ڕۆژانە
-
تاژێ بەشداری لە هاوپەیمانی ١٨٨دا دەکات
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە نامەیەکدا پشتیوانی و بەشداریی خۆی لە هاوپەیمانی ١٨٨ دەربڕی و ڕایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ بەدیهێنانی ئەم هاوپەیمانییە ئەنجامی دەدەن.
-
نێرگس محەمەدی: تێکۆشان لە دژی سزای لەسێدارەدان پرسێکی ڕەوشتییە
نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی سزای لەسێدارەدان پرسێکی ڕەوشتی و سیاسی و مافی مرۆڤە.
-
ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت: خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین
ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت دژی دانانی قەیوم وتیان: کەسێک کە ئێمە هەڵمان نەبژاردووە با لەسەر ئەو کورسییە دانەنیشێت، خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین.
-
عەبیر عەساف: سووریا پێویستی بە کۆنگرەیەکی فراوانی نیشتمانی هەیە
عەبیر عەساف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە سووریا پێویستی بە کۆنگرەی نیشتمانی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلان لە ڕێگەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، لە سووریای نوێدا، چارەسەرکردنی کێشەی ژنان شتێکی بنەڕەتییە.
-
کۆیە؛ پانێڵێكی تایبەت بە ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو
لە پانێڵێکدا باس لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن کرا و جوان بەهائەدین، لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوەدا، "توێژینەوەیەكم دەربارەی ئاستی هۆشیاری گەنجان كردووە، دەرەنجامەكانی جێگەی نیگەرانییە".
-
تەقتەق؛ ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا
٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش رەتی کردەوە کە ئەو ژنە خۆی سووتاندبێت.
-
"چادرەکانمان لانابەین تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت"
ماوەی سێ ڕۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان-یوئێن لە شاری سلێمانی چادریان هەڵداوە و مامۆستایەکیش دەڵێت: تاكو وەڵاممان نەدرێتەوە لێرە ناڕۆین.
-
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵان: دەبێت دەوڵەتی تورکیا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵان ئاماژەی بەوەدا، کە ماوەی زیاتر لە ٢ مانگە بەهۆی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە لە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا منداڵێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و داوای کرد دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.
-
هاواری کۆچبەرێکی سەرێکانی لە بەنداوی تشرین دەنگ دەداتەوە
سورەیا محەمەد، خەڵکی سەرێکانییە، کە بۆ پاڵپشتی ڕووی لە بەنداوی تشرین کردووە، ناڕەزایی خۆی دەربڕی و دەڵێت: ئەو دەوڵەتانەی دەڵێن پاڵپشتی لە هێزەکانی قەسەدە دەکەین، خەڵکی مەدەنی بە بەرچاویانەوە دەکوژرێت بەڵام بێدەنگن.
-
هێزەکانی ئیسرائیل لە جەنین بەردەوامن لە هێرشەکانیان
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین و کەمپەکەی تا ئێستا ١٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.
-
دەرسیم داغ، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە دەستگیر کرا
دەرسیم داغ، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئامەد، لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن دەستبەسەر کرا.
-
کورد، عەرەب، سووریانی و ئەرمەنییەکان دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان کرد
بە دروشمی "دەوڵەتی تورکیا جینۆساید ئەنجام دەدات، جیهان بێدەنگ دەبێت"، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سووریانی و ئەرمەنی لە حەسەکە دژی هێرشەکان ڕێپێوانیان کرد.
-
کەنەکە: هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن
کەنەکە بانگەوازی لە هێزە هاوپەیمانەکان لە هەرێمەکە، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرد، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن و بەرپرسیارێتی خۆیان وەربگرن.
-
بریندارێکی جەنگ لە بەنداوی تشرینەوە: وەرە بەشداری بەرخۆدان بکە
ڕووناهی دێرک، بریندارێکی جەنگە و لە بەنداوی تشرینەوە پەیامێکی نارد و وتی: وەک چۆن لە شەڕی داعشدا بەشێک لە جەستەی خۆمان بەخشی، ئەمڕۆش ئامادەین بەرگری لە شۆڕش بکەین.
-
ژنانی شاری کۆبانی: تا کۆتایی بەرگری لە خاکەکەمان دەکەین
ژنانی شاری کۆبانێ ڕایانگەیاند، ئەو کەسانەی کە بۆ پاراستنی خاک و و کارەبا و بەنداوەکەیان دەچنە سەر بەنداوی تشرین ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، جەختیان کردەوە، ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین و تا کۆتایی بەنداوەکەمان دەپارێزین.
-
دۆخی ژنان لە زیندانەکانی عێراق ناهەمووارە و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان
بارودۆخی ژنان لە زینداناکانی عێراقدا لە خراپترین دۆخدایە و جگە لە نەبوونی پێداویستی و خراپی شوێنی مانەوە و یەکلا نەبوونەوەی بەشێكی کەیسەکانیان، ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسیش دەبنەوە.
-
چالاکوانێکی ئەفغانی: هێز لە بەرخۆدانی ژنە شەڕڤانەکان وەردەگرم
سەحەر ڕەسوڵی، چالاکوانی مافی ژنان کە لە شاری جەلال ئابادی ئەفغانستان نیشتەجێیە وتی: ئازارەکانی ئێمە و گەلی سووریا یەکن، گەلانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان یەکدەگرن و کۆتایی بە ڕژێمە ستەمکارەکان دەهێنن.
-
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتیمان کرایە ئامانج
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە سێرت وتی، بەم بڕیارە، پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسانمان جارێکی دیکە کرایە ئامانج، ئەوە بە ئیرادەی ژنان شکست دەهێنێت.
-
دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی کۆمەڵکوژی سیرین ڕێپێوان دەکەن
دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی کۆمەڵکوژی سیرین ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "سەرەڕای هێرش و کۆمەڵکوژییەکان، لەسەر خاکی خۆمان دەوەستینەوە و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین"یان دا.
-
وریشە مورادی: یان مەژی یان ژیانێکی واتادار و پیرۆز بژی
وریشە مورادی،، زیندانی سیاسی لە ئێران کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە ڕێگەی نامەیەکەوە پەیامێکی بۆ هەموو جیهان ناردوو ئاماژەی بەوەکرد، وەستانەوە لە دژی سزای لەسێدارەدان بەشێکی بەنرخە لە خەباتی مرۆڤایەتی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و ڕاستگۆ.