشرین: بە ڕۆحی کۆبانێ سەردەکەوین

ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە بەنداوی یشرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بە ڕۆحی کۆبانێ، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش سەرکەوتوو دەبێت.

تشرین

 

بەبۆنەی یادی ١٠ ساڵەی ئازادکردنی کۆبانێ، ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە ئێستا لە ١٨یەمین ڕۆژیدایە، لێدوانێکیان دا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئێشکگران بەڵێنی بەرخۆدان و خەباتیان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک نوێکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن بێریڤان ئیسماعیل، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کانتۆنی فورات خوێندرایەوە.

 

"بەرخۆدانی کۆبانی شوێنی قارەمانێتی و یەکگرتوویی بوو"

بێریڤان ئیسماعیل ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، ئێمە یادی دەیەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ بۆ هەموو شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە و بۆ هەموو هێزەکانی کوردستان دەکەینەوە، بەرخۆدانی کۆبانێ شوێنێک بوو لە قارەمانێتی و یەکڕیزی کورد، لەوێدا پشتیوانی لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە کاتی بەرخۆداندا کرا، لە هەمانکاتدا گەلی باکووری کوردستانیش لە پاڵ گەلی ڕۆژئاوادا وەستابوون، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە هەموو گەلی ئازادیخواز و دیموکراتیک پیرۆز دەکەین.

 

"لە بەنداوی تشرینەوە، بەڵێنی بەرخۆدان نوێ دەکەینەوە"

بێریڤان ئیسماعیل جەختی لەوە کردەوە کە بە ڕۆحی یەکگرتوویی گەلان سەرکەوتوو دەبن و وتی: ئەمڕۆ بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێی ساڵی ٢٠١٤، ئەم بەرخۆدانە لە بەنداوی تشرین خۆی دووبارە دەبێتەوە، لە بەنداوی تشرین داستانی مێژوویی دەنووسرێت، قارەمانێتی و ئازایەتی شەڕڤانانی قەسەدە بووەتە شوێنی بەرخۆدان و مێژووی گەلانی ناوچەکە لە بەنداوەکەوە، جارێکی دیکە بەڵێنی بەرخۆدانمان نوێ دەکەینەوە بە هێزی گەل و یەکێتی پڕۆژەی نەتەوەی دێموکراتیک پێشکەش بە هەموو گەلانی جیهان دەکەین ئەمڕۆ جارێکی تر گەلی باکووری کوردستان لە پێناو خەڵکی کۆبانێدا دەوەستنەوە، سڵاو بۆ ئەم بەرخۆدانە دەنێرین، بە ڕۆحی یەکڕیزی گەلان، ئازادی بەسەر داگیرکەری زاڵ دەبێت ئێمە شوێنکەوتووی داپیران و باپیرانمانین و هێڵی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری بەرز دەکەینەوە.

 

'ئازادی ئێمە بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرە"

بێریڤان ئیسماعیل لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان خەبات دەکەن تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە دژی هەموو جۆرە هێرش و سیاسەتێک و دەسکەوتەکانمان دەپارێزین، دەبینە نموونەی بەرخۆدان و بوێری بۆ جیهان، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئازادیمان و ئەوەش بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت ئەمڕۆ ئێمە بەردەوامین لە هێڵی بەرخۆدان و خەبات لەگەڵ بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ.

 

ئەو ژنانەی کە لە بەنداوی تشرین بەشداریان لە ئێشکگری بەرخۆداندا کرد، لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە پەیامی خۆیان لە دژی هێرشەکانی لەشکرکێشی دەربڕی.

 

"بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، بەرخۆدانی بەنداوەکە سەرکەوتوو دەبێت"

ئەڤین مستەفا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاو و خاکی خۆیان ڕوویان لە بەنداوی تشرین کردووە و وتی: بەردەوامین لە بەرخۆدانمان لە بەرامبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەنداوی تشرین بۆ پاراستنی ئاو و زەوی و کارەبامان، کەس ناتوانێت ئیرادەمان بگۆڕێت، سەرەڕای برینداربوون و زیانی گیانی ڕۆژانە لە بەنداوەکەدا، بەردەوامین لە ڕووبەڕووبوونەوەو بە هێز و ئیرادە بەردەوامین لە بەرخۆدانمان، هەروەک چۆن کۆبانێمان لە چەتەکان ڕزگار کرد، بەم ڕۆحەش لە بەنداوی تشرینیش سەرکەوتوو دەبین.

 

'ئێمە لە پشت شەڕڤانەکانمانەوە وەستاوین"

پیرۆزبایی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە سەرجەم خەڵکی ناوچەکە و شەڕڤانان دەکەین، وەک گەنجانی کۆبانێ هەرگیز ڕێگە نادەین دوژمن دەست بەسەر بەنداوی تشریندا بگرێت و داگیری بکات، بە هەموو هێز و خەباتی خۆمان بەرەنگاری هێرش و هەڕەشەکانی داگیرکاری دەبینەوە، دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان دەپارێزین و هەرگیز ڕێگە نادەین دوژمن خاکەکەمان داگیر بکات، لە پشت شەڕڤانانمان و هێزەکانی قەسەدەو یەپەگە و یەپەژە وەستاوین.

 

"کەس ناتوانێت کەرامەتمان داگیر بکات"

ئەمڕۆ لە بەنداوی تشرینین بە ئامانجی پاراستنی شەرەف و ئاو و خاک و کارەبامان لە دوژمن، هاوکات پشتیوانی هێزەکانمان دەکەین. سەرەڕای بەئامانجکردنی ئێمە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هێز و مۆڕاڵمان لاواز نابێت، هەروەک چۆن ئەردۆغان نەیتوانی لە ساڵی ٢٠١٤کۆبانێ لەناو ببات، ناتوانێت بەنداوی تشرینیش ببات، چونکە منداڵەکانمان خاکەکەیان دەپارێزن، هەرگیز ڕادەستبوون قبوڵ ناکەین.