بەرفین پۆڵات: کوشتنی گوماناوی ژنان بە خۆکوشتن تۆمارکراوە

پارێزەر بەرفین پۆڵات ئاماژە بەوەدەکات کوشتنی ژنان لە تورکیا کە بە خۆکوشتن تۆمارکراوە بە دروستی لێکۆڵینەوەی لێناکرێت و وتی: "ئەوانەی وەک خۆکوشتن تۆمارکراون، گومانلێکراوەکان نابینرێن و دەستگیرناکرێن".

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵو

ئامەد- بەپێی ئامارێکی ساڵانەی پلاتفۆرمی ڕاگرتنی کوشتنی ژنان لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨٠ ژن کوژراون و ٢١٧ ژن بە گومانەوە کوژراون بەپێی زانیارییەکانی تیمی "فیلممۆر"، ٢٩ ژن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا "بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شوێنێکی بەرزەوە" گیانیان لەدەستداوە، مردنی ئەو ژنانەی کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە ژیانیان لەدەستداوە زۆرجار وەک مردنێکی سروشتی تۆمارکراون کاتێک نمونەی شول چیت یان دویگو دیلین دەدرێت ئەو ژنانەی کە لە شوێنە باڵاکانەوە ژیانیان بە گومانەوە لە دەست داوە، لە مانگی ڕابردوودا پێنج ژن کە لە بالکۆن یان سەربانی ماڵەکە کەوتوون بە گومانەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوەس ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مردنی ژنان ڕێکەوت نییە.

 

لە ماوەی دوو ساڵدا ٢٩ ژن بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شوێنە بەرزەکان گیانیان لەدەستداوە

پارێزەر بەرفین پۆڵات بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا ڕایگەیاند کە توندوتیژی دژی ژنان و مردنی گوماناوی لە دوای هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئاماژەی بەوەکرد کە هەمیشە ئەو ژنانە هەن کە لە باڵکۆن یان سەربانی خانو کەوتوونەتە خوارەوە، ئایا ئەمە هەرگیز سەرنجی داواکاری گشتی و هێزە بەرپرسەکان و پۆلیس و ئاسایش ڕاناکێشێت؟

 

"ژنان پێش ئەوەی بکوژرێن داوای پاراستن دەکەن"

بەرفین پۆڵات ئاماژەی بەوەدا کە لە زۆربەی حاڵەتەکانی مردنی گوماناوی کە بە کوشتن تۆمار کراون، ژنان پێش مردن داوای ڕێوشوێنی پاراستن و دوورخستنەوەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە سەرەڕای ئەو داواکارییانە ژنان کوژراون، وتی: "ئەم ئەنجامە نیشانەی ئەوەیە کە دەزگا دادوەرییەکان یان هێزە بەرپرسەکان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن بەگشتی مردنە گوماناوییەکان کە دوای قۆناغی دوورخستنەوە ڕوودەدەن و بە خۆکوشتن تۆمار دەکرێن، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ کوشتنی ژنان زیاد دەکات".

 

"هێزە بەرپرسەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن"

بەرفین پۆڵات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا ٢٨ ژن بە گومانەوە ژیانیان لەدەستداوە و وتی: "ڕووی ناوەکی خۆکوشتن یان مردنی گوماناوی لەم سیستمەدا وەک مەرگێکی سروشتی تۆمار کراوە، بەو هۆیەوە کاردانەوە و خاوەندارێتی و ئەجێندای بزووتنەوەی ژنان لە تورکیا سەریهەڵداوە، فایلەکانی شول چیت، پینار گولتەکین، و ئیپێک ئێریش گرنگترین نموونەن، بەداخەوە بەهۆی نەبوونی یاسای گونجاوەوە لایەنە بەرپرسەکان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن".

 

"پیاوێک هەمیشە لە پشتەوەی مردنێکی گوماناوی دەردەکەوێت"

بەرفین پۆڵات ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە پیاوێک لەپشتی ئەو ژنانەوە هەیە کە لە شوێنە بەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام مردنی ژنان بە "مردنی سروشتی" ناودەبرێت، وتی: "پیاوانێک لەپشت هەموو ئەو ژنانەن کە خۆیان لە شوێنە بەرزەکان فڕێ دەدەن ئەو ڕووداوانە ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە لە ڕاستیدا ژنان لەلایەن پیاوانەوە هاندراون بۆ خۆکوشتن".

 

"ئەنجامدەران بەڵگەکان لەناودەبەن"

بەرفین پۆڵات ئاماژەی بەوەدا لەو روداوانەی وەک خۆکوشتن تۆمار دەکرێن، ئەوانەی گومانیان لەسەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و دەستگیر نەکراون، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئەنجامدەران ئەو بوێرییەیان لە سیاسەتی بێ سزاوە وەرگرتوەو وتی: "هیچ ژنێک نییە وەڵامی ئەو ئیرادەیە بداتەوە لە کەیسەکاندا چونکە ژنان ژیانیان لەدەستداوە و ڕووبەڕووی تۆمەتی زۆر خراپ بوونەتەوە، ئێمە ڕووبەڕووی عەقڵیەتێک دەبینەوە کە لە دوای کوشتنی ژنانیش لە ژیانی ئەوان دەکۆڵێتەوە لە کوشتارەکانی پێشووی ژناندا پشت بە پاساوی وەک شەرەف بەستراوە، بکوژەکان پشت دەبەستن بەبیانووی شەرەف و بەڵگەکان لەناودەبەن".

 

"ئەو شوێنەی ئێمە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین دیسان ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵە"

بەرفین پۆڵات ڕایگەیاند، کە ژنان بۆ یەکسانی و ئازادی تێدەکۆشن ڕووبەڕووی هێرشی قورس دەکرێنەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا وێنەی مەترسیدار دەردەکەون، بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: " "هەرشتێک دەبێت با ببێت، ئێمە لێی دەگەڕێین و دووبارە دەگەڕێینەوە بۆ کۆنگرەی ئیستەنبوڵ و یاسای ژمارە ٦٢٨٤، ئەم ڕێککەوتنە فراوانترین ڕێککەوتنە لەسەر مافەکانی ژنان ڕێکەوتنێک بۆ ڕوونکردنەوەی ڕەوشی ئەو ژنانەی کە هەمیشە لە پلانی دووەمدان بە پێی پیاوان و لە زۆر شوێن بەرپرسیارە لە نەهێشتنی نایەکسانی جێندەری، ئەو ڕێکخراوەی کە چاودێری دەوڵەتەکان دەکات لە ڕێککەوتنەکەدا هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێویست بە ڕاستکردنەوەی داتای ئەو ژنانەیە کە لە بەرزاییەکانەوە فڕێدراون یان بە گوماناویی ژیانیان لە دەستداوە".