مەریەم ڕۆحانی، ژنێک شانبەشانی پیاوان ڕەنج دەدات

مەریەم بۆ فێربوونی کاری میکانیکی چوو بۆ تاران لە بری هاندان و دەستخۆشی لێکردن لە لایەن پیاوەکانەوە گاڵتەی پێدەکرا، بەڵام دواتر بووە میکانیکیەکی دیار لە بازاری ئۆتۆمبێلی تاران و ژمارەیەکی زۆری خەڵك بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلەکانیان سەردانی دەکەن.

 

سارا باقری

مەریەم گوندنشینێکی خەڵكی خۆراسانە، سەرەتای کارکردنی لە ئارایشتگایەکدا دەستپێکردووە کە بەربڵاوترین هەلی کارە بۆ ژنان لە ئێراندا، بەڵام مەریەم زۆر لەگەڵ ئەم کارەدا سەرقاڵ نەبوو، چونکە خەونی ئەو کاری میکانیکی و چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل بوو، هەرچەندە لە ئێران بە شێوەیەکی فەرمی ئەم کارە لە ژنان قەدەغە نەکراوە، بەڵام بەتەواوی بە کاری پیاوان دەناسرێت و ژنان کەمتر لەو بوارەدا کاردەکەن.

 

مەریەم ڕۆحانی بۆ فێربوونی کاری میکانیکی چوو بۆ شاری تاران لە بری هاندان و دەستخۆشی لێکردن لە لایەن پیاوەکانەوە گاڵتەی پێدەکرا، لە ئێستادا یەکێکە لە میکانیکیە دیارەکان لە بازاڕی ئۆتۆمبیلی تاران، کە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن بۆ چاککردنەوە و ئەنجامدانی بۆیاخی ئۆتۆمبیلەکانیان.

 

لە ئێران ئۆتۆمبێل کاڵایەکە وەک سەرمایەیەک بۆ خاوەنەکەی، و درووستبوونی هەر کێشە ونەنگییەک لە ئۆتۆمبیلدا کاردەکاتە سەر نرخی ئۆتۆمبیلەکە بۆ بازاڕکردن و بە تایبەتی لە بازاڕی ئۆتۆمبیلە گران بەهاکان.

ژنانە و پیاوانەکردنی کار لە ئێران وایکردووە، بەشێکی زۆر لە ژنان و پیاوان لە دەرفەتی یەکسان بۆ فێربوون و بەدەستهێنانی هەلی کار بێبەش ببن، خولی فێربوونی کار و پیشەیی  هەندێک کات نرخێکی زۆری هەیە بۆ بەشداریکردن، بەڵام هەندێک جاریش ئەو خولانەی کە بێبەرامبەرە لەلایەن دەزگاکانی دەوڵەتەوە دەکرێتەوە بووەتە دەرفەتێک بۆ یەکسانی ڕەگەزی.

 

ژنان بە بیانووی سەختی کار و نەگونجاوی شوێنی کار لە فێربوونی کۆمەڵێک کاردا بێبەشدەبن وەک: میکانیکی و چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل، دارتاشی و ئاسنگەری و چاککردنەوەی ئامێرەکانی ماڵەوە، لە بەرامبەردا پپیاوانیش بە هۆکاری باوەڕی لە کۆمەڵێک کار بێبەشدەبن: ئارایشتگا و کاری ماڵەوە.

 

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی ئابووریی جیهانیدا، ئێران لە ڕووی یەکسانیی نێوان ژن و پیاوەوە لە پلەی ١٥٠ دایە لە نێو وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا. ئەم پلەیە ئاماژە بەوە دەکات کە بە سەدان هەزار ژن و پیاو لە ئێران هەرگیز ناتوانن وەک مریەم ڕووحانی لەو بوارەدا کار بکەن کە خەونیانە.