ژنانی غەزە لە ڕووەکی سروشتی بەرهەمی جوانکاریی بەرهەمدەهێنن

ژمارەیەک لە ژنانی غەزە لە کارگەیەکدا بە گیای سروشتی چەندین بەرهەمی جوانکارییان بەرهەمهێناوە، وەک: شامپۆ و شێدارکەرەوە، بۆ فرۆشتنەوەیان لە دەرمانخانە و فرۆشگاکاندا.

 

ڕەفیف ئیسلیم

غەزە- گروپێک کە لە چوار ژن پێکدێت لە غەزەی وڵاتی فەلەستین بژێوی ژیانیان دابیندەکەن بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە جوانکارییەکان لە ڕووەکی سروشتی خۆماڵی، بەهۆی ئەوەی کە سەرجەم هاتوچۆیەکی هەوای و وشکانی و دەریا تێیدا قەدەغەیە، بەرهەمەکانیان لە ٥٠ کۆگادا دەفرۆشن کە ٣٠ دەرمانخانەی لەناو دایە، ئەم پڕۆژەیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پارەی بۆ تەرخان دەکرێت.

 

ژنان لە ڕێگای بە هەڵمکردنەوە پێکهاتەکان لە ڕووەکە سروشتییەکان دەردەهێنن و بە بەرهەمهێنانی شامپۆ و بەرهەمی جوانکاری بەکاریدەهێنن وەک گوڵەباخ و نەعنا

 

" هەست بەوە دەکەیت لە زەوییەوە شتێک بە دەستدەهێنیت"

ڕەفقە ئەلحەمالاوی، یەکێکە لەو ژنانەی داوای گیاکان دەکات لەو کێڵگانەی کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن، دەڵێت: "کاتێک بەرهەمەکەت دەستدەکەویت وا هەست دەکەیت شتێک لە زەوییەوە بەدەست دەهێنیت."

 

١٧ بەرهەمیان دروست کردووە

ئەو ژنانە پێشتر توانیویانە ١٧ بەرهەم دروستبکەن، لەوانە پاککەرەوە و شامپۆ، ڕەفقە ئەلحەمالاوی پێی وتین "ئێمە وەک ژنان شانازی بە بیرۆکەکەمان و بەرهەمەکانمانەوە دەکەین."

 

ڕێژەی بێکاری لە غەزە نزیکەی ٥٠٪ یە

پڕۆژەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابوری و توانای ژنانە، لەلایەن ئوسترالیا و کۆمپانیای ئۆکسفامی خێرخوازی جیهانیەوە پشتگیری دەکرێت، ئەو ژنانە دەڵێن کە پڕۆژەکە لە ئێستاوە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لە کەمکردنەوەی ڕیژەی بێکاری، کە لە ئێستادا ڕێژەی بێکاری بە نزیکەی٥٠٪ یە، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای ناوەندی ئاماری فەلەستینیش ڕێژەی بێکاریی ژنان لە غەزە ٦٢٪.

 

ت.پ