ڕۆژانە
-

گەلی قامیشلۆ بەشداری سەفەربەری بوون و بەرەو شێخ مەقسود ڕێپێوانیان کرد
گەلی قامیشلۆ بەشداریان لە سەفەربەری بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرد و کاتژمێر ٥ی بەیانی بە کاروانێک بەرەو حەلەب بەڕێکەوتن.
-

جارێکی دیکە نەخۆشخانەی شێخ مەقسود بۆردوومان کرا
کەمێک پێش ئێستا، گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکڕێن، بۆردوومانی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجریان لە گەڕەکی شێخ مەقسود کرد.
-

میراسی ساکینە و فیدان و لەیلا پارێزبەندییە بۆ تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنان
کۆمەڵکوژیی پاریسی ساڵی ٢٠١٣، بەشێک بوو لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ بێدەنگکردنی ژنانی کورد و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بەرخۆدان، سەرەڕای تاوانە بەردەوامەکان، قوربانیدانی ساکینە جانسز و هاوەڵەکانی ئیرادەی ژنانی بەهێزتر کردووە.
-

ئیلهام ئەحمەد: هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەدەین
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجی بۆ ڕۆڵی نێوەندگیری ئەمریکا ڕاکێشاو وتی: ئێمە پابەندین بەو ڕێککەوتنانە و هەوڵدەدەین جێبەجێیان بکەین.
-

ڕوناهی حوسێن: ساکینە جانسز فەلسەفەی "ژیان تێکۆشانە"ی کردە مانیفێستی ئازادی بۆ ژنانی جیهان
ڕوناهی حوسێن، چالاکوانی سیاسی وێڕای دەربڕینی پێزانین و سەردانەواندن بۆ گیانی پاکی شەهید ساکینە جانسزو هەڤاڵانی ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبازی ئەوان نوێنەرایەتی حەقیقەتێکی بێ کۆتایی دەکات.
-

ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: مانگرتنەکان نیشاندەری لێهاتوویی کۆمەڵگە بوون
ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پەیامێک سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند، ئەم هاودڵی کۆمەڵایەتیی و بوێرییە مەدەنییە، تەنها سیمایەک لە بەرگریی ڕێکخراوەیی خەڵک نەبوو، بەڵکو نیشاندەری لێهاتوویی کۆمەڵگە بوون.
-

ساکینە جانسزو هەڤاڵانی؛ پێشەنگی شۆڕشی ژن وقەڵای لەبن نەهاتووی ئیرادەو خۆڕاگری
ساکینە جانسزو هەریەک لەهەڤاڵانی هاوخەباتی بەناوی فیدان دۆغان ولەیلاشایلەمەزلەکۆمەڵکوژیەکەی پاریسدا بوونە قەڵای بەرخۆدان وڕێگای کراوەی شۆڕشی ژن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتەواوی جیهان.
-

لە هەولێر پشتیوانی لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کرا
هاوڵاتییانی هەولێر دژی هێرشی گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی سووریا گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب و گەلی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەربڕی.
-

پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین: لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٩٤ ژن کوژراون
پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٥ی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ لانی کەم ٢٩٤ ژن کوژراون و ٢٩٧ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی بانگەوازییەکەی ئەنجوومەنی گشتی دەدەنەوە
دوابەدوای ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب بڵاویکردەوە، کە کۆکردنەوەی گشتی ڕاگەیاند، خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بەرەو شارەکە بڕۆن، بۆ دەربڕینی هەڵوێست و پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵک.
-

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە سوەیدا هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە سوەیدا، لەگەڵ لیژنەی باڵای یاسایی و ڕێکخراوی جیهانی دروز، هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان لە شاری حەلەب شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییان زانی،
-

دووژنی گەنج لە خوراسان دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژنی گەنج لە خوراسان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
-

ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەردەوامی بەرخۆدان دووپات دەکاتەوە
ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، گروپە جیهادییەکان دانیشتوانی گەڕەکەکان و هێزە ئەمنییەکان ناچار دەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، وتیشی: "بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لە گەڕەکەکانمان بکەین"
-

مانگی سووری کوردی بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان بڵاودەکاتەوە
مانگی سووری کوردی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەنی زەید لە شاری حەلەب.
-

ژنانی باشووری کورستان ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بڵاوکردەوە
ژنانی باشووری کورستان دەڵێن: ژنان بێ دەنگ نابن هەتا دادپەروەری و یاسا جێبەجێ نەکرێت، با ئەو دەستانەی لەناو کۆمەڵکوژییەكانی ''پاریس''دان ئاشكرا بکرێ.
-

ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تەواوی ڕاگیرا
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەگەڵ پچڕانی ئینتەرنێت، هەواڵی کوژرانی خۆپیشاندەران لە شارەکانی کەرەج، کامیاران، کرماشان و شارەکانی دیکە هەیە، بەپێی زانیارییەکان تەنها لە کەرەج زیاتر لە ٥٠ کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
-

کۆمەڵکوژی لە گەڕەکی شێخ مەقسود؛ شەش ئەندامی خێزانێک کوژران
گرووپە جیهادییەکانی هەتەشە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا خێزانێکی شەش کەسی کوژران کە سێ منداڵیان هەبووە.
-

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری فەردیس زیاتر لە ٥٠ خۆپیشاندەریان کوشت
شاری فەردیسی ئێران شایەتحاڵی یەکێک لە خوێناویترین کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە خۆپیشاندەران بوو، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە پەنجا کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
-

ژنان لە بناری قەندیل سێ پێشەنگی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریسیان بەبیرهێنایەوە
لە بناری چیای قەندیل بە پێشەنگایەتی ژنان و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ١٣ ساڵەی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی بەرز ڕاگیرا، کە تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامی تێکۆشان لەسەر ڕێبازی "ژن، ژیان، ئازادی" کرایەوە.
-

لە کۆیە بەدروشمی ''با بەڕوو ئاشت بکەینەوە لەگەڵ خاک'' هەزاران بەڕوو چێندرا
ناوەندی شاخەوانی کۆیە بەهاوبەشی لەگەڵ ژنانی شاخەوانی ڕێکخراوی ئۆسکار، هەڵمەتێکی بەڕوو چاندنیان ڕاگەیاند، بە ئامانجی سەوزکردنی خاکی کوردستان.