ڕەنج و ئابوری
-
"پیاوان ناهێڵن ژنان ئاسودەبن لە کارکردندا"
لە بازاڕی ئۆرزدی شاری سلێمانی سەحەر فرۆشیاری شەربەت و قاوەیە، ئەو دەڵێت ژنان لە کارکردندا هیچ ئاسودە نین و ڕەگەزی بەرامبەر هیلاکیەکەیان نابینن، بەڵکو وەک نمایشکار لێیان دەڕوانن.
-
کاری ماڵی ژنان لە دێرەزۆر بۆ ئامادەکاری زستان
ژنانی دیرەزۆر کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ەوە دەستیان بە چەندین چالاکی کردووە، هەروەها کاری زۆر لە بواری ئابووریدا دەکەن و کاری ئابوورییان بەزۆری لەشێوەی کۆمۆن کۆدەکرێتەوە، کاری ئەمساڵیان لەماڵی ژنان لەدیرەزۆر بۆ ئامادەکاری زستانە.
-
شاز نەجمەدین: نەوەستان لە هەوڵدان دەتگەیەنێتە ئامانج
پاش ئەوەی شاز خوێندن تەواو دەکات، بەڵام هەست بەوە دەکات خولیایەکی هەیە پێویستە کاری لەسەر بکات ئەویش دروستکردنی شیرینییە، هەر بۆیە هەوڵی دا تا توانی لە کۆتاییدا ببێتە شێفی شیرینی.
-
سوتەمەنی، سەرچاوەی نەفرەتی یان پێویستی هاوڵاتی
گرانی نرخی کاڵا و شتومەکەکان بارگرانی بۆ سەرشانی هاوڵاتیان دروستکردووە، هاوڵاتیان توانای دابینکردنی پێداویستییەکانیان نییە، شارەزایەکی ئابوریش دەڵێت ناسەقامگیری ئابوری هەیە، هیچ هیوایەکیش بۆ چارەسەر نییە، نەوت بووەتە نەفرەتی سەرچاوە.
-
وێستگەی ئەحلام لە غەزە
ئەحلام خەدرا بڕیاری بەدیهێنانی خەونەکەیدا کاتێک تەمەنی ٤٠ ساڵان بوو، توانی شوێنێکی بەناوبانگ بۆ ژنان لە غەزە بکاتەوە.
-
ژنان لە هەوڵدان بۆ فێربوونی کاری هەنگەوانی
هەرچەندە کاری هەنگەوانی و بەرهەمهێنانی هەنگوین کارێکی زەحمەتە بەڵام ژنان لە هەوڵی فێربوونیدان و بەشێکیان شارەزاییان پەیداکردووە و سەرقاڵی کاری بەخێوکردنی هەنگن و ساڵانە بەشداری دەکەن لە ڤیستیڤاڵی هەنگەوانی.
-
سەرەڕای هێرشەکانی تورکیا، بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆماڵی بەردەوامە
هەرچەندە هاوڵاتیان لەپێناو بەرەوپێشچوونی بەرهەمی خۆماڵی و دەوڵەمەندکرنی ژێرخانی ئابووری هاوڵدەدەن، بەڵام هێرشی داگیرکەران مەترسی بۆسەر ژیانیان دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هاوڵاتیان نەوەستاون لە هەوڵەکانیان و داوا دەکەن حکومەت و دەسەڵات ڕێگە بە داگیرکەران نەدات بەرهەمی خۆماڵی لاواز بکەن.
-
فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە منداڵانی لەبیر نەکردوە
ماوەی سێ ڕۆژە حەوتەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێکردووە،و بەدەر لە بەروبوومە خۆماڵییەکان و بەشداری جوتیاران و خاوەن کارەکان، منداڵانیش بەشدارن و لەو ڕێگەیەوە بژێوی دابین دەکەن.
-
ئایە بە کەلوپەلی کۆن دیکۆر دروست دەکات
ئایە وانک تەمەنی ١٨ساڵەو بە کەلوپەلی کۆنی ماڵی خۆیان ڕازاندنەوەی جوان دەکات و ڕایگەیاند، ئەو دیکۆرانەی کە دروستی دەکات کارێکی تایبەتن.
-
ژنان بە دروستکردنی دەمامک پارێزگاری لە تەندروستی کۆمەڵگە دەکەن
ژنانی هەڵەبجە بە دروستکردنی دەمامک و جلوبەرگی پزیشکی پارێزگاری لە تەندروستی کۆمەڵگە دەکەن، لەلایەن ڕێکخراوێکیشەوە بێبەرامبەر دەدرێتە قوتابخانە و نەخۆشخانەکان.
-
ژنانی کۆچبەر کشتوکاڵ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان
ژنانی کۆچبەر لە باکوری سوریا هەوڵدەدەن بە کشتوکاڵ کردن بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.
-
٣٠ ساڵە بە چاندنی توتن بژێویی ژیانی دابین دەکات
ڕەیحان کرک، کاری توتن چاندن دەکات و کردوویەتیە پیشەی خۆی، دەڵێت دوای ئەوەی توتنەکە لەبەر هەتاو وشک دەبێتەوە لە شارەکاندا دەیانفرۆشێت.
-
تەنیا نزیکەی یەک لە پێنجی کرێکاری پیشەسازی بۆشایی، ژنن
ژمارەی ئەو ژنانەی لە پیشەسازی بۆشایی نێودەوڵەتیدا کار دەکەن تەنها ٢٠ بۆ ٢٢ سەدی هێزی کار نیشان دەدات، بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن UNەوە بڵاوکراونەتەوە؛ بە نزیکەیی هەمان ڕێژەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا.
-
شۆخان لە بواری تەکنەلۆجیا خەڵاتی لاوی ساڵی وەرگرتووە
شۆخان جەمال ژنێکی چالاکی شاری هەڵەبجەیەو دەرچووی بەشی ئینگلیزییە، بەهۆی ئەوەی ئەپڵیکەیشنێکی دروستکردووە کە لە خوێندنگاکاندا بەکاردێت و مامۆستاو دایک و باوکی خوێندکار پێکەوە دەبەستێتەوە، خەڵاتی لاوی ساڵی لە بواری تەکنەلۆجیا پێدراوە.
-
هەمووان چاوەڕوانی کولێرەکەی پەریزادن
پەریزاد لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی سەرقاڵی دروستکردنی کولێرەی گەرمی تەنوورە، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٦ بەیانییەوە کولێرەیان بۆ کڕیارەکانیان ئامادەیە.
-
خواردەمەنی و شیرینی شاژن، ماڵێک بۆ کۆکردنەوەی ژنانی بێ کار
کۆمەڵێک ژن لە چوارچێوەی پرۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابورییەکانی ژنان بە هاوکاری ڕێکخراوی pdo و ڕێکخراوی terrah techی ئەڵمانی، دوکانیکێان بۆ خۆیان کردووەتەوە بەناوی شیرینی شاژن.
-
باخچەی سەنا، ئارامی و سەرچاوەی بژێوی ژیانیەتی
یەکێک لە ژنانی شەنگال کە ڕەگی ژیانی لە شەنگال هێشتەوە، سەنا خدرە کە لە تەمەنی منداڵیەوە خەریکی باخە باسی لەوە کرد، کە سەرقاڵبوون بە خاکەوە ئارامیی پێ دەبەخشێت.
-
پێنجوێن دوو خوشکی گەنج فرۆشیاری بەرهەمە خۆماڵییەکانن
دوو خوشک لە شارۆچکەی پێنجوێن خوێندکاری زانکۆن و وەک بەرهەمهێنەری بەرهەمە خۆماڵییەکان باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی بەرهەمەکانیان و سودە تەندروستییەکانی دەکەن.
-
فێستیڤاڵێک لەپێناو ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان
فێستیڤاڵی پایزەی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە نیوەی وەبەرهێنەرەکان و بەشداربووەکان ژنن، ژنانیش ئەمە وەک پاڵپشتیەک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دەبینن.
-
بە کاری دەستی ژنان شەقامەکانی چەولیک بۆنی نانی تەنوری لێدێت
سێ ژن لە چەولیک بە تەنورێکی دروستکراو لە ڕووی ئابوورییەوە ئازادن و کلتوری خۆشیان دەپارێزن هەروەها ئومێدیان بە زۆرێک لە ژنان بەخشیوە، نانی تەنور کە سەدان ساڵە لە کەلتوری گوندنشینەکاندایە، ئێستا لە هەندێک ناوچەدا لەلایەن ئەو تەنورانەی لە شارەکان دروست کراون پارێزراوە.