هانا نەسرین، جێگەیەک بۆ حەوانەوەی گەشتیارانی هەورامان

ژنانی هەورامان کار و فەرمانی ڕۆژانەیان ڕادەپەڕینن، لەپاڵ ئەرکەکانیشیاندا بە ڕازاندنەوە و پێشوازی کردنی گەشتیاران خەریک دەبن، هانا نەسرین یەکێک لەو شوێنانەیە کە بەردەوام بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەیە و لەلایەن نەسرینەوە بەڕێوە دەبرێت.

ژنانی هەورامان کار و فەرمانی ڕۆژانەیان ڕادەپەڕێنن، لەپاڵ ئەرکەکانیشیاندا بە ڕازاندنەوە و پێشوازی کردنی گەشتیاران خەریک دەبن، هانا نەسرین یەکێک لەو شوێنانەیە کە بەردەوام بە ڕووی گەشتیاراندا کراوەیە و لەلایەن نەسرینەوە بەڕێوە دەبرێت.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- هەر کە دەچیتە سنوری هەورامان چاوت بەر دوکانی ئاڵوواڵا دەکەوێت و خواردنگەی پاکوخاوێن دەکەوێت، لەپشت هەر یەکێکیشیان خانمێکی دەست ڕەنگین هەیە، یەکێک لەو خواردنگانەی ژنها سەردانی کرد، کەبابخانەی "هانا نەسرین"ە کە خاوەنەکەی ژنێکە بە ناوی نەسرین عوسمان، نەسرین بەڕوویەکی خۆشەوە پێشوازی لێ کردین و وەها بۆمان دوا: کەبابخانەکە بەناوی خۆمەوەیە، تێیدا لەگەڵ هاوژینەکەم، کچ و خوشکێکم کاردەکەین پێکەوە.

 

دەربارەی کاری ڕۆژانەیان نەسرین وتی: ڕۆژانی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دێینە کەبابخانەکە و تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو دەمێنینەوە، بەڵام ڕۆژانی پشوو و کۆتا ڕۆژەکانی هەفتە کارمان قورستر دەبێت، لە ٧:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی شەو دوکانمان کراوە دەبێت، لەو ڕۆژانەدا گەشتیارێکی زۆر ڕوومان تێدەکات.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژانە نەسرین بە کەباب دروستکردن و برژاندنەوە خەریک دەبێت، ماوەی ٩ ساڵیشە بەردەوامە لەم کارەی، دەشڵێت: ئەگەر ڕۆژێک نەیەم هەر سەردان دەکەم، بەڵام ئیستا منداڵی بچوکم هەیە وەک جاران ناتوانم، کارکردن ڕەنجی دەوێت من ڕۆژانە کە کاتژمێر ٧:٠٠ ماڵ پاکدەکەمەوە، پاشان بەجێی دەهێڵم و تا درەنگانێکی شەو لە دوکان دەبم.

هانا باس لەوەدەکات ئەگەر کات دابەش بکرێت دەتوانیت بە ئاسانی ماڵ و منداڵ و دوکانیش ببرێت بەڕێوە، بە عەشقیشەوە باس لە کارەکەی دەکات و پێی خۆشە بەردەوام لە دوکان بێت.

هانا نەسرین ئامۆژگاری ژنان دەکات و دەڵێت: کارکردن لە دوکان هیچی فەرق نییە لەوەی کارمەندێكی حکومی بیت، جیاوازیەک نابینم تەنها متمانە بەخۆبوون هەموو شت دروستدەکات.

 

هەورامان بەوە ناسراوە لە کارکردندا هەرگیز جیاوازی نەکردووە لە نێوان ژن و پیاودا، هانا نەسرین یەکێکە لەو نمونانەی کە شانبەشانی پیاوان کار دەکەن و جیاوازی نابینن.

 

ت.پ