ڕەنج و ئابوری
-
ئامینە مەحمود: تا بەروبوومى خۆماڵی مابێت بەرووبومى دەرەوە بەکارناهێنین
لە کەشێکى پایزانە و لە گوندی قاجری سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، خانویەکی لێیە و دوو ژنی ڕەنجکێش بە دەم خەندە و پێکەنینەوە پێشوازیان لێکردین و وتیان: سەرەتا وەرن چایەکى گەرم بخۆن و پاشان دەچین بامیە و تەماتەو بەروبوومى خۆماڵی دەچنینەوە.
-
"ئێمەی ژنانی عەفرین بێ چاندن ناتوانین"
مەزییەت لەڕێگەی چاندنەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات و چاندی ڕەسەنی خۆشیان دەپارێزیت، لە پەناگەی ئاوارەبوونەکەشیاندا باخچەیەکی دروستکردووە و سەوزایی تێدا دەچێنێت، دەشڵێت: ئێمەی ژنانی عەفرین بێ چاندن نابین.
-
ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان
لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا، ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان، سەوزە وشک دەکەنەوە وەک: بیبەر، باینجان، بامێ، سەوزەواتەکان پێکەوە بەستراونەتەوە بۆ وشککردنیان لەسەر باڵکۆنەکەیان.
-
کارگەی نیلۆفەر سابوون و شامپۆی سروشتی تێدا دروستدەکرێت
شەیدا ژنێکی گەنجە لە دوای تەواوکردنی خوێندن و زانیاری وەرگرتن دەربارەی زیانەکانی بەرهەمە کیمیاییەکان، بڕیار دەدات کە سابوون و شامپۆی سروشتی بەرهەمبهێنێت و ئێستاش خاوەنی کارگەیەکە.
-
تامی نانی تەنور بە دەستی ژنانی حەسەکە
حەمشا حسێن بە شەو هەویرەکەی ئامادە دەکات و بەیانی زوو ئاگر لە تەنوور دەنێت بۆ ئەوەی نان بۆ خێزانەکەی ئامادە بکات.
-
ڕووناک بە دروستکردنی کارگەیەک بایکۆتی کاڵای تورکی دەکات
ڕووناک ماوەی ١٤ ساڵە بە دروستکردنی چەند جۆرێکی زەیت و سرکەی خۆماڵی بایکۆتی کاڵای تورکی کردووە، هیچ بەرهەمێکی بیانیش بەکارناهێنێت.
-
ژنانی غەزە لە ڕووەکی سروشتی بەرهەمی جوانکاریی بەرهەمدەهێنن
ژمارەیەک لە ژنانی غەزە لە کارگەیەکدا بە گیای سروشتی چەندین بەرهەمی جوانکارییان بەرهەمهێناوە، وەک: شامپۆ و شێدارکەرەوە، بۆ فرۆشتنەوەیان لە دەرمانخانە و فرۆشگاکاندا.
-
حەسەکە، یاری منداڵانەی ڕەنگاوڕەنگ لە پێشەنگای میر
ئەمەل عێزەت لە حەسەکە پێشەنگایەکی بۆ یاری منداڵان کردووەتە و ئامانجییەتی دڵی منداڵان خۆش بکات و بژێوی ژیانی خێزانەکەشی دابین بکات.
-
دەربەندیخان، ژنێک ٢٠ ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکات
سەرەڕای گرفتە کۆمەڵگەییەکان، خۆشەویستی بۆ پیشەی ڕاگەیاندن پشوو درێژی لە کارەکەی پێ بەخشیووە، تا ئێستاش وەک تەنیا ژنی شارۆچکەی دەربەندیخان بەردەوامە لە پیشەکەی.
-
بە ڕەچەڵەک کۆسۆڤۆییە ڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەیە
ژنێکی بە ڕەچەڵەک کۆسۆڤۆیی ماوەی شەش مانگە هاتووەتە هەڵەبجە و دوکانێکی کردووەتەوە تا بژێوی ژیانی دابین بکات.
-
پولەکەى هەڵەبجە، گروپێک بۆ ڕازاندنەوەی جلوبەرگى ژنان
گروپی پولەکەى هەڵەبجە، لە شەش ژنی گەنج پێکهاتووە کارییان دیزاین کردن، چنین و دروونی جلوبەرگى ژنانە.
-
کەلار، ڕاژان قاوەخانەیەک بەرێوەدەبات
ژنان لە ڕووی بیرکردنەوەوە ژیانێکی ڕەنگاو ڕەنگیان هەیە، ڕاژانی ١٩ ساڵیش لە کەلاردا قاوەخانەیەک بەڕێوەدەبات و دەیەوێت ڕێچکەشكێن بێت بۆ کچانی دیکەی کەلار.
-
"باخچەکەم هیوای منە"
ژنێک بەناوی بەهیە سەبری ماوەی ٣٠ ساڵە لەگەڵ سروشتدا دەژی و لە ماڵەکەی خۆیدا گوڵی جۆراوجۆر دەچێنێت، بەهیە دەڵێت سروشت بەشێکە لە ژیانی.
-
ژنانی غەزە، کارگەی شامپۆی ڕووەکی سروشتیان کردەوە
کۆمەڵێک ژن لە کەرتی غەزە سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی بوتڵی شامپۆی گیای سروشتی لەسەر بنەمای وزەکانی ژنان، بە شێوەیەکی گشتی دەست دەکەن بە چاندنی ڕووەک بۆبەرهەمهێنانی شامپۆ لێیان .
-
ژنان دروێنە دەکەن، بەڵام مووچەی کەمتریان پێدەدرێت
لە وەرزی دروێنەدا ژنان ١٢ کاتژمێر کار دەکەن، لە کاتێکدا بە بەراورد بە پیاوان بە نایەکسانی کرێ وەردەگرن.
-
"بە کشتوکاڵ قەیرانی ئابوری کەم دەکەین"
ئەلیا ئۆغلۆ بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئابووری لەسەر خێزانەکەی، باخچەیەکی دروست کردووە و باس لە بڕینی ئاوی وێستگەی ئیلۆک، فورات و خابور دەکات، هەروەها بە توندی داخستنی دەروازەی سنووری تل کۆچەر شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " بە کشتوکاڵ قەیرانی ئابوری کەم دەکەین".
-
بە یەکجار تامکردنى شیرینییەکەى مریەم ناتوانىت دووبارەی نەکەیتەوە
مریەم کەریم، دەرچووى بەشی زانستە ئیسلامییەکانە، بەڵام بەهرەی خۆی لە دروستکردنى شیرینییەکاندا دۆزیوەتەوە.
-
خالیە، ٤٠ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات
خالیە شێخ موس کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، ماوەی ٤٠ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات و دەربارەی کارەکەی دەڵێت: "هەرچەندە بەخێوکردنی هەنگ کارێکی گرانە، بەڵام من سەبرم هەیە".
-
پیزا هانا، پیزا بەناوبانگەکەی هەڵەبجە
شادییە عەلى ڕەشید، دەرچووى پەیمانگای کارگێڕی و خاوەنی بەکالۆریۆسە لە وەرزشدا، بەڵام دوکانێکی بۆ خۆی کردوەتەوە و بژێوی ژیانی خۆی لێوە پەیدادەکات.