حەسەکە، یاری منداڵانەی ڕەنگاوڕەنگ لە پێشەنگای میر

ئەمەل عێزەت لە حەسەکە پێشەنگایەکی بۆ یاری منداڵان کردووەتە و ئامانجییەتی دڵی منداڵان خۆش بکات و بژێوی ژیانی خێزانەکەشی دابین بکات.

 

ئایا عوسمان

حەسەکە- ئەمەل عێزەت، یەکێکە لەو ژنانەی کە هەوڵ دەدات سەرچاوەی بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵەکانی دابین بکات، بۆ ئەوەش پێشانگایەکی بۆ یاری منداڵان بەناوی "پێشانگای میر" لە گەڕەکی موفتی شاری حەسەکە کردووەتەوە، ئەمەل لەلایەن دڵی منداڵان خۆش دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە داهاتێک بۆ خۆی و خێزانەکەی بەدەستدەهێنێت.

 

ئەمەل دەربارەی کارەکەی دەڵێت: من بۆ دڵخۆشکردنی منداڵان ئەم پێشەنگایەم کردووەتەوە، کاتێک کەسێک دێت یارییەک بۆ منداڵەکەی دەکرێت دڵخۆشدەبم، چونکە دەزانم بەوە دڵی منداڵەکەی خۆش دەکات، لە فرۆشگاکەشمدا چەندەها جۆری یاری منداڵان هەیە کە هەموویان ڕەنگاوڕەنگن، هیوادارم ئەو منداڵانەی دێنە ئێرە بە پێکەنین و دڵخۆشییەوە فرۆشگاکە بەجێبهێڵن.

 

ت.پ