سیاسەت

20 هەواڵ لاپەڕە 35 لە 43

15 کانوونی دووەم 2022

  1. لە ساڵیادی کۆنگرا ستار، داوادەکەن بە نمونەیەک دابنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژنانی باشوری کوردستان

    لە ساڵیادی کۆنگرا ستار، داوادەکەن بە نمونەیەک دابنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژنانی باشوری کوردستان

    ١٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆنگرا ستاردا تێدەپەڕێت، نوێنەرایەتی کۆنگرا ستار لە باشووری کوردستانیش یەکبوونی ژنان لە باشوور بە یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتنی ژنان دەزانێت، تا لەپێناو ژن و نەتەوەکەیاندا تێبکۆشن.

13 کانوونی دووەم 2022

  1. ستێر قاسم: پێویستمان بە دەستورێکی دیموکراتییە لە ڕۆڵی ژناندا

    ستێر قاسم: پێویستمان بە دەستورێکی دیموکراتییە لە ڕۆڵی ژناندا

    ستێر قاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوردا وتی: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بەبێ پرۆژە و تێڕوانینی کۆمەڵگا و ژنان دەستوورەکانیان دەنووسی، دەستوورەکانی سوریا جارێکی تر هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بەژنان نەکردووە، ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەدا و بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی گۆڕانن بەڕای ئێمە ژنان پێگەیەکی بەنرخیان دەبێت لەسوریای نوێدا و ڕۆڵیان لەدەستووری دیموکراتیدا دەبێت".

12 کانوونی دووەم 2022

  1. منداڵان و ژنانی ناو چاکسازیەکان لە بارێکی ناجێگیری دەروونیدان

    منداڵان و ژنانی ناو چاکسازیەکان لە بارێکی ناجێگیری دەروونیدان

    بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "منداڵانی ناو چاکسازیەکان لە ژێر بارێکی ناجێگیری دەروونیدان، هەروەها دایک هەیە ناتوانێت شیر و پێداویستی بۆ منداڵەکەی دابین بکات".

11 کانوونی دووەم 2022

  1. ژن هیچ ڕۆڵێکی لە سیاسەتی عێراقدا نییە

    ژن هیچ ڕۆڵێکی لە سیاسەتی عێراقدا نییە

    هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامە، بەڵام حکومەتێک دەبێت کە ژن تێیدا ڕۆڵی نابێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: ئەم حکومەتە تەمەنی زۆر نابێت، ئەگەریش حکومەت دروستببێت و کازمی سەرۆک وەزیران بێت، لاواز دەبێت.

10 کانوونی دووەم 2022

  1. "تێکۆشانی ژنان لە دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی سەرمایەداری بە ئامانج دەگیرێن"

    "تێکۆشانی ژنان لە دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی سەرمایەداری بە ئامانج دەگیرێن"

    زاهیدە ئیسحاق، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنی دیموکراتی مەنبج و گوندنشینەکانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان وتی: "بە ئامانج گرتنی ساکینە جانسز و دوو هەڤاڵەکەی، لە کەسایەتی ئەواندا تێکۆشانی ژنانیان بە ئامانج گرتووە، هەرچەندە فەڕەنسا هەموو بەڵگەکانی لە دەستدایە، بەڵام کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شاردەوە".

6 کانوونی دووەم 2022

  1. شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە ...٢

    شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە ...٢

    لە بەشی دووەمدا، شیمال ئولکەم، نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دەهێنێتە زمان و ئاماژە بەوەدەکات "هێڵی ساکینە جانسز وەک هێڵی ئازادی ژنان لە کوردستان دەبینین".

5 کانوونی دووەم 2022

  1. شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە...١

    شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە...١

    شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک، ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمەی ژنان خاوەن بەرنامە و پلان و بوێری بین، هیچ شتێک ناتوانیت ڕێگەمان لێبگرێت و دەتوانین سنورەکان تێپەڕێنین، گەمارۆکان بشکێنین و گۆشەگیری لەناوببەین، هێزی ئەوەمان هەیە داگیرکاری و فاشیزم لەناوببەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ژنان لە کوردستان مسۆگەر بکەین".

4 کانوونی دووەم 2022

  1. تارا حسێن: ئەگەر ژن پێشەنگایەتی نەکات دیموکراتی بەدی نایەت

    تارا حسێن: ئەگەر ژن پێشەنگایەتی نەکات دیموکراتی بەدی نایەت

    تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕووداوە سیاسییەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەنرخێنێت، باس لەوەدەکات لەوساڵەدا ژنان توانییان دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنن، بەڵام گرنگتر لەوە یەکڕیزی ژنانە تا بتوانن ساڵی ٢٠٢٢ بکەنە ساڵی گەیشتن بە ئامانج و وەستانەوە دژی توندوتیژی و داگیرکاری.

31 کانوونی یەکەم 2021

  1. ژنانی سیاسەتمەدار: پێویستە ژنان بچنە ناوەندەکانی بڕیار و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن

    ژنانی سیاسەتمەدار: پێویستە ژنان بچنە ناوەندەکانی بڕیار و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن

    سەرباری ڕووداوە سیاسییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، ژنان ڕۆڵی گرنگیان پێنادرێت، بەڵام دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەریخست کە متمانەیان بە ژنان زیاترە، مامۆستایەکی بەشی سیاسەتیش دەڵێت: پێویستە ژنان واز لە پاشکۆیەتی بهێنن و بچنە ناوەندەکانی بڕیارە.

27 کانوونی یەکەم 2021

  1. مەهتاب خزری: کاتێک ژنێک دەچەوسێنرێتەوە، هەموو کۆمەڵگا دەچەوسێنرێتەوە

    مەهتاب خزری: کاتێک ژنێک دەچەوسێنرێتەوە، هەموو کۆمەڵگا دەچەوسێنرێتەوە

    یەکێتی ژنانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان دەکات، ئاژانسی هەواڵی ژن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەهتاب خزری باس لە ئامانج و چالاکییەکانی یەکێتییەکە دەکات.

  2. "ئەنجومەنی ژنانی سوریا تا ڕادەیەک پشتگیری و هاوکاری ژنانی کردووە لە پرۆژەکاندا"

    "ئەنجومەنی ژنانی سوریا تا ڕادەیەک پشتگیری و هاوکاری ژنانی کردووە لە پرۆژەکاندا"

    لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی سوریا کارەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەو ئنجومەنەی هەڵسەنگاند و وتی: "بەهێزکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین ئەرکی سەرەکیمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە".

26 کانوونی یەکەم 2021

  1. "پێویستە ژنان لە دەرەوەی زهنیەتی دەسەڵاتداری هەوڵی دروستکردنی ئەجێندای هاوبەش بدەن"

    "پێویستە ژنان لە دەرەوەی زهنیەتی دەسەڵاتداری هەوڵی دروستکردنی ئەجێندای هاوبەش بدەن"

    دەسەڵاتدارە زلهێزەکان کاریگەرییان خستووەتە سەر ڕێڕەوی ژیانکردن و کایەکانی کۆمەڵگا و هۆکارن بۆ نەبوونی کۆمەڵگایەکی یەگرتوو لە عێراق، کاریگەری سەرەکی ئەم پێکەوەنەبوونەش لەسەر ژنان ڕەنگی داوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ژنان پێویستە هەمان سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان و سیستمی پێکەوەیی جێبەجێ بکەن.

25 کانوونی یەکەم 2021

  1. پانۆڕاما، بەهۆی قەیرانەکانەوە باشوری کوردستان زۆرترین ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی

    پانۆڕاما، بەهۆی قەیرانەکانەوە باشوری کوردستان زۆرترین ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی

    لە دوای سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بەستنی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لە نێوان هەرێم و تورکیا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣دا، حکومەتی عێراق ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئیدی قەیرانەکان بۆ هاوڵاتیان دەستیپێکرد.

24 کانوونی یەکەم 2021

  1. پانۆڕاما، ساڵی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان

    پانۆڕاما، ساڵی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان

    ساڵی ٢٠٢١ گەلی کورد بە چەندین ڕووداو و ململانێدا تێپەڕی، لەو رووداوانەشدا ژنان وەک هەمیشە بەرکەوتەبوون و بەرگریکار و بەهەڵوێست بوون. بە تایبەت لە ماوەی ئەمساڵدا دەوڵەتی تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی چڕ کردووەتەوە.

22 کانوونی یەکەم 2021

  1. ژیان حسێن: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی پێكهێنانی هیواکانی ژنان و تێکشکانی داگیرکاری

    ژیان حسێن: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی پێكهێنانی هیواکانی ژنان و تێکشکانی داگیرکاری

    ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کاری ساڵێکی کۆمەڵەکەیانی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا، "هەموو ساڵێک دەستکەوتی نوێ بەدەستدەهێنین بەتایبەتی لە گۆڕینی عەقڵییەتی پیاواندا، گرنگە ژنان لە سیاسەتدا ڕۆڵی گرنگیان هەبێت.

21 کانوونی یەکەم 2021

  1. ڕوپاک ئەحمەد: ژن هەیە لەسەر بیڕوڕای ئازاد دەستگیرکراوە و خێزانەکەشی لێی بێدەنگن

    ڕوپاک ئەحمەد: ژن هەیە لەسەر بیڕوڕای ئازاد دەستگیرکراوە و خێزانەکەشی لێی بێدەنگن

    ڕوپاک ئەحمەد، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە چەندین ژن بەبێ هۆکار لە زینداندا ڕاگیراون و لەسەر بیروڕای ئازاد بە زیندانی کردن سزادراون، دەشڵێت: "ماوەی ڕاگرتنی ژنان نایاساییە و دەبێت لە ١٥ ڕۆژدا دادوەر بیبینێت"، ئەمەش لەکاتێکدا ژن هەیە زیاتر لە سالێکە راگیراوە.

18 کانوونی یەکەم 2021

  1. مەهین ئەحمەد: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاستەنگی لەبەردەم بەڕێوەبردنی کاروچالاکییەکانیان هەیە

    مەهین ئەحمەد: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاستەنگی لەبەردەم بەڕێوەبردنی کاروچالاکییەکانیان هەیە

    هەرچەندە ژنان لە باشوری کوردستان تا ڕادەیەک ئازادن بەڵام ئەو ئازادییە بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی گشت مافەکانیان و ئازادبوونی ژنان لە ناوچەکانی دیکە، چونکە تا ئێستا دۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێکە نەتوانن لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیش داوای مافەکانیان بکەن.

15 کانوونی یەکەم 2021

  1. سیاسەتمەداران بێدەنگی حکومەتی عێراقیان ئیدانە دەکردن

    سیاسەتمەداران بێدەنگی حکومەتی عێراقیان ئیدانە دەکردن

    دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شەنگال ڕۆژنامەنووس نەسرین حسێن بریندار بوو، زۆرێک لە سیاسەتمەداران هەڵوێستی خۆیان لەسەر بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەربڕی و ئیدانەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانیان کرد.

8 کانوونی یەکەم 2021

  1. داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هۆیەکە بۆ زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان

    داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هۆیەکە بۆ زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان

    داگیرکاری یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ژنان، چونکە کاریگەری لەسەر کایە جیاوازەکانی ژیان دروستدەکات، ڕێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی توندوتیژی، لەو بارەیەوە شە‌هێن محەمەد، ئاماژەی بەوەدا لە جیهاندا سیستمێکی توندوتیژ جیهان بەڕێوەدەبات.

2 کانوونی یەکەم 2021

  1. "ئێمە ناوەستین هەتا رێبەری ئاپۆ لە ناو خۆماندا نەبینین"

    "ئێمە ناوەستین هەتا رێبەری ئاپۆ لە ناو خۆماندا نەبینین"

    سارا خەلیل، ئەندامی کۆمیتەی کەمپەینی "کات کاتی ئازادییە" باسی لە کەمپەینەکە کرد و وتی: "کەمپینەکە ئێستا چووە ناو گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتیەوە لەبەرئەوە تێکۆشان بەردەوامە و تا ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ بەدەستنەهێنین ناوەستین".