ژنانی ئەفغانستان ٪٣٠ هەلی کاریان لە کارگەکانی شیرەمەنی پێدەدرێت

لە وڵاتی ئەفغانستان چەندین کارگەی بەرهەمهێنان دەکرێتەوە و هەلی کار بۆ سەدان کرێکار دەڕەخسێنێت بەڵام ڕێژەی ژنان لەو دامەزراندنە تەنها ٪٣٠ یە.

 

پروانە کبریت

کابول- بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەرات، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئایار، سێ کارگەی شیرەمەنی و پسکوویت لەو پارێزگایەدا کرانەوە و کارگەیەکی دیکەش بەسەرکرایەوە، هەر چوار کارگەکە بەهایان ١٠  ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

ئەم کارگانه لە شاری هەرات لە وڵاتی ئەفغانستان به ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی و پارێزگاری پارێزگای هەرات کرایەوە، وەزیری پیشەسازی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ ژنان، لە کاتێکدا ڕێژەیەکی زۆر کەمە.

 

حەمیدوڵا خەدەم، سەرۆکی ژووری پیشەسازی لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی هەواڵی ژنانی ڕاگەیاندووە: "دامەزراندنی ئەو کارگانە توانیویەتی هەلی کار بۆ زیاتر لە  ٥٠٠ کرێکار دابین بکات کە تەنها ٪٣٠ کرێکارانی ژنن، باسی لەوەش کرد وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی پلانی هەیە بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ ژنان لە داهاتوودا".

 

ئەو سێ کارگەیە لە بواری دروستکردنی شیرەمەنی و بیسکویتدا کاردەکەن و کارگەیەکی دیکەش بەشێوەیەکی فەرمی لە ئایندەدا دەکاتەوە کە لە بواری بەرهەمهێنانی بەهارات کار دەکات، لە شارەکەدا چەندین کارگە چالاکن لە بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەمی جیاواز و بە سەدان کرێکار کاری تێدا دەکەن.

 

دروستکردنی ئەم جۆرە کارگانە ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەی ئابووری ژناندا دەگێڕێت، بەڵام ڕێژەی هەلی کاری ڕەخسێندراو بۆ ژنان زۆر کەمە بە بەراورد بە پیاوان.

 

ت.پ