خالیە، ٤٠ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات

خالیە شێخ موس کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، ماوەی ٤٠ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات و دەربارەی کارەکەی دەڵێت: "هەرچەندە بەخێوکردنی هەنگ کارێکی گرانە، بەڵام من سەبرم هەیە".

 

رۆژدا سەیدخان

قامیشلۆ- هەنگ لە هەموو شوێنێکی جیهان بەخێودەکرێت، مێشی هەنگ لەسەر گوڵەکان دادەنرێن بەوەش بەرهەمەکانیان کە هەنگوینە دروست دەبێت، مرۆڤەکان بەدەستی خۆیان ئەو کارە دەکەن و لەو ڕێگەیەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەنگوین زیاد دەکەن، ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی خالیە شێخ موس لە گوندی حەمۆ-ی قامیشلۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە، ٤٠ ساڵە ئەو کارە دەکات و دەربارەی کارەکەی بۆ ژنها دوا.

 

٤٠ ساڵە هەنگ بەخێودەکات

خالیە بەم شێوەیە باسی بەخێوکردنی هەنگ دەکات: "پێش ٤٠ ساڵ، من ٦ هەنگم هێنایە ماڵەوە و بەخێوم کردن، من سەرەتا لە بەخیوکردنی ئەوانم نەدەزانی، دراوسێیەکمان هەبو داوام لەوان کرد کە فێرم بکەن چۆن هەنگ بەخێوبکەم، دواتر هەموو ساڵێک هەنگەکانم زیادی دەکرد، هەروەها فێری دروستکردنی کورەی هەنگ بوم، دوای ٤٠ ساڵ بومە پسپۆڕی بەخێوکردنی هەنگ و ئێستا ١٧ کورەی هەنگم هەیە، بەخێوکردنی هەنگ زۆر سەختە و دەبێت بەردەوام لە دەوروبەریان بیت و پاکیان بکەیتەوە، سەختە بەڵام من سەبرم هەیە".

 

"بە دەستی خۆم شیلەی هەنگەکان کۆدەکەمەوە"

خالیە دەڵێت: "کاتێک هەنگەکان لە دەرەوە دەبن، تەنەکەیەک دەخەمە بەردەمیان و شیلەکان بەو شێوەیە کۆدەکەمەوە، هەروەها کیسێک کە نۆیس دروستبکات دایدەنێم و یەنە سەر کیسەکەو بەو شێوەیە ئەوان کۆدەکەمەوەو دەیانخەمەوە ناو کورەکە، هەموو ساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەم کورەکان دەکەمەوە و هەنگوینەکان دەردەهێنم، لە هەر کورەیەک چوار کیلۆ هەنگوین دەردەهێنم".

 

"هەنگوین بۆ نەخۆشی دەرمانە"

خالیە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "کاتێک جوتیاران زەوییەکانیان دەرمان دەکەن، هەنگەکان بەو دەرمانە دەمرن و لەناودەچن، بۆ ئەوەی نەمرن من دەرمان دەکەمە ناو ئاوەو دەیدەم بە هەنگەکان تاکو بیان پارێزم، هەروەها هەنگوین بۆ زۆر نەخۆشی دەرمانە و من لە بەرهەمەکانی خۆم بەشی منداڵان و کەسانی نەخۆش دەدەم".