پێکهاتە نوێیەکانی دۆسیەی گوڵستان دۆکو
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ونبوونی قوتابی زانکۆ گوڵستان دۆکو، ئۆپەراسیۆنەکان بەدوای یەکدا بەردەوامن، دوو کەسی دیکە لە ئەنقەرە دەستبەسەر کران، فەرمانی دووبارە دەستگیرکردنەوە بۆ تونجای سونێل، پارێزگاری پێشوو و دوو تۆمەتباری دیکەی دەستگیرکراو دەرچووە.
ئامەد
لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو، قوتابی زانکۆی ونبوو لە دێرسیم لە شەپۆلی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانی ٢١ی تەمووزدا ١٥ کەس و ئەمڕۆش دوو کەسی تر دەستگیرکران، سەرۆکایەتی دادوەری کۆماری ئەرزەڕوم ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی دادوەر، ئیمرە ئازەرتاش (ACA Information Systems) و سەفا کاراسو لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا لە ئەنقەرا دەستگیرکراون.
پەیامە دیجیتاڵییەکان بەڵگەکانی تاوان ئاشکرا دەکەن
لەو ڕاگەیاندراوەی، کە لەلایەن سەرۆکایەتی دادوەری کۆماری ئەرزەڕۆمەوە بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی بەردەوامدا، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەرەستە دیجیتاڵییەکانی تونجای سۆنێل، پارێزگاری پێشووی دێرسیم ئەوەیان ئاشکرا کرد کە پەیامەکانی نێوان تونجای سۆنیل و گۆکان ئۆرتۆک پۆلیسی لەکارلادراو لە چوارچێوەی تاوانەکانی ”لەناوبردن، شاردنەوە یان گۆڕینی بەڵگەکانی تاوان”، ”بەشێوەیەکی نایاسایی دەستخستنی داتای کەسی”، ”بێبەشکردنی ئازادی”، ”بریندارکردنی بە مەبەست، دزی”، ”لەناوبردن یان گۆڕینی داتا لە سیستەمی زانیاریدا” نرخێنراون...
بڕیاری نوێ بۆ گومانلێکراوانی گرتوو
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە جگە لەو گومانلێکراوانەی بە ناوی تونجای سۆنێل، شوکری ئێرۆغڵو و گۆکان ئۆرتۆک کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا دەستگیرکراون، دوو گومانلێکراوی تریش، ئیمری ئازەرتاش (ACA Information Systems) و سەفا کاراسو، بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا لە ئەنقەرا دەستگیرکران.
سەرەڕای ئەوەی دەزانرێت کە تونجای سۆنل، شوکری ئێرۆغڵو و گۆکان ئۆرتۆک گرتوون، بەڵام جێگەی سەرنجە کە دادوەر فەرمانی پڕۆسەی دەستگیرکردنەوەی بۆ دەرکردوون.