کار بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاری پاراستن بۆ پاراستنی شوێنە دێرینەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدات، هاوسەرۆکی ئیدارەی شونواران، حەمرین ئۆمۆ، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارەکان ڕایگەیاند، پێویستە گەل هاوکار بن لە پاراستنی شوێنەکان.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین شوێنی مێژوویی هەن کە دەبنە میراسی کولتووری لە ناوچەکەدا و پاراستنیان زۆر گرنگە، چۆن ئەم میراسە ڕۆشنبیرییە سەریهەڵدا، بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە بەڵای شەڕ و ململانێ کە لە سووریا ڕوویدا، ڕزگاری نەبوو، بە تایبەت لە کاتی بڵاوبوونەوەی داعش لە سووریا، بە مەبەست شوێنەوارە دێرینەکانیان تێکدان و وێران کردن و قاچاخ و فرۆشتن و تاڵانیان ئەنجامدا، جگە لەوەش ئەم شوێنەوارانە وەک قەڵغانی پارێزەریش بەکارهێندراون و ئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاند پێیان، لە کانتۆنی جزیرە هەزار و ٤٣ شوێنی شوێنەواری هەیە، لەوانە چەندین گۆڕستان و پەرستگا کە لەلایەن داعشەوە وێرانکراون.

 

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٤دامەزرا، هەمرین ئۆمۆ، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کانتۆنی جزیرە، وتی: ئەم دامەزراوەیە بە سەرچاوەیەکی سنووردار دروستکراوە و کارەکانی تەنها بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان بووە، بە ڕاپۆرتەکانیان بە تەواوی ئەو شوێنانەی بەڵگە کردووە و وێنەی ئەو شوێنانەیان گرتووە، لە کاتی ململانێکاندا هەندێک شوێن بەهۆی هەڵکەندنی کانی و بەکارهێنانی بولدۆزەر و وێرانکردنی هەندێک شوێن زیانیان پێگەیشت، بە تایبەت لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٤ داعش زیانێکی زۆری بە شوێنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیاند.

 

خەبات و شێوازەکانی پاراستنی ئەو شوێنانەی کە ماونەتەوە

هەمرین ئۆمۆ ڕایگەیاند، کارێکی زۆریان کردووە بۆ پاراستنی ئەو شوێنانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماونەتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاتووین بۆ کانتۆنی جزیرە، بەڕێوەبەرایوتی چەندین پڕۆژەی جێبەجێ کردووە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی شوێنی شوێنەواری تل بەیدەر لە ماوەی سێ ساڵدا، چونکە شوێنەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە هەموو ساڵێک، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ماڵی ئەو میسیۆنانەی نۆژەنکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا زیانیان پێگەیشتبووە، پڕۆژەی پاراستن و بەڵگەنامەسازی زیاتر لە ساڵێکی خایاند، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار لە ڕێگەی ٣٣ پشکنەری گەڕۆکەوە شوێنەوارەکان دەپارێزێت کە لە نێوان شوێنەوارەکاندا دابەش دەبن و جارجارە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.

 

"پەروەردە و هۆشیاری بۆ شوێنەوارەکان گرنگە"

هەمرین ئۆمۆ باسی له چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کرد سه بارەت به هۆشیاری و وتی: بەڕێوەبەرایەتی لە کانتۆنی جزیرە کاریان لەسەر پڕۆژەی هۆشیاری کردووە بۆ ئەوەی دانیشتووانی ناوچەکە پەروەردە بکەن لەسەر چۆنیەتی پاراستنی شوێنەوار، چونکە ئەو شوێنەوارانە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەم و شارستانیەتە جیاوازەکان، لە هەمان کاتدا دروستکردنی بروشور و سەردانی شوێنە شوێنەوارییەکان بۆ پەروەردەکردنی خوێندکاران، وەک بەڕێوەبەرایەتی لە کانتۆنی جزیرە داوا لە گەل دەکەین بەشداری لە پاراستنی شوێنەوارەکان بکەن، چونکە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە شارستانیەتەکان.