ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان

لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا، ژنان لە ئامەد دەست دەکەن بە ئامادەکاری بۆ زستان، سەوزە وشک دەکەنەوە وەک: بیبەر، باینجان، بامێ، سەوزەواتەکان پێکەوە بەستراونەتەوە بۆ وشککردنیان لەسەر باڵکۆنەکەیان.

 

مەدینە مامەدئۆغلۆ

ئامەد- ژنانی ئامەد لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی سەوزە بۆ زستان،  سەوزەواتەکانی وەک تەماتە، سەوزە، بیبەری سوور، بامێ و باینجان، سەرجەم سەوزەواتەکان پێکەوە بە پەتێک دەبەستنەوە بۆ وشککردنەوەیان لەسەر باڵکۆنەکەیان و لە ماڵەکانیان ترشیات دروست دەکەن.

 

"سەوزە ئامادە دەکەین بۆ هەڵواسینیان لەسەر باڵکۆن یان لەسەربان"

هەموو ژنانی دانیشتووی ناوچەی سور-ی ئامەد، لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە دەست دەکەن بە وشککردنی سەوزە بۆ زستان، عەزیز ئاکین یەکێکە لەو ژنانە، و بۆ ئاژانسی ژنها وتی: "ئێمە لە مانگی ئاب و ئەیلول دەست دەکەین بە وشککردنی سەوزەواتەکان، وەک: تەماتە، بامێ و باینجان، ئێمە سەرەتا سەوزەواتەکان لەت لەت دەکەین و پاشان سەوزەواتەکان پێکەوە بە پەت دەبەستینەوە بە کۆمەڵ بۆ وشککردنەوەیان لەسەر باڵکۆنەکان یان سەربانەکان لەبەر خۆردا هەڵیان دەواسین، هەموو ژنانی گەڕەکەکە پێکەوە کار دەکەن بۆ وشککردنی سەوزە لەم چەند مانگەدا خەڵک هاوکاری یەکتر دەکەن و کاری بە کۆمەڵ دەکەن".

 

" هەموو ساڵێک ئەم کارە ئەنجام دەدەین "

عەزیزە لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد: "سەوزە وشککراوەکان لە زستاندا بەکاردەهێنین، دوای وشکبوونی سەوزەکان دەیانخەینە زەرفەوە و هەڵیان دەگرین، لە زستاندا، لە ژەمی خواردندا بەکاریان دەهێنین، هەروەها ترشی و بابە غەنووشیان لێ دروست دەکەین، ئێمە هەموو ساڵێک ئەم کارە ئەنجام دەدەین، ئێستا نرخی سەوزە زۆر بەرزە و زۆربەی ژنان چاوەڕێی دابەزینی نرخەکان دەکەن پێش ئەوەی سەوزەی زیاتر بکڕین."

 

ت.پ