لە میسر هەزاران ژن بەبێ بوونی هیچ گەرەنتییەک لە ماڵەوە کاردەکەن

ڕێژەی دامەزراندنی ژنان لە میسر زۆر کەمە، ئەمەش بووەتە هۆی کارکردنی ژمارەیەکی زۆری ژنان لە ماڵەوە بێ هەبوونی هیچ گەرەنتییەک.

 

نەرمین تاریق

میسر- لە میسر ڕێژەی بێکاری بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیادی کردووە، ژنانی میسریش بە کارکردن لە ماڵەوە هەوڵدەدەن ئەم دۆخە تێبپەڕێنن،  بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژنان  ڕێژەی ٪٢٢.٤  هێزی کاری وڵاتەکە پێکدەهێنن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران ژنی میسری لە ماڵەکانیانەوە بەشداری بەرهەمهێنان بکەن و بژێوی ژیانی خێزانەکانیان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کارەکەیان نادیارە چونکە هیچ گەرەنتییەکی فەرمیان نییە.

"نەرمین ئیبادە لە ماڵەوە کار دەکات"

نەرمین ئیبادەی تەمەن ٤٥ ساڵە و دیزاینەرە وتی: "دوای هاوسەرگیرییەکەم بوومە دایکی دوو منداڵ  بۆ من زەحمەتی گەورەکردنی منداڵەکانم هەبوو لە کاتی کارکردنم لە دەرەوەی ماڵ، لەبەرئەوە دەستم بە کاری دیزاین کردن کرد لە ماڵەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەم، نەرمین ئیبادە بەشی بەڕێوەبردنی گەشتیاری و هۆتێلی لە زانکۆ تەواو کردووە بەڵام بەهۆی ئەرکەکانی خێزانداری لە ماڵەوە بۆی سەخت بووە لە بواری گەشتیاری کاربکات.

 

نەرمین لە باسی کارەکەیدا وتی: "هەرچەندە کارکردن لە ماڵەوە زۆر سەختە چونکە لە کاتی فرۆشتنی بەرهەمەکاندا فرۆشیارەکان ناوی لەسەر نانووسن ئەمەش بەفیڕۆچوونی هەوڵەکانمە"، هەروەها باسی لەوە کرد کە هیچ گرەنتییەکی فەرمییان نییە و کارەکانیان بە کەم سەیر دەکرێت.

" نەجلە بۆ کاری خێرخوازی چێشت لێدەنێت"

نەجلە خالیدی تەمەن ٣٤ ساڵ، بەم شێوەیە باسی لە کارەکەی کرد: "هاوسەرەکەم کاری خێرخوازی دەکات کاتێک چووین بۆ سعوودییە خواردنم ئامادەکرد بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە، خەڵکی زۆرحەزیان لەو خواردنانە بوو کە ئامادەم کردبوو بۆیە بڕیارمدا  لە کاتی گەڕانەوەم بۆ میسر بۆ کاری خێرخوازی چێشت لێبنێم."

" هەزاران ژن لە ماڵەوە کار دەکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کاردەکەن "

دکتۆر بەسمە سەلیم پسپۆڕی گەشەپێدانی کەسێتی بە ئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری ژنان چەندین پڕۆژەی سەرکەوتوویان لە ماڵەکانیانەوە ئەنجام داوە، بەتایبەتی لە کاتی کەرەنتینە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن، ئەو ژنانەی کە لە ماڵەوە کاریان کردووە یان پلانی کارکردنیان لە ماڵەوە هەیە پێویستە بە دوای بەهرەکانیاندا بگەڕێن و پەرە بە تواناکانیان بدەن."

 

"هەزاران ژن کە لە ماڵەوە کار دەکەن شایستەی گەرەنتین"

دکتۆر بەسمە سەلیم تیشکی خستە سەر ئەو ژنانەی لە ماڵەوە کار دەکەن بەبێ هیچ گەرەنتییەک و وتی پێویستە ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە بەخێرای چارەسەر بکرێن، پێویستە ئەو ژنانە کە لە ماڵەوە کار دەکەن گەرەنتییان هەبێت.

 

ت.پ