"لە ڕێگەی کاری هاوبەشەوە پارێزگاری لە خاک و ئابووری خۆمان دەکەین"

ئەمینە وەیسۆ، جێگری دەستەی هەرێمی کانتۆنی فورات وتی: هەموو کەسێک بۆ پاراستنی کێڵگەکان و وەرزی کشتوکاڵ سەفەربەرە کە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ٢٩ی نیسان، ئەنجومەنی هەرێمی کانتۆنی فورات بە فەرمی باری نائاسایی ڕاگەیاند بۆ پاراستنی کێڵگەکانی کانتۆنەکە، دەستەکە ڕێوشوێنی دژ بە ئاگر لە هەموو ناوچەکان گرتووەتەبەر و هەموو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەفەربەرن و لە ناوەندەکان ئامادەکراون.

 

سەبارەت بە گرنگی پاراستنی کێڵگەکان و ئاگرکەوتنەوەکان، ئەمینە وەیسۆ، جێگری دەستەی هەرێمی فورات هەڵسەنگاندنی کرد.

 

 "لە سەرانسەری کانتۆن رێوشوێن گیراوەتەبەر"

ئەمینە وەیسۆ سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی گیراون وتی: ئێستا دەچینە وەرزی دروێنەی کێڵگەکان، بۆیە وەک دەستەی کانتۆنی فورات، هەموو ساڵێک باری نائاسایی ڕادەگەیەنین بۆ پاراستنی کێڵگەکان لەو ئاگرەی کە ڕوودەدات، لە ٢٩ی نیسان باری نائاساییمان ڕاگەیاند کە هەموو ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستبە هێشتا زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە هەموویان چاککراونەتەوە، ئێستا پڕە لە ئاو و ئامادەیە بۆ هەموو بارودۆخێک، هەروەها ١٢ تیمی ئاگرکوژێنەوە بۆ گرێ سپی هەیە کە ئامادەکارییان بۆ کراوە لە هەمان ئاستدا، بۆ ئەو ئاگرکوژێنەرەوانە، شوێن دیاری کراون بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە هەموو گوندەکانی کۆبانێ.

 

"دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست کێڵگەکان دەسووتێنێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتی تایبەت لە دژی ئابووری هەرێمەکە بەڕێوەدەچێت و وتی: بە زۆر شێوە ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر، کە لەسەر بنەمای ئەو ئاگرە کێڵگەییانەیە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە، لەم ساڵانەدا ئاگرکەوتنەوەکان زیاتر بوون و بە مەبەستن و هەندێکیشیان ڕووداون، دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا چەندین سیاسەتی تایبەت لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکات، یەکێک لەو سیاسەتانە هێرشکردنە سەر ئابووری ناوچەکەیە، دەبینین کە دەوڵەتی تورکیا، بەتایبەتی گوندنشینەکانی سەر سنوور، تۆپباران و بۆردومان دەکات و لە ئەنجامدا ئاگر لە کێڵگەکان دەکەوێتەوە، ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لاوازکردنی ئابووری دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، هەروەها لاوازکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ئێستایە کە جوتیاران هەمیشە لە مەترسی چاندندان.

 

"بۆ پاراستنی وەرزی ئەمساڵ هەموو کەسێک بە بەرپرسیارێتییەوە سەفەربەرە"

ئەمینە وەیسۆ تیشکی خستە سەر هەماهەنگییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پاراستنی کێڵگەکان و وتی: ئەرکی ئێمەیە کە وەرزی چاندن و خەڵک لەم بارەیەوە بپارێزین، هۆشیاری کۆمەڵگە لەم بابەتە دەبینین، زۆر جار کاتێک ئاگرەکە دەکەوێتە کێڵگەیەک پێش ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بگەنە شوێنی ئاگرەکە، خەڵک بە ئامێر و دەرفەتەکانی دەوروبەری هەوڵ دەدەن بیکوژێننەوە، هەروەها بەشدارن لەم کارەدابۆ  پاراستنی سروشت، گروپەکان و گەنجانن کە بەو هێزە کۆمەڵایەتییە دەتوانن کێڵگەکان بپارێزن، دەتوانم پشتڕاستی ئەوە بکەم کە هەموو کەسێک لە پرۆسەی سەفەربەریدایە لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا چەند ڕێوشوێنێک هەن کە دەتوانین بیگرینەبەر، پێویستە جگەرەکێشەکان وریابن لە فڕێدانی جگەرەکانیان و هەروەها نابێت بەشە ئاسنەکان کە بەهۆی شەپۆلی گەرماوەوە زیانیان پێگەیشتووە بخەینە ناو کێڵگەکان.

 

"ژنان بە هۆشیارییەوە پارێزگاری لە کێڵگەکان دەکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەمینە وەیسۆ ڕایگەیاند، ژنان بە سەختی کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ئابووری و وتی: ئەوە دەزانرێت کە پەیوەندییەکی سروشتی و بەهێز هەیە لە نێوان ژنان و کشتوکاڵدا، لەبەر ئەم هۆکارە ژنان زیاتر لە هەموو کەسێکی تر بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت دەکەن، ژنان لە گوندەکاندا هەمیشە ئامادەن بۆ پاراستنی کێڵگەکان. ئێمە تەنانەت شایەتحاڵی ئەوە بووین کە ژنان ڕۆڵیان هەبووە لەکاتی ئاگرتکەوتنەوەکانداو ئەرکی خۆیان لە پاراستن و گەشەپێدانی ئابووریدا گێڕاوە، ئەمساڵ، بە سایەی باران بارین و پشتیوانی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ جوتیاران، وەرزەکە باشە و دەبێت بە شێوەیەکی باش بپارێزرێت، لە مانگی ئایارداین و هێشتا باران بارین هەیەو کاریگەری لەسەر کێڵگە وشکبووەکان هەیە، یارمەتی یەکتر دەدەین بۆ سوودمەند بوون لە وەرزی داهاتوو.