ئەو ئاژەڵدارییەی بە منداڵی فێری بوون بووە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان

ژنان لە گوندی موستەریحە لە مەنبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی ئەو ئاژەڵدارییەوە دەژین کە لە منداڵیدا فێری بوون.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- لە مەنبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاژەڵداری یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی بژێوی ژیان، ئەو ژنانەی لە گوندەکان دەژین لەڕێگەی ئاژەڵدارییەوە بژێوی خۆیان دابین دەکەن و پەیوەندییان لەگەڵ سروشت بەهێز دەکەن.

 

سەعدە جاسمی تەمەن ٤٠ ساڵ، کە لە گوندی موستەریحە لە کانتۆنی مەنبج مانگا و مریشک بەخێودەکات، لەسەر بەرهەمانە دەژی کە بەرهەمی دەهێنێت، ئاژەڵداری وەک بەشێک لە ژیانی گوندەکەی دەبینێت، وتی: لە منداڵییەوە ئاژەڵداری دەکەم، هەروەها دایکم ئاژەڵداری دەکرد، ئەزموونێکی زۆرم لە بواری چاودێری ئاژەڵداری پەیداکرد.

 

بەو پەنیرەی دروستی دەکات بژێوی ژیانی دابین دەکات

سەعدە جاسم ئاماژەی بەوەکرد، لە شیری ئەو مانگایانەی کە خاوەنداری دەکات بژێوی خۆی دابین دەکات، هەم پێداویستی پەنیری خۆی دابین دەکات و بە فرۆشتنی هەم ئابووری دابین دەکات، وتی: پاشماوەی ئاژەڵەکان وەک جێگرەوەیەکی دارو سووتەمەنی بەکاردەهێنین.

 

"کچەکەم فێری ئاژەڵداری دەکەم"

سەعدە جاسم ئاماژەی بەوەکرد، ئاژەڵداری وادەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سروشت بەهێز بکەن و وتی: ناتوانم لە شاردا بژیم چونکە فێربووم لە گوند بژیم، من حەزم لە ئاژەلدارییە، ئەوان زیان بە خەڵک ناگەیەنن، مرۆڤ چۆن سەیری ئەوان بکات ئەوانیش بەو شێوەیە وەڵام دەدەنەوە، کچەکەم فێری ئاژەلداری دەکەم و ئەمە بۆ ئەو پێویستە هەتا ئەو کاتەی لە گوند دەژی.

 

"ئەگەر ئاژەڵداری نەبێت، ناتوانن ژیانی ڕۆژانەیان بەڕێوەببەن"

فاتمە ئەلعونات تەمەن٣٠ ساڵ، کە لە هەمان گوند دەژی و ئاژەلداری دەکات، باسی لەوە کرد کە ژنانی گوندەکە لە منداڵییەوە فێری بەخێوکردنی ئاژەڵ دەبن و وتی: ئەوانەی لە گوندەکەن بەبێ ئاژەلداری ناتوانن ژیانی خۆیان بەڕێوەببەن، چونکە بە شیر و پەنیر بژێوی دابین دەکەن، زیاتر لە ٩ مەڕ و دوو مانگام هەیەو هەوڵدەدەم بە پێی پێویست ئەو بەرهەمانە بفرۆشم کە لەو ئاژەڵانەوە بەرهەمی دەهێنم.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا فاتمە ئەلعونات ئاماژەی بەوەدا دەبێت مەڕەکانیان ببەن بۆ زەوییەکی گونجاو و وتی: بەرهەمی مەڕ لە مانگا باشترە. نرخەکانیان بەرزە هەروەها خورییەکانی لە دروستکردنی فەرش و شتی دیکەدا بەکاردێت.