کل، چاو لە پیسی دەپارێزێت

ئامینە بەسراوی چەند مانگ جارێک بە دەستی خۆی کل دروستدەکات و بەناو دانیشتووانی گونددا بڵاوی دەکەتەوە.

 

دەلوجان بۆزی

کۆبانێ- ئامینە بەسراوی لە دایکییەوە فێری دروستکردنی کل بووە، چەند مانگ جارێک بەدەستی خۆی کل دروستدەکات و بەناو ژنانی گونددا بڵاوی دەکاتەوە، دروستکردنی کل یەکێکە لە کلتورەکانی کورد، زۆرینەی ژنان بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان کل دەکەنە چاویان، بۆ ئەوەی چاویان لە پیسی و خۆڵ پارێزراو بێت، لەناو زۆرینەی ژنانی عەرەبی بیابان نشیندا بڵاوبووەتەوە و بەکاری دەهێنن، هەندێکیش دەڵێن کل چاو لە توشبوون بە نەخۆشی دەپارێزێت، هەندێک کەسین کل دەکەنە چاوی منداڵانی تازە لەدایکبوو، بۆ ئەوەی چاویان جوان و بەهێز ببێت.

 

کل چاو لە ئیلتیهابات، هەستیاری و میکرۆب پاک دەکاتەوە، یەکێک لەو ژنانەی کە کلی سوبحانی بەدەستەکانی دروستدەکات ئامینە بەسراوەیە، باس لە دروستکردنی کل دەکات بۆمان.

 

"کل، چاو جوان دەکات"

ئامینە دانیشتووی گوندی شفتەکە لە رۆژئاوای کانتۆنی کۆبانێ، دەربارەی چۆنیەتی دروستکردنی کل دەڵێت: کاتێک منداڵ بووم، دایکم و ژنانی گوند بەدەستی خۆیان کلیان دروستدەکرد، منیش لە دایکمەوە فێربووم کە چۆن کل دروستبکەم، ئەوکاتە کلی قەڵەم نەبوو، فرۆشیار دەهاتنە گوندەوە، ژنان کلیان لەبەرامبەر هێلکەدا دەکڕی، کیل بە ڕۆنی دانەوێڵە وەک ناوی خورما، ڕۆنی زەیتون، گەنم و زەردێنەی هێلکە و لەسەر لمی گەرم دروستدەکرێت، لە پێشتردا ئێمە پێکهاتەکانمان دەکوتا تا دروست دەبوو، زۆرینەی ژنانی گەنج کلیان بەکاردەهێنا، ژنانی تەمەن گەورەش کاتێک چاویان ئاوی دەکرد بەکاریان دەهێنا، هەروەها کلتورێکیش هەبوو کاتێک مالێک تەعزێی تێدا بووایە کل بەکارنەدەهات، هەروەها پیاو و ژن کاتێک چاویان ئازاری هەبووایە بەکاریان دەهێنا.

"پێویستە کلتوری کل بەکارهێنان نوێ بکەینەوە"

ئەو کلتورەی کە کلی قەڵەم (قەڵەم چاوی ڕەش) دەکەنە چاویان، دەبێتە هۆی سڕینەوەی کلتوری کۆنی بەکارهێنانی کل، ئامینە باس لە پاراستنی کلتور دەکات و دەڵێت: ئێستا ژنانی گەنج قەڵەم چاوی ڕەش بەکاردەهێنن، ئەو قەڵەمە سودی بۆ چاو نییە، بەڵام ئەوەی ئێمە دروستی دەکەین و ئەو کەرەستانەی بەکاری دەهێنین دەرمانن، ئەوەیە کە ژنان چارەسەر دەکات، ئەو کاتەی پزیشک نەبوو، ئێمەی ژنان خۆمان دەرمانمان دروستدەکرد و هەموو شتێکمان بە دەستی خۆمان دەکرد.

 

ئەو کلەی لە بازاڕدا دەیکڕن تەنها ڕەنگە، کاتێک دەشۆردرێت هەمووی بەدەوری چاوەوە دەمێنێتەوە، بەڵام کاتێک ئەم کلەی دروستی دەکەین بەکاربهێنن بەچەند ڕۆژ دەمێنێتەوە، چونکە ئەم کلە ئەسڵە، من کل دروستدەکەم و لەناو گونددا بڵاوی دەکەمەوە وەک خێرێک، هەروەها کاتێک ناوکی منداڵ دەکەوێت لە کۆندا کلمان دەخستە سەری، بەڵام ئێستا قاوە یان دەرمانێکی سوری دەخەنە سەر.

دایە ئامینە لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: دەبێت ئێمە پارێزگاری لە کلتوری خۆمان بکەین بۆ ئەوەی بە زیندووی بمێنێتەوە، ڕۆژ بەڕۆژ کلتورەکەمان زیندوو دەبێتەوە و دایک خاوەن لە ڕەنج و کلتوری کۆنی کوردی دەگرن.

 

ت.پ