ڕۆژانە
-
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ئەو بڕیارانە دەکات کە تاڵیبان بەسەر ژنانی ئەفغانستانی سەپاندووە
نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک بڕیاری نوێی ئیدانە کرد کە لەلایەن تاڵیبانەوە بەسەر ژناندا سەپێندراون، وەک پابەندبوون بە جلوبەرگی تەواوی ئیسلامی و دەرنەکەوتن لە شوێنە گشتییەکان.
-
ڕۆژنامەنووسانى عێراق تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانیان ئیدانە کرد
ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراق بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان ئیدانە کرد ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
-
ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا: پێویستە دەنگ بەرز بکرێتەوە
ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا وتیان: ڕۆژنامەنووسان هەمیشە لە ئامانجەکانی ئەو حکومەتەن کە بەشەڕ بەردەوامە بەخۆی دەدات، بۆ ئەوەی لەسەر ڕاستییەکان نەگیرێن، دەبێت ئەمڕۆ دەنگ بەرز بکرێتەوە.
-
کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی مەخموور: ئامانج بونیادنانی چارەسەرە
ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە کۆنفڕانسی یەکەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە مەخموور کرد، کە لە ٢٣-٢٤ی ئابدا بەڕێوەچوو، وتیان: دەبینەجیگرەوە و چارەسەرێک بۆ هێرش و پرسەکانی ژنان.
-
یەپەژە: چاپەمەنی ئازاد هەرگیز سەر نەوی ناکات
یەپەژە بۆ بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین ئاماژەی بەوەکرد، تێکۆشانی چاپەمەنی ئازاد لە غوربەتلییەوە تا ئاگری یەڵماز، لە دلۆڤان گەڤەرەوە تا گوڵستان و هێرۆکان خاوەن مێژووییەکی پڕ لە بەرخۆدانە، بۆیە هەرگیز سەر نەوی ناکات.
-
بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ژنانی کۆمەڵەوە شەرمەزار کرا
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵە بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان بەتوندی شەرمەزار دەکەن و ڕایگەیاند، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورکیا سەرئەنجام دەبێ وەڵامی ئەو تاوانە لە بەردەم دادگای دادپەروەریی جەماوەری ڕاپەریودا بداتەوە.
-
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ڕانیە هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان گوڵستان و هێرۆیان شەرمەزار کرد
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند، ئەرکی ڕاگەیاندنکاران و چلاکوانانی ئازادیخوازە ڕاستی ڕژێمی داگیرکەری تورک بۆ ڕایگشتی زیاتر ڕوونبکەنەوە.
-
دوای نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی یەمەن دەیان گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوون هەن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، بەهۆی ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە کەناراوەکانی یەمەن بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
-
دوو ڕووداوی دەستدرێژی لە مەغریب کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە
دیاردەی هەراسانکردن و توندوتیژی زایەندی لە مەغریبدا بە هۆی لاوازی یاسایی ڕێگریکردن لە دژی دەستدرێژیکاران بەربڵاوە.
-
لە کەرتی غەززە ٦٠%ی دەرمان تەواو بووە
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی شەڕەوە ٦٠%ی دەرمانی سەرەتایی و ٨٣%ی کەرەستەی پزیشکی تەواو بووە.
-
ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕووسیا داگیرکاری و خیانەتیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داگیرکاری و خیانەتیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، پێویستە پەدەکە واز لە خیانەت و هاوکارییەکانیان لەگەڵ دوژمنی گەلی کوردستاندا بهێنێت.
-
داوای گۆڕینی ناوی چوارڕیانێک بە ناوی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان و هێرۆ دەکرێت
لە داواکارییەکدا بۆ قایمقامیەتی سەیدسادق داوای گۆڕینی ناوی چوار ڕیانی "تەپەڕەش- هەیاس، سەیدسادق-سلێمانی" لەسەر ڕێگای سەرەکی سەیدسادق- هەڵەبجە بۆ ناوی ڕۆژنامەنووسان "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین " دەکرێت.
-
لەبەردەم کەناڵی بی بی سی وێنەی گوڵستان و هێرۆ بەرز کرایەوە
لە بەردەم کەناڵی بی بی سی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای چەترو گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین، گردبوونەوە کرا.
-
لە ماوەی مانگێکدا لە ئەفغانستان ١٢ ژن و منداڵ کوژران و بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
لەماوەی مانگێکدا ٦ ژن و سێ منداڵی کچ لە ئەفغانستان لەلایەن پیاوانەوە کوژران و ٦ ژنی دیکەش لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییەی کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-
لە هەولێر هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەستیان دەستگیر کرد
لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە شاری هەولێر هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکراوەو ژمارەیەک فەرمابەری گرێبەستیان دەستگیرکرد کە گردببوونەوە.
-
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی مەخموور کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی مەخموور یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی "بە ڕێکخستنی هەستی ژن و ژن بوون، ژیان لە داگیرکاری زانستی دەسەڵاتداران ڕزگار دەکەین" ئەنجامدا و ماوەی دوو ڕۆژی خایەند.
-
ژنانی ڕۆژنامەنووس: بە شوێنپێی شەهیداندا بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێین
ژنانی ڕۆژنامەنووس یادی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان کردەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستدا و وتیان: لەسەر ڕێڕەوی شەهیدان بە پێنووس و کامێراکانمان بەدوای ڕاستییەکاندا دەڕۆین.
-
"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئایین و نەتەوە و بیروباوەڕ و پێکهاتەکانی کۆکردەوە"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار، ناڕەزایەتی ژنانی هندستان و بەرخۆدانی ژنە زیندانییەکانی هەڵسەنگاند و وتی: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تەنیا کۆبوونەوەی ژنان نییە، بەڵکو کۆبوونەوەی ئایین و نەتەوە و بیروباوەڕ و پێکهاتەکانی دروست کردووە.
-
"بەئامانج کردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەنگی ڕاستی بێدەنگ ناکات"
ژنانی ڕۆژنامەنووسی کانتۆنی ڕەققە بە ئامانج کردنی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە تیمی میدیایی "چەتر" لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرد.
-
لە ئەوروپا بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی شەرمەزار کرا
کوردان و ئازادییخوازان، لە شارەکانی ئەورووپا دژی بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چوونە مەیدانەکان و شەرمەزاریان کرد.