ژیان
-
"ئەو پایەی باوەڕییە دەلەرزێنم کە تەنها لەسەر حیجابی من وەستاوە"
ئێمە دژی حیجابی ناچاری و تێڕوانینی ژنکوژی کۆمەڵگەی پیاوسالاری دەجەنگین، چونکە یەکسانی ژن و پیاو لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا ئاستی بەرزی ئازادییە.
-
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرگایەکی تر بۆ توندوتیژی دژی ژنان
چیرۆکەکانی خۆکوشتن و دەستدرێژی کردن بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە زیادی کردووە و تاوانباران لە ڕێگەی یاساوە بە سزای خۆیان ناگەن.
-
"ڕاپەڕینی ئەم دواییە هاوتەریبە لەگەڵ داواکارییە سەرەکییەکانی ژنان"
ژنان بە ڕاپەڕینی ئەم دوایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دڵخۆشن، خوێندکارێکی ژنیش دەڵێت: پێویستە درێژە بەو خەباتە بدەین بۆ بەدەستهێنانی هەموو مافەکانمان.
-
قەیرانی ئابووری ئەفغانستان؛ تاڵیبان ئازاری ژنانی ڕەنجکێش زیاتر دەکات
زۆرێک لە ژنان لە ئەفغانستان کە ناچارن لە کەناری شەقامەکان کار بکەن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان، لەلایەن تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە.
-
لە شەوێکی باراناویدا نەدیمە خۆی و منداڵەکانی لە ئەنفال ڕزگار دەکات
ئەنفال ئازارێکی ساڕێژنەبووی لای ژنانی گەرمیان بەجێهێشتووە و نەدیمە محەمەد کە خاوەنی ١٠ شەهیدە: دەڵێت حکومەت گوێ لە داواکاریەکانم ناگرێت.
-
ژنانی گەرمیان لە بەردەم ئازاری ئەنفالدا؛ فەیمە ڕۆستەم
ئەنفال ڕۆژێکی لەبیرنەکراوە بۆ گەلی کورد و بەتایبەت بۆ ئەوانەی خاوەن شەهیدن و چارەنووسی بەشێکیان نادیارە، دایکێکی خاوەن ئەنفالیش دەڵێت: تا ئێستاش بە هیوای بینینەوەی کوڕەکەم دەژیم.
-
ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت قوربانی دەستی کۆمەڵگەن
بەهۆی ناهۆشیاری کۆمەڵگە بەرامبەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ژنانی خاوەن پێداویستی گۆشەگیری ماڵەوەن و بۆ بەرژەوەندی خودی بەکاردەهێنرێن.
-
کەسایەتییەکی ڕاپەڕیو: ئوڤەیش ئۆجالان
٣٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دایکی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێدەپەڕێت، ئوڤەیش ئۆجالان بە ڕاپەڕینەکەی بووە ئیلهامی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد.
-
چالاکوان و ئەندامی پارتە سیاسیەکان ئیدانەی هێرشەکەی تورکیا دەکەن
هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کوردانی هێنایە دەنگ و چالاکوان، ئازادیخواز و ئەندامی پارتە سیاسیەکان جەخت لەسەر یەکێتی نەتەوەی دەکەنەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکەن.
-
چارەسەری ڕووەکی سروشتی دیارترین خزمەتگوزاری کلینیکی "ئاری"یە
سەرەڕای پێشکەوتن لە بواری پزیشکیدا، هێشتا سەنتەر و پسپۆڕان هەن کە پشت بە چارەسەری پزیشکی سروشتی دەبەستن، کلینیکی ئاری یەکێکە لەو ناوەندانەی بە چارەسەری سروشتی چارەسەری نەخۆشی دەکەن.
-
"پێویستە ژنان بەردەوام بن لە خەبات تا گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی"
ویدا جەمالی دووپاتی کردەوە کە ژنان لە ئێراندا لەو مافە سەرەتاییانە بێبەشن، لەکاتێکدا هەموو ژنێک لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا لێی سودمەندن، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی درێژەدان بە خەبات تا گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی جێندەری.
-
ژنانی ئاوارەی عەفرین: تا ئازادکردنی عەفرین دەستبەرداری بەرخۆدانی نابین
ژنانی ئاوارەی عەفرین، لە کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دووپاتیان کردەوە، بە هەموو سەختی و ئازارەکانیانەوە لە بەرخۆدان بۆ پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی داگیرکاری تورکیا و ئازادکردنی خاکەکەیان بەردەوام دەبن
-
"منداڵان بە شێوازێکی تەندروست لە خێزان و خوێندنگەکان پەروەردە ناکرێن"
منداڵان پێویستیان بە شێوازی تایبەت هەیە بۆ پەروەردەکردنیان و دروستکردنی کەسایەتیان، بەڵام نە پەروەردە و نە خێزانەکان ئەو ڕۆڵەیان نەگێڕاوە وا لە منداڵان بکەن، خۆیان پشت بە خۆیان ببەستن و خاوەن بیروڕای خۆیان بن.
-
پێکەوەژیان، یەکێکە لە پایەکانی ئازادی
ئازادی یەکێک لە پایەکانی پێکەوەژیانیە، لە کۆمەڵگەیەکدا پێکەوەژیانی نەبێت واتە ئازادی نییە، دەسەڵات و سیستم هەندێک کات ڕێگرە لەبەردەم پێکەوەژیانیدا و لە ڕێی بڵاوکردنەوەی فکری نادروست، هەوڵ دەدات ئەم پایەیە بڕوخێنێت.
-
گیا بەهارییەکان، سەرچاوەیەکی چارەسەری نەخۆشییەکانن
نەخۆشییەکان زۆرن بەرۆکی مرۆڤ دەگرن، بەڵام وەرزی بەهار و وەرزی گیای سروشتی بووە بە هۆکار بۆ چارەسەری بەشێک لەو نەخۆشیانە.
-
دوای ٢٠ ساڵ لە شەڕی عێراق ملیۆنان کەس ئاوارەن و دۆخی ژنان لە خراپیدایە
لە دوای شەڕی ئازادکردنی عێراق و بە درێژای ٢٠ ساڵ ملیۆنان عێراقی لە ئاوارەییدا دەژین، تا ئێستا ١٤ هەزار ژن لە شەڕی عێراقدا کوژراون، هەزارانی دیکەش ڕفێنراون و لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی سیاسی عێراق بە پەرتەوازەیی ماوەتەوە.
-
"دیدارەکەمان لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان وەرچەرخانێکی ڕیشەیی بوو لە ژیانماندا"
بەشێک لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری هەبوو لەسەریان، چونکە لەسەر بنەمای ڕزگارکردنی ژنان دامەزراوە، ئەو هزرەش هۆکارێک بوو بۆ گۆڕینی ڕەوتی ژیانی ژنان.
-
گۆڕانکارییە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر پێگەی ژنان لە ئێراندا هەیە
چۆمان حسێن زادە دووپاتی کردەوە کە گۆڕانکارییە سیاسییەکان کاریگەرییان لەسەر پێگەی ژنان و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئازادیی خۆیان سودمەند بن و هەموو مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنن.
-
"منداڵ توندوتیژی لە دایک و باوکەوە وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە"
سەرباری نەبوونی ئاماری فەرمی چالاکوانان باس لە زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی لە دەڤەڕی ڕاپەڕین دەکەن و دەڵێن: توندوتیژیی خێزانی لەسەر منداڵ ڕەنگدەداتەوە.
-
"دابونەریتی کۆن ڕێگری لە ژنان دەکات بە دڵی خۆیان ژیانی هاوبەشی پێکبهێنن"
ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابونەریت و پشتگیری نەکردنی خێزانەکان ڕێگەی خۆشکردووە بۆ زۆر بوونی توندوتیژیەکان بەرامبەر بە ژنان، چالاکوانێکیش دەڵێت:دەبێت خێزانەکان پشتگیری ژنان بکەن لە کێشەکاندا.