
سیستمی هاوسەرۆکایەتی بنەمای چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزی
سیستمی هاوسەرۆکایەتی، ئەو سیستمەیە لەسەر فکری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوبووەتەوە، لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزی و بەدەستهێنانی ئازادی ژن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

سیستمی هاوسەرۆکایەتی، ئەو سیستمەیە لەسەر فکری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوبووەتەوە، لەپێناو چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزی و بەدەستهێنانی ئازادی ژن.

داعش بەردەوام خۆی ڕێکدەخاتەوە، لە بەرامبەردا وڵاتانی هاوپەیمانی هیچ کارێک بۆ پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی ناکەن، داعش بووەتە مەترسییەک کە لە هەر کاتێکدا ئەگەری دووبارە هێرشی هەیە، ژنانیش لە چەندین لاوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاوکردەوە. ناوەندی هەواڵ

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە کۆنگرەی رێکخستنی پارتەکەی لە مێرسین قسەی کرد و وتی: "کات کاتی ئەوەیە کەئێمە پێکەوە هەنگاو بنێین و شان بە شانی یەک بچینە پێشەوە". ناوەندی هەواڵ

گەشە نەخشین حەفید پارێزەر و چالاکوان دەربارەی بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "کابینەی نۆ زیاتر لە حکومڕانیەکی پۆلیسی دەچێت و لە دەرەوەی یاسا و ڕێساکانە بۆ چاو ترساندنی خەڵکە، دیموکراسی پێشێل کراوە".

میدیا عەبدوڵا چالاکوانی مافی مەدەنی باس لە دووبارە سەرهەڵدانەوە و ئامانجەکانی پشت زیندووکردنەوەی داعش دەکات، دەیهێنێتە زمان دەوڵەتانی دراوسێ دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی دروستبکەن تا مەترسی سەر وڵاتەکەیان دووربخەنەوە و بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکەن.

کوردەکان لە ڕێگای دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەشەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەتوانن عێراق لەو چەقبەستوویە سیاسیە دەربهێنن، ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانیش جەخت لەوەدەکاتەوە بۆشاییەکی دەستوری لە عێراقدا هەیە، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت بۆشایی حکومڕانیش سەرهەڵذەدات، حکومەتی زۆرینەش لە دوور مەودادا دەبێتەوە دیکتاتۆریەت.

٢٣ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان تێپەڕدەبێت، ژنان هەڵوێست و بۆچوونی خۆیان دژ بە گەلەکۆمەی سەر ڕێبەر ئۆجالان نیشاندەدەن، پزیشکێکیش ئاماژە بەوەدەکات، بیری ڕێبەر ئۆجالان بۆ مرۆڤایەتییە نەک تەنها گەلێک.

ئەڵماز ڕۆمی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، کە تورکیا بۆ زۆر شت هێرش و پەلامارەکانی زیاتر کردووە و چڕی کردووەتەوە.

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "ئەوانەی غازی کوردستان تاڵان دەکەن، ئەمڕۆ یان سبەی دەبێت باجەکەی بدەن".

پەیمان عیزەدین پەرلەمانتاری پێشوی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەوەی لەکوردستاندا ئەکرێ بەناوی سیاسەتەوە لەڕاستیدا سیاسەت نیە بەمانا گشتیەکەی، مۆدێلێکی سەیر و بێ وێنەیە لە خێڵایەتی، بۆیە ئامانجی ڕون و ئەنجامی دیار لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردودا نەبوە لەسەر ئاستی دەوڵەتداری و نیشتیمانیی".

بۆمباران کردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە چەندین زیانی گیانی و ماددی بەر هاوڵاتیان دەکەوێت، بەڵام حکومەتی هەرێم و عێراق بێدەنگن، ژنانیش لە بێدەنگی بەرپرسان دڵگرانن، بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامی بۆمبارانکردنەکانی دەزانن. تەرزە تەها

گەلاوێژ پیرداود، ژنیکی کوردەو کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو دەڵیت: "پێویستە ژنان خۆیان بڕیاربدەن کە بەشداری پۆستە باڵاکان بکەن و هەر پۆستێک ژن بەڕێوەی ببات گەندەڵی کەمتر تێدا دەبێت".

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەتووە تۆڕەکانی گەندەڵی لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆ درێژەدان بە گەندەڵییەکانیش ژنان لە پۆستە باڵاکان دووردەخرێنەوە.

مێژووی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد بنەمای چەندین بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزنە، بەم بەرخۆدانانە بووەتە ئاگری سەرهەڵدان و بەرەو بنیاتنانی شۆڕشی ژنان هەنگاوی ناوە، یەکێک لەو ناوچانەی کە ئاگری سەرهەڵدان و شۆڕشی ژنانی تێیدا زیندوو بووەوە کۆبانێی خۆڕاگرە.

ڕیحان لۆقۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا هێرشەکانی داعشی لە حەسەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی چەتەکانی داعشەوە پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەری و ئاسایشی هەرێمەکە ببەزێنێت".

ئەمینە بەکر، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەرێمی فورات، ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە کانتۆنی کۆبانێی پیرۆزکرد و وتی: ""دوای دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری خۆمان بەڕێوەدەبەین و کێشەکانمان چارەسەر دەکەین ئەم پرۆژەیە چەندین نەتەوە لەخۆدەگرێت و لە پێشدایە".

نەسرە خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی فورات پرۆسەی قورستریان تێپەڕاندووە، بۆیە پێکەوە ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنن.

چوار ساڵ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری چڵە زەیتون تێپەڕی، دەوڵەتی تورکیا هەموو هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین خستووەتەگەڕ، وڵاتانی نێودەوڵەتی وەک هەمیشە بێدەنگن لە جینۆسایدی کورد.

لەیلا قەهرەمان، جێگری هاوسەرۆکی حزبی داهاتووی سوریا ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و هەموو گەلانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج.