ژیان
-
ژنان لە شوێنی کار ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
ژنێکی مامۆستا باس لەو توندوتیژی و دەستدرێژیە سێکسییانە دەکات کە لە شوێنی کارکردن ئەزموونی کردووە کە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیەوە، چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام هەموو جارێک پەشیمان بووەتەوە بڕیاریداوە کە بەهێزبێت و بەردەوامبێت.
-
لە باشووری کوردستانەوە ژنان هیواکانیان بۆ ٨ی ئادار دەخەنەڕوو
لە پای هەبوونی دۆخی نائاسای ژنان و ئەو هەموو توندوتیژی و کوشتنانەی بەردەوام بەر گوێمان دەکەوێت، ژنان بۆ ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان هیواکانیان دەخەنەڕوو، کە دۆخی ژنان بەرەو باشی بچێت.
-
سعودیە یۆگا دەخاتە ناو خویندنی زانکۆکانیەوە
وا بڕیارە لە زانكۆكانی سعودیەدا وەرزشی یۆگا بناسێندرێت و لە سیستمی خوێندندا كاری پێبكرێت، ئەوەش بەهۆی گرنگییەكەیەتی بۆ تەندروستی دەرونی و جەستەیی.
-
تانە و تەشەری کۆمەڵگە ژنانی لە کارە جیاوازەکان دوورخستووەتەوە
ئەقڵیەتی پیاوسالاری و کۆنەپەرستی، تانە و تەشەر لە کۆمەڵگەی کوردیدا وایکردووە کارەکان جیا بکرێنەوە بۆ ژنان و نەتوانن هەندێک کار بکەن ئەگەر حەزیشیان لێبێت.
-
منداڵانی بێ سەرپەرشت لە دوای بوومەلەرزەکە چارەنووسیان نادیارە
بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان هەزار و ٣٦٢ منداڵی لە خێزانەکانیان جیاکردەوە، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار داواکاری بۆ بەخێوکردنی ئەو منداڵانە گیراوەتەبەر بەڵام تا ئێستا چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.
-
دونیا ئەمەل لە غەزەوە: فەلسەفەی ئۆجالان بووەتە ڕێگای تێکۆشان
دونیا ئەمەل ئیسماعیل، توێژەر لە غەزە، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن و لە ٦ مانگی ڕابردوودا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە مەیداندان.
-
"ئازارەکانی منداڵ وایلێکردم ١٢ ساڵە بەردەوام بم لە پەرستاری"
کوێستان کەمال وەکو ژنێکی بەتوانا ماوەی ١٢ ساڵە وەکو پەرستار بەردەوامە لە کار کردن و لە پاڵ ئەم کارەشیدا نووسەر و ڕۆژنامەنووسیشە.
-
گێڕانەوەی تووشبووانی شێرپەنجە لە سایەی ناکارامەیی حکومەتی ئێران
یەکێک لە گێڕەرەوەکان دەڵێت: " لە هەموو نەخۆشێکەوە بیستوومە کە هاتۆتە نەخۆشخانە کە لە نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانەی حکومی پەشیمان بووەتەوە، چونکە لە نەخۆشخانەکانی حکومەتدا پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەری ئەنجام نادەن."
-
-
"ئەقڵیەتی پیاوسالاری ڕێگە نادات ئازادی ژن بەدەست بهێنرێت"
ئەقڵیەتی پیاوسالاری و کۆنە پەرستی و ڕێگری کردن لە ژنان لە باشووری کوردستان وایکردووە ژنان هەست بە ئازادی تەواو نەکەن و لە ژێر توندوتیژیدا بن، لێپرسراوی بەشی کۆمەڵاتی یەکێتی ژنانیش دەڵێت: بۆ باشکردنی ئەم دۆخە سەرەتا دەبێت یاسا سەروەر بێت.
-
" دەبێت یەکسانی لە واقیعدا ئەزموون بکەین"
زۆربەی تێگەیشتنمان لە دونیا دەنگی مرۆڤەکانە، زانستی ئێمە زانستی پیاوە، ئەگەر پێمان وایە دەسەڵاتی باڵا هەمیشە گێڕەرەوەی مێژوو بووە، ئەوا ژنان دەبێت یەکسانی و هاوسەنگی هێز سەرلەنوێ بۆ خۆیان و جیهان بگێڕنەوە.
-
"پەروەردە بنەڕەتی کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە"
چالاکوانانی دەڤەری ڕانیە باس لە توندوتیژییەکان دەکەن و ڕایدەگەیەنن بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان پێویستە لە خێزان و قوتابخانەوە تاک پەروەردە بکرێت.
-
ژنانی باشووری کوردستان دڵیان لای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانە
بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، ژنانی باشووری کوردستانی نیگەران کردووە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، دڵیان لای لێقەوماوانە و ئامادەن بەهەموو شێوەیەک کە پێیان دەکرێت، هاوکاریی لێقەوماوان بکەن و هاوبەشیی خەم و ئازارەکانیان بن.
-
فریشتە ئەدیب: "بە خۆڕاگری دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین!"
فریشتە ئەدیب یەکێکە لەو ژنانەی کە بە بەرگەگرتنی زۆرێک لە کێشەکانی ناو خێزانەکەی و کۆمەڵگاکەی توانیویەتی بەسەر سەختییەکانی ژیانیدا زاڵ بێت.
-
دۆخی بوومەلەرزەی خوی لە نێوان گرانی بازاڕ و نابەرپرسیارێتی حکومەت
ژنانی خوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە دۆخی شارەکە دەکەن دوای بوومەلەرزەکە، نەبوونی ئاسانکارییەکان، نەبوونی چادر و نەبوونی ڕوونکردنەوەی داڵدەگاکە کێشەی سەرەکییە.
-
زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە پێشێلکردنی مافی ژنانی زیادکردووە
هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوژینەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات، بەشی زۆری خێزانەکان لەناو خۆیاندا یاسایەکیان نییە بۆ پێکەوە ژیانیان و هەڵوەشانەوە دروست دەبێت، ئەمەش وایکردووە ڕێژەی جیابوونەوە زیاد ببێت و تیایدا غەدر لە ژنان بکرێت.
-
"پەروەردە بە زمانی دایک لە ئێران بابەتێکی سیاسی و ئەمنیە"
دایکێکی مەهابادی کە لە ماڵەوە کوڕەکەی فێری زمانی کوردی دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە: کوڕەکەم مافی خۆیەتی بە زمانی دایکی بخوێنێتەوە و بنووسێت و ئەگەر حکومەت ئەو مافەی لێ زەوت بکات، وەک دایکی، منیش بۆ ماف و ناسنامەی سەرەتایی منداڵەکەم خەبات دەکەم.
-
"پەروەردە بە زمانی دایک و ڕزگاری گەلان یەکێکە لە بنەماکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی"
ژنانی سەردەشت پەروەردە بە زمانی دایکی خۆیان بە یەکێک لە بنەماکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەزانن و هەوڵی فێرکردن و بەکارهێنانی زمانی کوردی دەدەن.
-
سووریانییەکان لە نەتەوەی دیموکراتیکدا زمانی دایکی خۆیان دەپارێزن
جاکلین سلیبا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ئۆلاف تاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە ڕایگەیاند، بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەر زەمینەیەکی زێڕینی بۆ ڕەخساندووین کە جارێکی دیکە وەک نەتەوەیەک خاوەندارێتی لە زمانی سریانی بکەین.
-
"ڕۆشنبیری ڕاستەقینە زانینی زمانی دایکە بە پاراوی"
لێهاتووی زمان ئەوەیە زمانی دایک بە شێوەیەکی پاڕاو بزانرێت، مامۆستایەکیش دەڵێت: بەڵام لە کۆمەڵگەی کوردیدا زانینی زمانی بیانی بە لێهاتووی دەزانن، لەکاتێکدا ئەمە ناهەقیە بەرامبەر زمانی دایک، چونکە ڕۆشنبیری ڕاستەقینە ئەوەیە زمانی کوردی پاراوی بزانرێت.