سێ ژنی ئەندازیار، لە هەڵبژاردنی کارکردنیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە

سێ ژنی گەنجی خەڵکی ئوردن، کاری ئەندازیاری میکانیکی لەسەر ئامێرەکان دەکەن، پیشەکەیان بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان، سەلام عەبادی و نور ئەلئالان و تەسەنیم ئەلبار، توانیویانە هەموو ئەو بەربەستانە ببڕن کە کۆمەڵگە بۆ کارکرنی ژنان دایناوە. دانا ئیبو ئەیاس

سێ ژنی گەنجی خەڵکی ئوردن، کاری ئەندازیاری میکانیکی لەسەر ئامێرەکان دەکەن، پیشەکەیان بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان، سەلام عەبادی و نور ئەلئالان و تەسەنیم ئەلبار، توانیویانە هەموو ئەو بەربەستانە ببڕن کە کۆمەڵگە بۆ کارکرنی ژنان دایناوە.

دانا ئەبو عەیاش

ئوردن- ژنانی ئوردن لەو بوارانەی کە کۆمەڵگە بە کاری پیاوان ناساندوونی توانیوویانە کار بکەن و ئەو بەربەستانە ببڕن کە بۆیان دانراوە، سێ ئەندازیاری میکانیکی سەلام عەبادی تەمەن ٢٦ ساڵ، ساڵی ٢٠٢٠ زانکۆی تەواوکردووە ژنێکی ئەندازیاری گەنجی میکانیکییە و تازە دەستی بە کارکردن کردووە، بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی کاردەکات،  سەلام بڕیاریدا ئەندازیاری میکانیکی بخوێنێت دوای ئەوەی کە وتارێکی بەناوی " پیاوێک کە ١٠ ژنی هەیە" نووسی و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ڕستەیە بۆ من بووە سەرچاوەی هاندانم.

 

"ڕووبەڕووی فشاری کۆمەڵایەتی بوومەوە"

سەلام، لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد: وەک ژنێک ناتوانم قبوڵی ئەوە بکەم ژن لە کۆمەڵگادا وەک کاڵایەک ببینرێت، هەوڵم دا کارێکی بەسود بکەم و خزمەت بە کۆمەڵگاکەم بکەم بۆیە بڕیارمدا ببمە ئەندازیار، خێزانەکەم هیچ ناڕازاییەکیان بۆ بڕیارەکەم دەرنەبڕی، بەڵام  زۆر سەرنجی نەرێنیم لە ئەندامانی خێزانەکەم و کەسانی دەوروبەرم دەبیست و زۆر ئیدانەیان دەکردم و ڕووبەڕووی فشاری کۆمەڵایەتی بوومەوە.  زۆرجار پێم دەگوترا "دوای دەرچوونت لە زانکۆ چی دەکەیت؟" "لەکوێ کار دەکەیت؟" ئایا تۆ لەژێر ئامێرەکان کار دەکەیت؟" بەڵام هیچ کام لەو قسانە نەیانتوانی لە ئامانجەکەم ساردمبکەنەوە و ورەم بڕوخێنێت.

 

خۆشەویستیم بۆ ئۆتۆمبیل و مەکینە هاندەرم بوون بۆ هەڵبژاردنی ئەم کارە"

  نور ئەلئالانی تەمەن ٢٧ ساڵ، ساڵی ٢٠١٨ زانکۆی موئتەی تەواو کردووە، لە کاتێکدا باسی ئەوەی کرد کە بۆچی بڕیاری داوە پیشەی ئەندازیاری میکانیکی هەڵبژێرێت، دەڵێت" خۆشەویستیم بۆ ئۆتۆمبێل و مەکینەکان هاندەرم بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە هەروەها خێزانەکەم هیچ کات دژی بڕیاری خوێندنی ئەندازیاری میکانیکی نەبوون"، بەڵام کاتێک دەستی بە کارکردن کردووە، ئەوان دژی ئەو بوون و پێیان وتووە : " لە ماڵەوە لەگەڵ منداڵان بمێنەرەوە، ئەم کارە کاری ژنان نییە" هەروەها وتیشی کە ویستوویەتی لە هەموو ئەو قسە نێگەتیڤانەی کە لە کاتی کارکردن بیستویەتی ڕزگاری ببێت، لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسی ژنها باسی لەو ئاستەنگییانە کرد کە ٣ ژنی گەنج لە کاتی کارکردنیاندا ڕووبەروویان بۆتەوە.

 

بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان لە کاتی خۆیدا دەگۆڕین

تەسنیم ئەلبار تەمەنی ٢٧ ساڵە، و دایکی منداڵێکە، ساڵی٢٠١٧  ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆ تەواوکردووە، تەسەنیم ئاماژەی بەوەدا "هاوسەرەکەی و خێزانەکەی پشتگیرییان کردووە، لە سەرەتادا بڕیاریداوە ئەندازیاری کیمیایی بخوێنێت بەڵام دواتر بڕیارەکەی گۆڕییووە چونکە حەزی کردووە کاری ئەندازیاری میکانیکی بکات، و باسی لەوە کرد  “ هەستم کرد دەتوانم بە ئەنجامدانی ئەم کارە ببمە داهێنەر، کارکردن وەک ئەندازیاری میکانیکی تەنها مانای ئەوە نیە کە کار لەسەر ئۆتۆمبێل دەکەین دەتوانیت کار بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکەیت کە ئۆتۆمبێلی قورس یان ئەو کارگانەی ئامێر بەرهەم دەهێنیت. ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین کە ژنان پشتگوێ دەخرێن، ژنان دەتوانن لە هەر بوارێک کە دەیانەوێت کار بکەن لە کاتێکدا ژنان لە ڕابردوودا نەیاندەتوانی بچنە قوتابخانە بەڵام ئێستا دەتوانن، بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان لە کاتی خۆیاندا دەگۆڕێن، ژنان لە هەموو بوارەکاندا کار دەکەن کە وەک کاری پیاوان سەیردەکرێت وە ئەمەش لە داهاتوودا ئاسایی دەبینرێت.