ژیان
-

"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگەی کۆتایی هێنانە بە تاوانکاریی دژی ژنان"
کوشتنی ژنان بووەتە یەکێک لە دیارترین تاوانەکانی کۆمەڵگە و یاساش ڕۆڵی خۆی لە بە سزادانی بکوژان جێبەجێ ناکات، چالاکوانێکیش دەڵێت: بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان پێویستە کار لەسەر هزری کۆمەڵگە بکرێت.
-

ژنانی کۆبانێ: کاتێک شۆڕشمان کرد چەکمان نەبوو ئێستاش ڕێگە نادەین لەناوبچێت
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ کە شاهیدی پڕۆسەی شۆڕشی ١٩ی تەممووز بوون، هەڵوێستی خۆیان لە دژی هێرشە لەناوبەرەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و وتیان: چەکمان نەبوو، شۆڕشی ژنانمان دروستکرد، ڕێگە نادەین زیانی پێبگات.
-

"ژنێکی ئازاد و هزری ئازاد ملکەچی هیچ ناچارکردنێک نابێت"
سمانە.ج دەڵێت: تاکە ڕێگا بۆ ئازادی ئەوەیە کە ئەو تابووانە بشکێنین کە بەدرێژایی ساڵان بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا دانراوە، دەبێت ئەم دیوارە بڕووخێنین کە دەوری ژنانی داوە.
-

٢٥ ساڵە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بەردەوامە
٢٥ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت و تورکیا هێشتا بە دوای سیاسەتە سیستماتیکییەکانیدا دەگەڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆجالان و گەلی کورد هێشتا خۆڕاگرن و هەوڵ دەدەن هەموو پلانێک بۆ شکاندن و لەناوبردنیان ڕ
-

مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان، دەوڵەتی تورکە
دایکی کەوسەر نەجرەس کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا برینداربووە داوای کرد دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیار بکرێت لە تاوانەکانی جەنگ دژی خەڵکی مەدەنی و منداڵان.
-

ڕێکخراوەکان کەڕ کوێرن؛ دۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کامپەکاندا سەختە
سەرەڕای دۆخی سەختی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ژیانی ئاوارەیی لە کامپەکانی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە هۆی نەبوونی هاوکاری و پێداویستیشەوە دەناڵێنن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێدەنگن لە ئاستیان.
-

ژنانی گەنجی ئەفغانی بوونەتە قوربانی هاوسەرگیری زۆرەملێی تاڵیبان
شوکریە دەڵێت: چوار مانگە هاوسەرگیریم کردووە، چونکە ئەو بارودۆخەی بەسەر ئەو ژنانەدا هاتووە، خێزانەکەمی ناچار کرد بە زۆر هاوسەرگیریم پێبکەن.
-

"شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل برینێکی سەخت بوو لە قوڵایی کۆمەڵگەی کوردی و کۆمەڵەی ژناندا دروستبوو"
ناگیهان ئاکارسەر ئەو ژنە تێکۆشەرە بوو لە پاش شەهیدبوونیشی هاوەڵانی ڕێگەی ئەویان بەرنەدا، تا گەیشتن بە ئامانجەکەی کە کردنەوەی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد بوو.
-

ئێران... دانیشتووانی ماکۆ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەردەکەوێت
بارودۆخی ناوچەی بورالان لە شاری ماکۆ لە ئێران دوای ئەوەی باران بارین بووە هۆی لافاو لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەکە، ئازارەکانی خەڵکەکەی زیاتر کرد.
-

"ئێمە نە لێخۆش دەبین و نە لەبیرمان دەچێت"
میترا بە ڕقێکی بێکۆتاییەوە بەرامبەر تاڵیبان دەڵێت: جگە لە کوشتنی مستەفای برام، هۆکاری سەرەکی مردنی دایکم تاڵیبانە، ئێمە لێخۆش نابین و لەبیرمان ناچێت.
-

"بە شەهیدکردنی ناگیهانێک هەزاران ناگیهان لە دایک بوون"
دەوڵەتی تورکیا بۆ کپکردنی دەنگی گەلی کورد ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج، ژنێکی خەباتکاریش دەڵێت: بە شەهید کردنی ژنێک هەزارانی تر لە دایک دەبن بۆ درێژەدان بە خەبات.
-

ناگیهان ئاکارسەل: ژنی بەڕێکخستنکراو بناغەی گۆڕینی کەلتووری دەسەڵاتی پیاوسالارییە
ساڵێک بەسەر تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەلدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا فکر و تێڕوانینەکانی بە زیندووی لە ناو دڵی ژنانی ئازادیخوازدا ماوەتەوە، تا ئێستاش هاوڕێ و هەڤاڵانی بە فکری ئەو درێژە بە ئامانجەکەی دەدەن.
-

لە مانگی ئەیلوولدا ٥ ژن کوژراون و دوو حاڵەتی هەڕەشەش تۆمار کراوە
هەرچەندە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی کوشتنی ژنان و توندوتیژییەکانی سەریان دەکرێت، بەڵام هێشتا ئامارەکانی کوشتنی ژنان بەرزن و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونن.
-

پزیشکێکی ئاژەڵان: بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ خۆشی نییە بەڵکو بەرپرسیارێتییە
خواستی ئاژەڵ بەخێوکردن بۆ هەندێک ئاژەڵ دۆستییە و بۆ هەندێکی دیکە تەنها بۆ خۆشییە، کە گرفت بۆ ئاژەڵەکە دروست دەکات، پزیشکێکیش لە ڕێگەی کلینکەکەیەوە هەوڵی هۆشیاری و چارەسەرکردنی ئاژەڵەکان دەدات.
-

دایکان و باوکانی منداڵی ئۆتیزم لەگەڵ ڕاهێنەرانی ژندا ئاسودەترن
ئەو ژنانەی کە خوێندنیان تەواو کردووە، لە ڕێکخراوی لەنوێ ڕاهێنان بە منداڵانی ئۆتیزم دەکەن، بەمەش دایکان و باوکان زیاتر متمانەیان بە ڕێکخراوەکە پەیدا کردووە و منداڵە ئۆتیزمەکانیان لەلایەن ژنانەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
-

لە پڕۆژە یاسای حیجابەوە بۆ بەرخۆدانی گەل
کۆماری ئیسلامی زۆر باش دەزانێت کە وتنی نەخێر بۆ حیجابی ناچاری بە واتای وتنی نەخێرە بۆ خۆی، بۆیە هەوڵدەدات ئەم بەرخۆدانانە بە سزای پارەیی و تاوانکاری لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەوە تا مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان بوەستێنێت.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس باس لە ئازارەکانیان لە شەڕی سوداندا دەکەن
شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان بۆ ماوەی نزیکەی ٦ مانگ بەردەوامە، لە کاتێکدا ڕێککەوتن و ئاگربەست سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی.
-

دابونەریتی کۆن، یەکێک لە هۆکارە دانەبڕاوەکانی پشت دیاردەی بەزۆر بەشوودانەوە
بەزۆر بەشوودان ڕێگایەکی دۆزینەوەی موڵکیەتێکە لە تەمەنێکی کەمەوە بۆ ژنان، کە بە هۆکاری ئەقڵیەتی پیاوسالاری، دابونەریت و خراپی دۆخی ئابووری ئەنجام دەدرێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: شار و گوند بۆ بەزۆر بەشوودانی کچان جیاوازی نییە.
-

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشە لە خوێندکاران دەکەن
لیا.ا خوێندکاری قۆناغی سێیەمی ئامادەییە، یەکێکە لەوانەی بەشداری شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کردووە و چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێ کراوە.
-

قومری حەمەد: ژنان تێکۆشانیان بۆ ئازادییەک نەکرد قومار بە خۆشیانەوە بکرێت
قومری حەمەد، بەڕێوبەری چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کۆیە، ئاماژەی بەوەدا، ئەو ئازادییە ڕەهایەیی ئێستا دەیبینین، ئەو ئازادیە نەبووە کە ژنان خەبات و تێکۆشانیان بۆ کردووە.